رەنگە هیتلەر، یەک لە مشتومڕئامێزترین سەرکردە دیکتاتۆر و خوێن رێژەکانی دونیا بێت، ئەو تراژیدیا خوڵقێن و دیکتاتۆرێکی سەیری ناو سەدە خوێناوییەکەی خۆیبوو، تا ئێستاش لێکۆڵەران لێکۆڵینەوە لە تایبەتمەندییە شەڕانگێزییەکەیی هیتلەر سەرۆكی نازییەكانی ئەڵمانیا دەکەن و ئێستاش توێژینەوەیەکی نوێ لە DNAـی هیتلەر جارێکیتر مشتومڕ لە بارەی بنەچەیەوە دروستدەکات.
شیکارییەکی پێشکەوتووی DNA لەسەر خوێنی ئەدۆلف هیتلەر، دەرەنجامی چاوەڕواننەکراوی لەبارەی رەچەڵەک و باری تەندروستیی ئەو دیکتاتۆرە نازییەوە ئاشکرا کردووە. ئەم توێژینەوە زانستییە وردە، نەک هەر دەنگۆی هەبوونی رەچەڵەکی جوی لە بنەخەی هیتلەردا پوچەڵکردەوە، بەڵکو ئەوەشی دەرخستووە کە توشبووی نەخۆشییەکی بۆماوەیی بووە کە کاریگەریی لەسەر گەشەی ئەندامە سێکسییەکانی هەبووە. ئەم دەرەنجامانە مشتومڕێکی فراوانی ئەخلاقی و زانستیی لێکەوتووەتەوە.
سەرچاوەی خوێنەکە: پارچە قوماشێکی 80 ساڵە
نمونەی خوێنەکە لە پارچە قوماشێکی خوێناوی وەرگیراوە کە لەو قەنەفەیە بڕاوە کە هیتلەر لەناو پەناگە ژێرزەمینییەکەیدا خۆی لەسەر کوشت، لە کاتێکدا هێزەکانی هاوپەیمانان بەرلین-یان کۆنترۆڵ دەکرد. کۆلۆنێلێکی سوپای ئەمریکا بە ناوی رۆزوێڵ رۆزەنگرێن، پارچە قوماشەکەی وەک "غەنیمەی جەنگ" هەڵگرتبوو. زانایان دڵنیان کە خوێنەکە هی هیتلەرە، چونکە توانیویانە کرۆمۆسۆمی Yی ناو خوێنەکە بە تەواوی لەگەڵ نمونەی DNAی یەکێک لە خزمە نێرەکانی هیتلەر بگونجێنن کە دەیەیەک پێشتر کۆکرابووەوە.
توێژینەوەکە، کە چوار ساڵی خایاندووە، چەند دەرەنجامێکی گرنگی ئاشکرا کردووە:
مشتومڕە گەورەکە: ئایا هیتلەر ئۆتیزمی هەبووە؟
خاڵی هەرە هەستیار و مشتومڕاوی لە توێژینەوەکەدا، ئاماژەدانە بە ئەگەری بەرزی توشبوونی هیتلەر بە ئۆتیزم، شیزۆفرینیا و نەخۆشیی دووجەمسەری. شارەزایان جەختدەکەنەوە کە ئەمە بە هیچ شێوەیەک "دەستنیشانکردنی نەخۆشی" نییە، بەڵکو تەنها ئاماژەیەکە بۆ ئەگەری بۆماوەیی.
کاردانەوەی توندی زانایان:
پرس و نیگەرانییە ئەخلاقییەکان: ئایا دەبوو ئەم توێژینەوەیە ئەنجامبدرێت؟
پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە ئایا لە رووی ئەخلاقییەوە دروست بوو شیکاری بۆ DNAی کەسێک بکرێت بەبێ رەزامەندیی خۆی یان میراتگرەکانی؟
مێژوو یان بۆماوەزانی: کامەیان رونکردنەوەی تاوانەکانە؟
لە کۆتاییدا، مێژوونوسان هۆشداری دەدەن لەوەی کە پشت بەستن بە بۆماوەزانی بۆ شیکردنەوەی تاوانەکانی هیتلەر، مەترسیدارە. ئان ڤان موریک، مێژوونوس، دەڵێت، "ئەمە وانە راستەقینەکەی مێژوو لەبیر ئێمە دەباتەوە، کە بریتییە لەوەی مرۆڤی ئاسایی لە هەلومەرجی دیاریکراودا دەتوانێت توندوتیژیی ترسناک ئەنجام بدات، قبوڵی بکات یان هانی بۆ بدات."
جەختکردنەوە لەسەر ئەگەرە تەندروستییەکانی هیتلەر، هیچ شتێکمان فێرناکات لەبارەی چۆنیەتی کارکردنی توندوتیژیی بەکۆمەڵ و جینۆساید.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست رایگەیاندووە، لە کاتێکدا هێزەکانی ئەمریکا ئامادەکاری دەکەن بۆ وەرگرتنی فەرمانی ئەگەری هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا، وەزیری جەنگی ئەمریکا و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، دوێنێ هەینی بۆ رۆژی دووەم لەگەڵ ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆبوونەتەوە و تاوتوێی ئەگەری هەنگاوی سەربازی لە ڤەنزوێلایان کردوە.
رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی حکومەتی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، چەند بژاردەیەک خراوەتە بەردەم دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و لە سەرچاوەیەکی دیکەشەوە زانیویەتی کە فڕۆکەوانە شەڕکەرەکانی جێگیر لە کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی کە بۆ ناوچەکە جێگیرکراون، پشکنینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڤەنزوێلا دەکەن.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، تا ئێستا دیار نییە ترەمپ بڕیاری هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلای داوە یان نا، بەڵام چەند رۆژێکە گفتوگۆی ئاست بەرز سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا و چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو هێرشە بەردەوامە.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جەی دی ڤانس، مارکۆ روبیوی وەزیری دەرەوە و ستیڤن میلەر، جێگری سەرۆکی ئەرکانی کۆشکی سپیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون کە تایبەت بوە بە ئەگەری هێرشکردنە سەر وڵاتی ڤەنزوێلا.
ئەمریکا بە ناردنی گەورەترین و نوێترین کەشتیی فڕۆکە هەڵگری جیهان بە ناوی جیراڵد فۆرد بۆ ناوچەی کاریبی، پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێی رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ڤەنزوێلا و پنتاگۆن جێگیرکردنی جیراڵد فۆردی بۆ ناوچەکە بە "ئۆپەراسیۆنێک دژی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و رێکخراوە تاوانکارییە نێودەوڵەتییەکان" وەسفکرد.
رۆژنامەکە هەروەها بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگاداری دیکە ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەوانە شەڕکەرەکانی جێگیر لە کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی کە بۆ ناوچەکە جێگیرکراون، پشکنینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڤەنزوێلا دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بەنیازە هەفتەی داهاتوو رێکاری یاسایی بەرانبەر کەناڵی بی بی سی بەریتانی بگرێتەبەر و داوای قەرەبوو بکاتەوە و ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو قەرەبوەیە داوای دەکات برەکەی "لە نێوان یەک بۆ پێنج ملیار دۆلار" دەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کە تا ئێستا لەگەڵ کیەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەبارەت بە بی بی سی قسەی نەکردووە، بەڵام ئەو داوای قەرەبوو لەو کەناڵە دەکات کە دەستکاری وتارەکەیان کردوە.
کەناڵی بی بی سی لەم دواییانەدا بەشێک لە وتارێکی ترەمپ لە ئەڵقەیەکی بەرنامەی پانۆرامادا دەستکاری کردووە و تێیدا نیشانی دەدات کە پشتگیری لە هێرشکردنە سەر کاپیتوڵی ئەمریکا دەکات.
دوای ئاشکرابوونی ئەوکارەیان بی بی سی داوای لێبوردنی کردووە، بەڵام داواکارییەکەی بۆ قەرەبووکردنەوەی رەتکردووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر پارێزەرانی ترەمپ هەڕەشەی ئەوەیان کردبوو کە ئەگەر بی بی سی داوای لێبوردن لە ترەمپ نەکات و قەرەبوی مادیشی نەکاتەوە ، بە بڕی یەک ملیار دۆلار (٧٥٩ ملیۆن پاوەند) سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەن.
ترسی روبەڕوبونەوە لەگەڵ روسیا، ئەوروپای ناچار بە گەڕاندنەوە بۆ خزمەتی سەربازی کردوە؛ ئەڵمانیا رەشنووسێکی نوێی بۆ خزمەتکردنی سەربازی پەسەند کرد و گەنجانی رەگەز نێر لە تەمەنی 18 ساڵیەوە ئیجباردەکرێن فۆڕم پڕکەنەوە و لە ساڵی 2027وە دەبێت پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدەن بۆ وەرگرتن لە خزمەتی سەربازی، بەڵام بۆ ژنان جۆرێکی دیکەیە و ئارەزومەندانەیە.
ئەگەری گەڕانەوە بۆ وەرگرتنی سەربازی زۆرە ملێش یەکێکە لە بژاردەکان و هەموو ئەمانەش دەگەڕیتەوە بۆ نیگەرانییەکان سەبارەت بە مەترسییە ئەگەرییەکانی هێرشی روسیا بۆسەر ئەوروپا.
گەنجانی ئەڵمانی تا رادەیەکی زۆر دژی ئەوەن و حکومەت دەڵێت؛ ئەو بنیاتنانی سەربازی پێویستە بۆ رێگریکردن لە ململانێ، ئەم هەنگاوەی ئەڵمانیا، ئامانج لێی بنیاتنانی بەهێزترین سوپای ئاسایی ئەوروپایە کە هێزی 255 بۆ 260 هەزار کەسی هەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە پیشتر میدیاکانی ئەڵمانیا رایانگەیاندبوو؛ وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا پلانێک بە ناونیشانی"مۆدێرنکردنی خزمەتی سەربازی"، بە سەرۆکایەتی فریدریش مێرتز، راوێژکاری ئەڵمانیا تاوتوێ دەکات، کە بە پلەی یەکەم خۆی لە خزمەتکردنی ناچاری گەنجانی وڵاتەکەیدا دەبینێتەوە.
دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیاش کاتی هێرشی مۆسکۆی بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپا دیاریکردبوە، ئەوەی خستبوەڕوو، ساڵی 2029 روسیا هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی ئەوروپا و دەبێت ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەو هێرشە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، چوار رێكخراو و دەزگای چالاكیان لە سێ وڵاتی ئەوروپا خستووەتە لیستی تیرۆرەوە، كە چالاكی تیرۆرستییان لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامداوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، چوار رێكخراوی سەر بە ئەنتیفایان لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و یۆنان خستووەتە لیستی تیرۆرەوە، كە چوار رێكخراوی دژە فاشیزمی توندڕەون و تێوەگلاون لە ئەنجامدانی چەند چالاكییەكی تیرۆرستی لە ناو ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو رێكخراوانە چەند گروپێكی توندڕەون و پۆلێنكردنیان لەناو لیستی تیرۆردا لە چوارچێوەی هەوڵەكانی ئەمریكادا دێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی زیادبوونی توندوتیژی چەپە توندڕەوەكان.
وەزارەتەكە ئەوەشی خستووەتە روو، ئەو گروپانە بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی چەند چالاكییەكی توندڕەویی و تەقینەوە و ئامانجیان تێكدانی سەقامگیری و بناغەی شارستانییەتی رۆژئاوایە و بەشیكیان بەرپرسیارێتی خۆیان لە چەندین هێرش راگەیاندووە.
ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، ئەگەر هاوكاریی داراییان پێشكەش نەكرێت، ئەوا لە مانگی داهاتووەوە نزیكەی 75 هەزار كەس لە غەززە لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بێبەش دەبن.
ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران 'ئۆنروا' رایگەیاند، بەهۆی بڕینی بەشە بودجەی رێكخراوەكە لەلایەن ئەمریكاوە رووبەڕووی قەیرانی دارایی بوونەتەوە و ئەگەر وڵاتانی بەخشەر هاوكاریی دارایی زیاتریان پێشكەش نەكەن، ئەوا لە مانگی داهاتووەوە، نزیكەی 75 هەزار كەسی دانیشتووی كەمپەكانی غەززە لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بێبەش دەبن و ناتوانن موچەی كارمەندەكانیشیان بدەن.
ئۆنروا ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستیان بە دەستپێكردنی هەڵمەتێكی كوتانی منداڵانە و ئەگەر قەیرانی دارایی بەمجۆرە بەردەوام بێت، ئەوا ناتوانن خزمەتگوزارییەكانیان بەم جۆر و كوالێتییەی ئێستا پێشكەش بكەن.
شەوی رابردوو روسیا هێرشێکی بەرفراوانی بە موشەک و درۆن کردە سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراین، کە بەهۆیەوە لانیکەم کەسێک کوژرا و دەیانی دیکە برینداربوون و زیانێکی زۆر بەر باڵەخانە و ژێرخانی شارەکە کەوت. لە بەرامبەردا، وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، زیاتر لە 200 درۆنی ئۆکراینیان لە ئاسمانی چەندین ناوچەی وڵاتەکەیان خستووەتە خوارەوە.
هێرشێکی گەورە بۆ سەر پایتەختی ئۆکراین:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، چەندین تەقینەوەی گەورە کیێڤی پایتەختیان هەژاند و بەرپرسانی ئۆکراین رایانگەیاند، هێرشەکە "بێوێنە" بووە و "نزیکەی هەموو ناوچەکانی" شارەکەی کردووەتە ئامانج.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لانیکەم کەسێک کوژراوە و 26ی دیکە برینداربوون کە دوو منداڵ و ژنێکی دووگیانیان تێدایە و رەوشی تەندروستیی ناجێگیرە. تیمەکانی فریاگوزاری زیاتر لە 40 هاووڵاتییان لە باڵەخانە روخاوەکان رزگارکردووە.
تیمور تکاچینکۆ، سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی شارەکە رایگەیاند، "روسەکان باڵەخانەی نیشتەجێبوون بۆردومان دەکەن... چەندین باڵەخانەی بەرز لە سەرانسەری کیێڤ و لە نزیکەی هەموو ناوچەیەکدا زیانیان بەرکەوتووە."
ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ، هێرشەکەی بە "هێرشێکی گەورە بۆ سەر پایتەخت" وەسفکرد و داوای لە دانیشتووان کرد لە پەناگەکاندا بمێننەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگر لە چەندین باڵەخانەی نیشتەجێبوون، قوتابخانەیەک و نەخۆشخانەیەک کەوتووەتەوە و بەشێک لە تۆڕەکانی گەرمکردنەوەی شارەکە زیانیان بەرکەوتووە.
روسیا: زیاتر لە 200 درۆنمان خستووەتە خوارەوە
هاوکات، وەزارەتی بەرگریی روسیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "شەوی رابردوو، سیستمی بەرگریی ئاسمانی 216 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی تێکشکاندووە."
بەپێی راگەیەندراوەکە، 66 درۆن لە هەرێمی کراسنادار، 45 لە ساراتۆڤ، 19 لە نیمچەدورگەی قرم و دەیانی دیکەش لەسەر ناوچەکانی ڤۆڵگۆگراد، رۆستۆڤ، بێلگۆرۆد و ئاسمانی دەریای رەش خراونەتە خوارەوە.
گروپی "دێلۆ" کە کارپێکەری وێستگەیەکی کۆنتێنەرە لە بەندەری نۆڤۆرۆسیسکی روسیا، رایگەیاند، پاشماوەی درۆنێک کەوتووەتە خوارەوە و بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
زیانەکان لە هەرێمی کیێڤ:
لە هەرێمی کیێڤ (دەوروبەری پایتەخت)، میکۆلا کالاشنیک، پارێزگاری ناوچەکە رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانەوە 6 کەس برینداربوون کە منداڵێکیشیان تێدایە. هەروەها زیان بەر چەندین خانوو، کۆگا و دامەزراوەی پیشەسازی کەوتووە.
ئەم هێرشە چڕانەی روسیا لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئۆکراین و رۆژئاوا پێشبینی دەکەن مۆسکۆ لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا، هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئۆکراین چڕتر بکاتەوە.
دەزگای پەخشی بەریتانی (بی بی سی) بە رەسمی داوای لێبوردنی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد، بەهۆی دەستکارییەکی "چەواشەکارانە" لە وتارێکیدا، کە بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسی هەواڵی دەزگاکە. لەگەڵ ئەوەشدا، بی بی سی داواکارییەکەی ترەمپی بۆ قەرەبووکردنەوە بە بڕی یەک ملیار دۆلار رەتکردەوە.
کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەیەکی "پانۆراما" لە ساڵی 2024، کە تێیدا بەشێک لە وتارەکەی رۆژی 6ی کانونی دووەمی 2021ی ترەمپ بەجۆرێک دەستکاری کرابوو کە وا دەربکەوێت راستەوخۆ داوای توندوتیژی دەکات.
لە بەرنامەکەدا، قسەکانی ترەمپ بەم شێوەیە لکێندراون: "بەرەو کاپیتۆڵ بەڕێدەکەوین... لەوێ لەگەڵتان دەبم. و ئێمە دەجەنگین. وەک دۆزەخ دەجەنگین."
بەڵام لە راستییدا، ترەمپ سەرەتا وتوویەتی: "بەرەو کاپیتۆڵ بەڕێدەکەوین، و لەوێ هانی سیناتۆر و ئەندامانی کۆنگرێسی ئازامان دەدەین." پاشان دوای زیاتر لە 50 خولەکی دیکە دەڵێت: "و ئێمە دەجەنگین. وەک دۆزەخ دەجەنگین."
بی بی سی دانی بەوەدا ناوە کە "دەستکارییەکە بەبێ مەبەست وێنەیەکی هەڵەی دروستکردووە" و رایگەیاندووە کە جارێکی دیکە ئەو بەرنامەیە پەخش ناکاتەوە.
پارێزەرانی ترەمپ هەڕەشەیان کردووە ئەگەر دەزگاکە داوای لێبوردن نەکات، قەرەبووی نەکاتەوە و لە کارەکەی پەشیمان نەبێتەوە، ئەوا سکاڵای یاسایی تۆماردەکەن و داوای یەک ملیار دۆلار (759 ملیۆن پاوەند) قەرەبوو دەکەن.
ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ فۆکس نیوز رایگەیاند، وتارەکەی "شێوێندراوە" و شێوازی پێشکەشکردنەکەی "فێڵی" لە بینەران کردووە.
پاساوەکانی بی بی سی:
سەرەڕای داوای لێبوردنەکە، بی بی سی رەتیکردووەتەوە هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ داوای قەرەبووکردنەوەکە هەبێت و لە نامەیەکدا بۆ تیمی یاسایی ترەمپ، پێنج پاساوی سەرەکی خستووەتەڕوو:
بەرنامەکە لە کەناڵە ئەمریکییەکانی بی بی سی پەخش نەکراوە.
بەرنامەکە زیانی بە ترەمپ نەگەیاندووە، چونکە ماوەیەکی کەم دواتر هەڵبژێردرایەوە.
دەستکارییەکە بە مەبەستی چەواشەکاری نەبووە، بەڵکو تەنیا بۆ کورتکردنەوەی وتارێکی درێژ بووە.
کلیپەکە تەنیا 12 چرکە بووە لەنێو بەرنامەیەکی یەک سەعاتیدا کە چەندین دەنگی پشتیوانی ترەمپیشی تێدابووە.
قسەکردن لەسەر بابەتی سیاسی لە ئەمریکا بەپێی یاسا پارێزراوە.
هاوکات، رۆژنامەی "دەیلی تەلەگراف" ئاشکرایکردووە کە پێشتریش لە ساڵی 2022 و لە بەرنامەیەکی "نیوز نایت"دا، هەمان وتاری ترەمپ بە شێوازێکی هاوشێوە دەستکاری کراوە.
وتەبێژی تیمی یاسایی ترەمپ رایگەیاندووە، "ئێستا روونە کە بی بی سی بە شێوەیەکی سیستماتیک ناوبانگی سەرۆک ترەمپی زڕاندووە."
تارانی پایتەختی ئێران روبەڕووی خراپترین قەیرانی وشكەساڵی بووەتەوە، كەماوەی 60 ساڵە قەیرانی لەو شێوەیەی بەخۆوە نەبینیوە.
پلانێك هەیە بۆ ئەوەی گەیاندنی ئاو بە دانیشتووانی تاران رابگیرێت یان زۆر كەم بكرێتەوە.
لێپرسراوانی ناوخۆی وڵاتەكەش دەڵێن، باران بارین لە تاران گەیشتووەتە كەمترین ئاست لە ماوەی سەدەیەكدا، تەنانەت نیوەی پارێزگاكانی وڵاتەكە چەندین مانگە یەك دڵۆپ بارانیان نەبینیوە.
بەڕێوەبەری پەیمانگای كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئاو و ژینگە و تەندروستی دەڵێت، رەوشەكە زۆر مەترسیدارە، چونكە شەش ساڵە وڵاتەكە لە وشكەساڵیدایە.
قەیرانەكە گەیشتووەتە ئەو ئاستە مەترسیدارەی مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر بەر لە كۆتایی ئەمساڵ باران نەبارێت، دەبێت تاران چۆڵ بكرێت. بەڵام ئەو شارەزایە دەڵێت، چۆڵكردنی ئەو شارە هەروا ئاسان نییە.
تاران پشت بە پێنج بەنداوی سەرەكی دەبەستێت لە نێویاندا بەنداوی ئەمیر كەبیر، رێژەی باران بارینیش لە شارەكە بە نزیكەی 40% دابەزیوە.
دەستەی ئاو لە تاران رایگەیاندبوو، كۆگاكانی ئاو لە شارەكە گەیشتوونەتە كەمترین ئاست لە ماوەی نزیكەی سەدەیەكدا.
سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: جەنگەکانی داهاتوو لە بۆشایی ئاسمان دەبێت و نزیکەی پێنج ملیار دۆلاری بۆ چالاکییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە بۆشایی ئاسمان زیاد کرد.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە شاری تولوز، کە ناوەندی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی ئەو وڵاتەیە رایگەیاند، هار کاتێک بێت ئەمڕۆ یاخود سبەینێ جەنگ لە بۆشایی ئاسمان و ئاسمانەوە دەستپێدەکات، هەروەها بۆشایی ئاسمان چیتر پەناگەیەکی سەلامەت نییە، بەڵکو بووەتە گۆڕەپانی شەڕ.
وتیشی، روسیا دوای هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین لە ساڵی 2022دا، چالاکییەکانی "سیخوڕی" لە بۆشایی ئاسماندا ئەنجام دەدا، دەشڵێت؛ کەشتییە ئاسمانییەکانی روسیا چاودێری مانگە دەستکردەکانی فەرەنسایان دەکرد، چەندینجار پچڕانی بەرفراوان لە نیشانەکانی سیستمی دیاریکردنی شوێنی جیهانی (GPS) و هێرشی ئەلیکترۆنی دژی ژێرخانی بۆشایی ئاسمان هەبوون.
ماکرۆن هەروەها باسی لە هەڕەشەی شۆکهێنەری روسیا کرد، کە چەکی ئەتۆمی لە بۆشایی ئاسماندا بڵاو بکاتەوە، کە دەرئەنجامەکانی کارەساتبار دەبێت بۆ هەموو جیهان.
سەرۆکی فەرەنسا بەبێ هیچ رونکردنەوەیەک زیادکردنی 4.9 ملیار دۆلاری بۆ بودجەی چالاکییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی، بۆ بۆشایی ئاسمان تا ساڵی 2030راگەیاند.
وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت: هیوادارین ئەمریکا هەنگاو نەنێت بۆ زیادکردنی ناکۆکییەکان لە ئۆکراین، هاوکات ئەوروپا بوەستن لە دژایەتیکردنی روسیا.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەمیشە داوای گفتوگۆی لەگەڵ روسیا کردووە و هەوڵیداوە بە تەواوی لە هەڵوێستی مۆسکۆ سەبارەت بە ئۆکراین بزانێت و "پابەندبوونی خۆی بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانەی بەردەوام نیشانداوە."
وتیشی، ئێمە داوای سەقامگیرکردنی و دڵنیاین کە واشنتۆن دەبێت بەو هەڵوێستەوە پاپەندبێت، هەروەها ئەوان لە هەر کارێک خۆیان بەدوور دەگرن کە بتوانێت ناکۆکییەکە بۆ ئاستێکی نوێ بەرز بکاتەوە.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ دانی بەوەدانا کە یەکێک لە هۆکارەکانی هەڵمەتەکانی روسیا، فراوانبوونی هاوپەیمانی ناتۆ و بڵاوکردنەوەی ژێرخانی سەربازییەکەی بوو لە نزیک سنورەکانی.
راشیگەیاند، ئەوروپا سورە لەسەر تێکدانی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە و رەتیدەکاتەوە پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ مۆسکۆ هەبێت، دەشڵێت؛ ئەوان سزای نوێ دەسەپێنن کە زیاتر زیان بە ئابورییەکانیان دەگەیەنێت. و بە ئاشکرا خۆیان بۆ جەنگێکی گەورەی نوێی ئەوروپی دژی روسیا ئامادە دەکەن.
وەزیری دەرەوەی روسیا ئاشکرایکرد، مۆسکۆ ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوروپا دەستپێبکاتەوە.
جێگەی ئاماژەیە، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە پشتگیری لە ئۆکراین دەکەن، هاوکات مانگی رابردوو لەسەر نۆزدەهەمین پاکێجی سزاكان دژی روسیا رێککەوتن و گفتوگۆ لەسەر رێگەکانی زیادکردنی پشتگیری دارایی بۆ کیێڤ دەکەن.
لە دوای 43 رۆژ كۆتایی بە درێژترین داخستنی حكومەت لە مێژووی ئەمریكادا هێنرا، كە زیانەكانی بە زیاتر لە 14 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لە كۆشكی سپی ئیمزای لەسەر پڕۆژە یاسایەك كرد بۆ كۆتاییهێنان بە درێژترین داخستنی حكومەتی فیدراڵی لە مێژووی ئەمەریكادا كە 43 رۆژی خایاند و كەرتە گرنگەكانی ئابوریی تێكدا و سەدان هەزار كرێكاری بێ موچە كرد.
ئەوەش پاش ئەوەی ئەو پرۆژە یاساییە بە زۆرینەی دەنگ لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەران ئەو وڵاتەوە پەسەندكرا، هەر چەندە تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاساییە تۆرەبونی زۆری دیموكراتەكانی لێكەوتۆتەوە سەركردەكانی پارتەكەیان بە لاواز وەسفكردوە.
هاوكات، فەرمانگەی بودجەی كۆنگرێس رایگەیاند، مەزەندە دەكەن ئەو داخستنی حكومەتە زیانی زیاتر لە 14 ملیار دۆلاری لە ئابوری ئەمریكا دابێت.
نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەدات لە مەترسییەكانی برسێتی لە 16 وڵاتدا بە تایبەتیش بۆ منداڵان.
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان و بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە راپۆرتێكیاندا بە ناوی" بیری برسێتی گەرمە" هۆشدارییاندا لە خراپتربوونی قەیرانی ئاسایشی خۆراك لە 16 وڵاتدا بەهۆی ململانێكان و گۆرانی كەشوهەواوە، كە ژیانی ملیۆنان كەسی خستۆتە مەترسییەوە بە تایبەتیش منداڵان.
ئاماژەیان بەوە شكردووە كە شەش وڵات لەوانە سودان، فەلەستین، باشووری سودان، مالی، هایتی و یەمەن نزیكن لەوەی رووبەڕووی مەترسی برسێتی لە رادەبەدەرببینەوە، دەشڵێت هەر یەك كۆماری دیموكراتی كۆنگۆ، نەیجیریا، میانمار، سۆماڵ، سوریا، و ئەفغانستان، هەروەها بوركینافاسۆ، چاد، و كینیا، جگە لە دۆخی پەنابەرانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش رەوشی ئاسایشی خۆراكیان زۆر مەترسیدارەو پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە.
سیندی مەككین بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەرنامەی جیهانی خۆراكیش رایگەیاند، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوان رێگری لەو برسێتیانە بگرن، بەڵام ئیرادەیان كەمە بۆ چارەسەركردنی.
سەرۆكی ئەمریكا نامەیەكی ئاراستەی سەرۆكی ئیسرائیل كردووە و داوایكردووە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی دادگایی نەكرێت و بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دەربكرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا نامەیەكی بۆ ئیسحاق هێرتزوگ سەرۆكی ئیسرائیل ناردووە و داوایكردووە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دادگایی نەكرێت و ئاماژەی بەوەكردووە، لێخۆشبون لە ناتانیاهۆ هەنگاوێكی گرنگ دەبێت بۆ یەكخستنی ئیسرائیل دوای چەندین ساڵی سەخت و ئەو بەرگری لە ئیسرائیل كردووە.
ترەمپ لە نامەكەدا باسی لەوەكردوە، ئێستا حەماس خراوەتە ژێر كۆنتڕۆڵ و دەستكەوتێكی گرنگە و كاتی ئەوە هاتووە كۆتایی بەو شەڕە یاساییە بهێنن و چانسی لێخۆشبون بە ناتانیاهۆ بدرێت.
سەرۆكی ئیسرائیلیش لە بەرامبەردا رایگەیاند، ترەمپ كاری بێوێنەی بۆ ئیسرائیل كردووە، بەڵام وەك نەریتی هەر داواكارییەكی لێخۆشبوون دەبێت بە شێوەیەكی رەسمی داواكاری پێشكەشی دامەزراوەكانی ئیسرائیل بكرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەرەڕایی نەمانی متمانەیان بە ئەمریكا بەڵام خواستی رێككەوتیان هەیە لەگەڵیان.
سەعید خەتیب زادە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمریكا لە رێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە پەیامی دژبەیەك سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییەكان دەنێرێت بۆ تاران، وتیشی، ئەمریكا و هاوپەیمانە ئەوروپیەكانی و ئیسرائیل تاران تۆمەتبار دەكەن بەوەی كە بەرنامە ئەتۆمییەكەی بۆ پەرەپێدانی تواناكانی چەكی ئەتۆمی بەكاردەهێنێت، لە كاتێكدا ئێران پێداگری لەسەر ئەوە دەكات كە بەرنامە ئەتۆمییەكەی تەنها بۆ مەبەستی ئاشتیانەیە.
خەتیب زادە ئەمریكای بە خیانەت لە هەوڵە دیپلۆماسییەكان تۆمەتبار كرد و جەختی لەوە شكردەوە كە وڵاتەكەی وازی لە دانوستان نەهێناوە .
وتیشی، ئێران بەدوای رێككەوتنی ئەتۆمی ئاشتیانەدا دەگەڕێت، بەڵام سازش لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی ناكات.