پنتاگۆن: ھێزەکانی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی داعش لە عێراق و سوریا دەمێننەوە
کوردسات نیوز
٦ی نیسانی ٢٠٢٢
"دانا ستروڵ" جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، ئامانجی سەرەکییان لەناوبردنی داعشە و ئەوەش بەمنزیکانە بە دەست نایەت، بۆیە پابەند دەبن بە سیاسەت و ستراتیژییەتەکانیان بۆ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.
ئەو لێپرسراوەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتیشی، ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا دەمێننەوە و "واشنتۆن" ھەوڵدەدات پارێزگاری لە ھاوپەیمانییەکەی بکات لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات، جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی وەرگرتنەوەی تیرۆریستانی داعشی بیانی لەلایەن وڵاتەکانیانەوە.
پنتاگۆن: واشنتۆن دەیەوێت پارێزگاری لە ھاوپەیمانییەکەی بکات لەگەڵ ھەسەدە