جیهانجیهان

ئاژانسی ھەوالی نۆڤۆستی روسیا لە زاری میخائیل گروسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڵاویکردەوە، تیمی ڕێکخراوەکە شوێنی بۆردومان و کاریگەرییەکانی لەسەر وێستگەی ئەۆتۆمی زاپۆریژیا تۆمارکردووە، کە بووەتە مەترسی لەسەر سەلامەتی ئەو وێستگە ئەتۆمییە.

لە لایەکی دیکەوە حکومەتی ئۆکراین دانی بەوەدا، بنکەیەکی ڕوسیای لە ناوچەیەکی دەوروبەری وێستگە ئەتۆمییەکە بۆردومانکردووە، لە کاتێکدا کارمەندانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە بەسەرکردنەوەی ویستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیادا بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

علی رەزا سەباحی فەرد فەرماندەی ھێزی بەرگری ئاسمانی ئێران رایگەیاند، ئێران بە ھەموو شێوەیەک و پێش ئەوەی بیر لە بواری سەربازی و چەک بکاتەوە، بە دوای ئاشتی و ئارامی و پەیوەندییەکی باش و دۆستانەدا دەگڕێت لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیھان بەگشتی و وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت، چونکە ھیچ کاتێک ئێران پشتیوانی لە شەڕ و ئاڵۆزی ناکات و پێی وایە رێگە نییە بۆ چارەسەری کێشەکان.

وتیشی، لەگەڵ خواستی ئێران بۆ ئاشتی و ئارامی، لە بواری سەربازیشدا ھێزێکی پتەوی ھەیە و بەرگری ئاسمانیشی لە ئاستێکدایە کە ئامادەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی ھەر ھەڕەشە و مەترسییەک، فەرماندەی ھێزی بەرگری ئاسمانی ئێران راشیگەیاند، بۆ بەھێزکردنی توانا بەرگرییەکانیان پشت بەھیچ وڵاتێک نابەستن و پێویستیشیان بە کەس نییە لەو بوارەدا.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، پێنجشەممەی رابردوو بەھۆی شەڕ و پێکدادان لە کەمپێکی کۆچبەران لە شارۆچکەی "لۆن پلاگ" لە باکوری فەڕەنسا ٩ کۆچبەر برینداربوون.

بە وتەی شایتحاڵانی رووداوەکە، چەند کۆچبەرێکی کورد ھێرشیان کردووەتە سەر چەند کۆچبەرێکی سودانی و تەقەیان بە ئاڕاستەی کەمپەکە کردووە، بەو ھۆیەوشەوە ٩ کەس برینداربوون، تائێستاش ھۆکاری سەرەکی ڕوداوەکە نەزانراوە.

دەزگای لوتکە ئاشکراشیکردووە، کەمپی "لۆن پلاگ" نزیکەی ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ کۆچبەری بە رەگەز عێراقی و ئێرانی و ئەفغانی و سودانی لەخۆدەگرێت و زیاتر لە ٧٠%شیان کورد و عێراقین، لە ئێستاشدا بە ھۆی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کەمپەکە چۆڵکراوە و کۆچبەرەکان گواستراونەتەوە بۆ کەمپێکی دیکە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئیلھام ئەحمەد) رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەکانی تاران و کۆبوونەوەی پوتن و ئەردۆغان، لیژنەی دەستوریی سوریا کارەکانی ڕاگرتووە و دەستوەردانی لایەنە نێودەوڵەتییەکانیش لە کاروباری ئەو وڵاتە یارمەتی کۆتاییھاتنی شەڕ و پێکدادانەکان نادات.

ئاماژەی بەوەشکرد، سورییەکان دەتوانن بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، بەڵام ئەگەر چاوەڕێی ھێزە دەرەکییەکان بکەن، رزگارکردنی گەل و خاکی سوریا لە دەست داگیرکەران ئەستەم دەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فاسیلی نیبینزیا نوێنەری ھەمیشەیی روسیا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، نامەیەکی ئاڕاستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردوە و تیایدا ئاگاداری کردووەتەوە کە ئەمریکا ئامادە نییە ڤیزا بداتە ئەندامانی وەفدی روسیا کە ژمارەیان ٥٦ کەسە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بڕیارە ٢٠ی ئەم مانگە لە شاری نیویۆرک دەستپێبکات.

وتیشی، جگە لە وەفدی رەسمی روسیا، ئەمریکا ڤیزای نەداوەتە رۆژنامەنووسان و تیمی فڕۆکەوانی سێرگری لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیاش، ئەوەش کاریگەری خراپی دەبێت و ھێندەی تر ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ قوڵتر دەکاتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێرگی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ئۆکراین و ھاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئەو وڵاتە و ھەڵسوکەوت و سیاسەتە ھەڵەکانی لە بەرامبەر روسیا، رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبووندایە و بەوەش ئەمریکا دەیسەلمێنێت کە بەرەو ئەوە ھەنگاو دەنێت بە رەسمی ببێتە لایەن و وڵاتێکی نەیاری روسیا.

وتیشی، ھیچ کاتێک روسیا لەگەڵ گەورەکردن و فراوانکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان نییە، بەتایبەتیش پەنابردن بۆ چەکی ئەتۆمی، بەڵام ھەر کاتێک بگەنە ئەو بڕوایەی بوونی روسیا لە مەترسیدایە، ئامادەن چەکی ئەتۆمی بەکاربھێنن.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، چەندین بابەتی جیاوازیان لە دانوستانەکانیان لەگەڵ سعودیە ھەیە، وەک بابەتی ھەرێمی. وتیشی، گرنگ ئەوەیە ئێستا لە سعودیە تێڕوانینێکی نوێ دروستبووە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ریاز و دەتوانن پەیوەندییە رەسمییەکان دەستپێبکەنەوە.

وتیشی، کابینەی ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، چاوی لە باشکردنی رەوشی ئابووریی ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانیەتی لەگەڵ ھەموو وڵاتانی تر.

ئێران و سعودیە لە ساڵی ٢٠١٦ پەیوەندییە دیبلۆماسی و سیاسییەکانیان پچڕاوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠وە بە نێوەندگیریی عێراق دەستیان بە دانوستان کردووە و تائێستا پێنج خولی دانوستانیان ئەنجامداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئۆکراین لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ٢٤ی شوباتی ئەمساڵەوە کە روسیا ھێرشی کردووەتە سەر ئۆکراین تاکو سێی مانگی ئەیلوول، ٤٩ ھەزار و ٥٠ سەربازی روسیا کوژراون و لە ٢٤ سەعاتی رابرووشدا ٣٥٠ سەربازی روسیایان کوشتووە.

سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئۆکراین لەو راگەیەندراوەدا، ھیچ ئاماژەیەکی بە زیانە گیانییەکانی وڵاتەکەی لە جەنگەکەدا نەکردووە، تائێستاش روسیا ئەو ئامارەی ئۆکراینی پشتڕاست یان بەدرۆ نەخستووەتەوە.

لە ٢٤ی مانگی شووبانی ئەمساڵ، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا، دەستپێکردنی ھێرشی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ سەر ئۆکراین راگەیاند و لەو کاتەوە سوپای روسیا چەندین شار و ناوچەی ئۆکراینی کۆنترۆڵکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رافائیل گروسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، پشکنەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم لەماوەی دوو سەعاتدا ھەڵسەنگاندنیان بوارە بنەڕەتییەکانی ناو وێستگەکە و ژمارەیەک لە پسپۆڕانیان لە وێستگەکەدا دەمێننەوە.

لەلایەکی ترەوە "جۆن کێربی" رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، بایدن لە پرسی ئەتۆمی ئۆکراین روونە و ئامادەنیە ھیچ ھێزێکی ئەمریکی رەوانەی ئۆکراین بکات بۆ دروستکردنی ناوچەی لە چەکداماڵراو لە چواردەوری وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا و تەنھا داوایانکردوە ناوچەیەکی لەچەکداماڵراو لە دەوری وێستگەکە دروست بکرێت.

ھەر لەسەر ھەمان پرس ئاژانسی تاس بڵاویکردەوە، روسیا داوایکردوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رۆژی ٦ی ئەم مانگە بۆ تاوتوێکردنی رەوشی وێستگەکە کۆببێتەوە. 

وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی روسیادایە و لەماوەی رابردوودا مۆسکۆ و کیێڤ چەندین جار یەکتریان تۆمەتبار کرد بە تۆپبارانکردنی وێستگەکە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەردۆغان لە رێورەسمی دەستپێکردنی ساڵی نوێی دادوەری وڵاتەکەی رایگەیاند، ھەندێک بە ھەموو توانایانەوە ھەوڵدەدەن سیستمی دادوەری تورکیا بکەنە قوربانی پیلانگێڕیی گروپەکانی تاوانکاری کە دەزانرێت سەر بە چ لایەنێکن.
جەختیشی کردەوە، پارتی دادو گەشەپێدان لەماوەی ٢٠ ساڵی دەسەڵاتیدا چاکسازی گرنگی ئەنجامداوە لە پێناو بەھێزکردنی دەستەواژەی دەوڵەتی یاسا لە وڵاتدا و گرنگی بە  پرسەکانی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ و مافی ژنان و منداڵان داوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە قسەکانیدا رەخنەی لە بڕیارەکانی دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ گرت و رایگەیاند، دادگاکە بە سیاسیکراوە و نادادپەروەرە لە پرسەکانی پەیوەست بە تورکیا، بەڵام بۆ وڵاتانی گەورەی ئەوروپا وەک فەرەنسا و ئەڵمانیا بڕیارەکانی پێچەوانەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان مەترسییەکانی ئەوانی پشتڕاستکردەوە، سەبارەت بەتاوان و جینۆسایدی کەمینە مسوڵمانە ئیگۆرییەکان، لە ھەرێمی شینگیانگ  لەلایەن دەسەڵاتدارانی چینەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە، بەردەوام دەبن لەسەر فشار دروستکردن لەسەر چین، لەپێنا ئازادکردنی دەستگیرکراوە ئیگۆرییەکان و ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوەکانی ھەرێمەکە.
حکومەتی چین ڕاپۆرتەکە ڕەتدەکاتەوە و بە نایاسایی ناو دەبات و، پێی وایە لەلایەن ئەمریکا و ژمارەیەک لە وڵاتانی خۆرئاواوە ئامادەکراوە.

کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، لە ھەرێمی شینگیانگ ، ئیگۆرییەکان ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان و توندوتیژی سێکسی دەبنەوە و لەو بارەیەوە بەڵگەی حاشاھەڵنەگریان دەستکەوتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی سانای سوریا بڵاوی کردەوە، بەھۆی ھێرشی موشەکی ئیسرائیلەوە بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەلەب، فڕگەی فڕۆکەخانەکە بە تەواوی پەکیکەوتوە، و چیتر ناتوانرێت ھیچ گەشتێکی ئاسمانی بە دڵنیاییەوە لێوە ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ھێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو فڕۆکەخانی دیمەشقیشی کردووەتە ئامانج و بەشێکی بە تەواوی پەکیکەوتووە، و ناتوانرێت ھیچ خزمەتگوزارییەکی ئاسمانی لێوە دابین بکرێت.

لەسەر ھێرشەکانی ئیسرائیل، وەزارەتی دەرەوەی سوریا پەیامێکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش کردووە، و ئاماژەی کردووە بە زیانەکانی سەر ھەردوو فڕۆکەخانەی حەلەب و دیمەشق.

لەلایەکی دیکەوە ناوەندی میدیایی سوپای ڕوسیا لە سوریا بڵاویکردەوە، ئیسرائیل ھێرشەکانی بە شەش فڕۆکەی جۆری ئێف ١٦ ئەنجامداوە، و ٨ موشەکیان لە دەرەوەی ئاسمانی سوریاوە ئاراستەی ھەردوو فڕۆکەخانەکە کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی پلانەکەی حکومەت، لەم ساڵدا ژمارەی پەنابەرانی ھەمیشەیی لە ٣٥ ھەزارەوە بەرز دەکاتەوە بۆ ١٩٥ ھەزار، بۆ ئەوەی بتوانێت قەیرانی دەستی کار لە وڵاتەکەی چارەسەر بکات.

بەھۆی بڵابوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، ماوەی دوو ساڵ ئوسترالیا سنورەکانی خۆی بەڕووی کۆچبەراندا داخست، ئەوەش وایکردووە کۆمپانیا بیانییەکان ناچاربن بە دوای دەستی کاردا بگەڕێن.

بەھۆی ئەو ڕەوشەوە، ڕێژەی بێکاری لە ئوسترالیا دابەزیووە بۆ کەمترین ئاست, و لە ماوەی پەنجا ساڵی ڕابردودا بەوشێوەیە کەم نەبووەتەوە، کە لە ئێستادا ھاتووەتە خوارەوە بۆ ٣.٤%.

ئوسترالیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ململانێیەکی بەھێز دەکات لەگەڵ ئابوری وڵاتە پێشکەوتووەکان، ئەوەش ھانی دەستی کرێکاری شارەزا و پسپۆڕانی داوە ڕوو بکەنە ئەو وڵاتە, و حکومەتیش کۆتوبەندەکانی بەردەم کۆچکردن سوکتر بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مەحمود رەسوڵی) وتەبێژی پۆلیسی ھیرات رایگەیاند، لە تەقینەوەکەدا ٢٨ کەس کوژران و ٤٥ی تریش برینداربوون ، لە نێو کوژراوەکانیشدا ( موجیب عەبدولڕەحمان ئەنساری) کەسایەتی ئاینی و ژمارەیەک پاسەوانی ھەیە کە بەرێگاوەبوون بەرەو مزگەوت.

لای خۆشییەوە زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان پرسەنامەیەکی بۆ کوژرانی موجیب ئەنساری بڵاوکردەوەو رایگەیاند، پەلاماردەران سزادەدرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەڕاگەیەندراوێکدا یونسکۆ بڵاویکردەوە، ھیچ کەسێک ناتوانێت بەم ڕەوشە ڕازی بێت، پەروەردە و فێرکردن مافی ھەموو کەسێکە، پێویستە ھەموو ھەوڵێک بدرێت بۆ ڕێزگرتن لەو مافەی منداڵان.


ڕێکخراوی یونسکۆ ڕوونیکردووەتەوە لە کۆی ٢٤٤ ملیۆن منداڵ کە نەچوونەتە بەر خوێندن، تەمەنیان لەنێوان ٦ بۆ ١٨ ساڵیدان، لەو ژمارەیەش ٩٨ ملیۆن منداڵیان لە وڵاتانی ئەفریقان.


بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ٢٠٠٠دا ژمارەکە ٤٠٠ ملیۆن منداڵ بووە، بەڵام لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا بەھۆی ئەو پێشکەوتنەی کە لە بواری پەروەردە و فێرکردن لەسەر ئاستی جیھان ھاتووەتە ئاراوە، ژمارەکە بووە بە نیوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی لێپرسراوێکی کۆشکی سپی ، جۆ بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ یائیر لبید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە ، سەرباری ئەوەی دەیانەوێت لەگەڵ ئێران بگەنە رێککەوتنی ئەتۆمی ، بەڵام ھەرگیز رێگا نادەن ئەو وڵاتە چەکی ئەتۆمی ھەبێت ، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەوە ئاشکرایکردوە ،  بایدن و لبید تاوتوێی دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمیان کردوە و ھەردوولا پابەندبونیان دوپاتکردۆتەوە بە رێگریکردن لەوەی ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی ، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ بایدنی  دوپاتکردۆتەوە کە دژی رێککەوتنی ئەتۆمین و ئیسرائیل مافی خۆیەتی لە ھەر ئەگەرێکدا بەرگری لە خۆی بکات.

ئەوە لەکاتێکدایە جۆن کیربی "رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا" رایگەیاندووە ، ئێستا لە ھەموو کاتێک نزیکترن لە رێککەوتنی ئەتۆمی ، چونکە ئێران بە تەواوی سازشی لەسەر ھەندێک لە داواکارییەکانی کردووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...453454455456457...641