سەربازانی ڕووسیا لە بوچا ژن و منداڵ و بە تەمەنیان کوشتووە
٧ی نیسانی ٢٠٢٢
بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش کوشتنی خەڵکی بوچای بە کۆمەڵکوژی ناو برد و جەختیشیکردەوە بەردەوام دەبن لە سزاکانیان بۆ سەر ڤلادیمیر پوتن و زیانگەیاندن بە وڵاتەکەی.
٧ی نیسانی ٢٠٢٢
بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش کوشتنی خەڵکی بوچای بە کۆمەڵکوژی ناو برد و جەختیشیکردەوە بەردەوام دەبن لە سزاکانیان بۆ سەر ڤلادیمیر پوتن و زیانگەیاندن بە وڵاتەکەی.
عەجاجی نوگرەسەلمان لە یەكەم دان پێدانانیدا دەڵێت تەنها لە ماوەی 10 مانگدا یەک لەسەر سێی زیندانیكراوەكان بەهۆی سیاسیەتی برسیكردنیانەوە گیانیانلەدەستداوە.
رۆژنامەی سەباحی رەسمی حكومەتی عیراق دان پێدانی عەجاج، ناسراو بە عەجاجی نوگرە سەلمان، كە لەكاتی ئەنجامدانی تاوانی ئەنفالدا لە سەردەمی بەعس لێپرسراوی زیندانی نوگرە سەلمان بوە، بڵاوكردەوە.
لە دان پێدانەكەدا عەجاج بەرپرسیارێتی خۆی لە تاوانەكان ڕەتنەكردووەتەوە رایگەیاندووە، كاتێك لە ساڵی 1989 بووە بە لێپرسراوی زیندانی نوگرە سەلمان، 400 زیندانیكراوی عەرەبی لێبوو، دوای ئەوەی زیندانەكە بەتاڵكراوە، نزیكەی سێ هەزار دەستگیركراوی كورد لە شوێنی ئەوان لە سلێمانی و هەولێرەوە گواستراونەتەوە بۆ ئەو زیندانە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، برسیكردنیان لە نوگرە سەلمان وەك چـەكێك بەكارهێناوە و لە ماوەی 10 مانگدا یەک لەسەر سێی زیندانیكراوەكان بە هۆی برسیكردنەوە گیانیان لەدەستداوە.
سەرەتای ئەم مانگە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق بڵاویكردەوە، دوای بەدواداچوونێكی وردی هەواڵگریی شەش مانگی و لە پارێزگای موسەننا، عەجاجی نوگرە سەلمانیان دەستگیر كرد.
عەجاج ئەحمەد حەردان عوبێدی لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین لە دایك بووە، كۆلێژی ئاسایشی نەتەوەیی تەواوكردووە، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر، رەمیسە، نەجمی، بەسیە، موسەننا و دواتریش كراوە بە سەرپەرشتیاری گشتی زیندانی نوگرە سەلمان.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی ئاشكرایكرد، بەرهەمهێنانی نەوتیان لە هەردوو كێڵگەی فیشخابور و تاوكێ دەستپێكردووەتەوە، داهاتیشیان لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا بە رێژەی 37% زیادیكردووە.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەوت و غازی نەرویجی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، داهاتی بەرهەمهێنانی نەوت لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا بەراورد بە چارەكی یەكەم بە رێژەی لە 37% زیادیكردووە و گەیشتوەتەوە، 258 ملیۆن دۆلار.
ئاماژەی بوەشكردووە، لە چارەكی دووەمدا بەرهەمهێنانی نەوت بەهۆی هێرشە درۆنیەكان و چاكسازییەكان كەمیكردووە، بەڵام لەدوای دەستكردنەوە بە بەرهەمهێنان لە هەردوو كێڵگەی تاوكێ و فیشخابور، لەئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە گەیشتووەتە 55 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، لە كاتێكدا لە چارەكی یەكەمدا زیاتر لە 82 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە.
دی ئێن ئۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، بە نیازن دەستبكەنەوە بە كاری هەڵكەندن و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئاستی پێش راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆرییەوە كە لە هەردوو كێڵگە 100 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە.
نەتەوە یەكگرتووەكان داوای ئاگربەستی دەستبەجێی لە كەرتی غەززە دەكات، حەماسیش دەڵێت پلانی سەربازی ئیسرائیل لە غەززە بێ بایەخكردنی هەوڵی وڵاتانی نێوەندگیرە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە میانی كۆنفرانسێكدا لە ژاپۆن داوای ئاگربەستی دەستبەجێی كرد لە كەرتی غەززە، دوای ئەوەی ئیسرائیل رایگەیاند كە هەنگاوەكانی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شاری غەززە دەستیپێكردووە.
گۆتێرێس راشیگەیاند، بڕیاری فراوانكردنی ئۆردوگاكانی نیشتەجێبوون بۆ جولەكان لە كەناری رۆژئاوا نایاساییە و داوای لە ئیسرائیل كرد لەو پلانە پاشەگەزبێتەوە.
بزوتنەوەی حەماسیش، دوای دەستپێكردنی قۆناغی دووەی ئۆپراسیۆنی جەدعون 2ی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە رایگەیاند، ئەو پلانە بێ بایەخكردنی هەوڵی وڵاتانی نێوەندگیرە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، وتیشی چۆن پێشتر ئۆپراسیۆنەكانیان شكستیهێناوە ئەم ئۆپراسیۆنەش بە هەمان شێوە دەبێت.