ئەمریکا و ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنن
کوردسات نیوز
٧ی نیسانی ٢٠٢٢
جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا سزای نوێ بەسەر دامەزراوە داراییەکانی ڕووسیا و ئەو دامەزراوانەشدا دەسەپێنن کە سەر بە حکومەتی مۆسکۆن.
وتیشی، سزاکان بە ھەماھەنگی نێوان ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی گروپی حەوت بەسەر ڕووسیادا جێبەجێ دەکرێن و دەوڵەمەند و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دەگرنەوە.
بە پێی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکیش، سزاکانی داھاتوو دوو کچەکەی پوتن و گەورەترین دامەزراوەی قەرزپێدەری ڕووسیاش دەگرنەوە کە بانکی سبێرە.