کۆمپانیای سەربازی کڵاشینکۆڤ لە روسیا دروستکردنی درۆنێکی پێشکەوتوی نوێی راگەیاند، کە لە توانایدایە بۆ ماوی سەدان کاتژمیر بە بەردەوامی بفڕێت.

ليۆنێد رۆكيخ بەڕێوەبەری بەشی هەناردەکردنی درۆن و تەقەمەنی لە کۆمپانیای کڵاشینکۆڤ لە روسیا رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان درۆنێکی نوێ و پێشکەوتوی بەرهەمهێناوە، کەلە توانایدایە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاسماندا بمێنێتەوە بۆ ماوەیەک کە دەگاتە نزیکەی 500 کاتژمێر.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەکارهێنانی ئەو جۆرە درۆنە لەڕێگەی کێبڵێکی فایبەر ئۆپتیکەوەیە، کە دەتوانرێت لەرێگەیەوە وزەی بۆ بگوازرێتەوە بۆ بەردەوام بوون لە فڕین.

رۆکیخ راشیگەیاند، درۆنە نوێیەکان چەند جۆرێک کامێرا و هەستەوەری زیرەکی لێبەستراوە، کە یارمەتی دەردەبێت لە بەکارهێنانی درۆنەکە بۆ مەبەستی سیخوڕیکردن بە سەر ناوچەی دوژمندا بەشێوەیەکی بەردەوام.