وەزارەتی دەرەوەی تونس بە توندی وەڵامی سەرۆکی تورکیا دەداتەوە
کوردسات نیوز
٧ی نیسانی ٢٠٢٢
وەزارەتی دەرەوەی تونس لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ھەر ھەوڵێک بۆ دەستوەردان لە سەروەری و خواستی گەل یان گومان دروستکردن لەسەر ڕێڕەوی دیموکراسی ڕەتدەکەنەوە.
ڕاشیگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی تونس لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەو بارەیەوە قسەی کردووە و باڵیۆزی تورکیاشی لە وڵاتەکەی بانگێشت کردووە.
کاردانەوەکانی تونس دوای ئەوە دێت، کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕەخنەی لە ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی تونس گرت و ڕایگەیاند، سەرۆکی تونس بەو ھەنگاوە، دیموکراسی شێواندووە و گورزیشی لە ئیرادەی گەلی تونس وەشاندووە.