جیهانجیهان

وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەموو ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیی ھاوبەشی ئەمریکا و کۆریای باشوور و ژاپۆن لە ئاوەکانی نیمچەدوورگەی کۆریا تەواوکراون کە ئامانج لێی رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی کۆریای باکوورە.

راشیگەیاندووە، لەو مانۆڕە سەربازییە ھاوبەشەدا کە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، مووشەکی بالیستی تاقیکردەکرێتەوە و کەشتی جەنگی و فڕۆکەھەڵگری ئەمریکی و ژاپۆنی بەشداری تێدا دەکەن و چەندین جۆر چەکیش تاقی دەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە لە پەیامێکدا کە لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، وەک سۆسیالیستێک کە ساڵانێکە لە پەرلەمان و شەقام و زیندانەکاندا خۆڕاگری کردووە، ئومێدەوارە ھێزە دیموکراسی خوازەکانی تورکیا بە بەھێزترین شێوە لە پەرلەمانی داھاتوو بونیان ھەبێت.

داواشی لە ھەموو پارتە سۆسیالیست و دیموکراتەکانی تورکیا دەکات پشتیوانی پارتی چەپی سەوز - یەسەپە بکەن، چونکە بەدەستھێنانی یەک کورسی زیاتر لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٤ـی ئایاردا ئایندەیان دیاری دەکات.

ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە پەیامێکیشی ئاڕاستەی ھێزە کوردییەکانی باکوری کوردستان کردووە و دەڵێت، بانگھێشتی ھەموو لایەنە کوردستانییەکان دەکات کە بە ڕۆحی دیموکراسییەوە لە  پارتی چەپی سەوز_دا کۆببنەوە، ئومێدەواریشە کورد و سۆسیالیستەکان داواکارییەکەی بێ وەڵام نەھێڵنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەواود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، تائێستا بۆ کڕینی فڕۆکەی ئێف ١٦ تەواوی دەرگاکان دانەخراون و گفتوگۆ و دانوستانەکانیش بەردەوامن و وەک تورکیاش تائێستا بێھیوانەبوون، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بتوانێت ئاستەنگەکان تێپەڕێنێت بە تایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە ڕێگرییەکانی کۆنگرێسی ئەو وڵاتەوە ھەیە بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاندووە، واشنتۆن بە گرنگی دەزانێت تورکیا ببێتە خاوەنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بۆ بەھێزکردنی توانا بەرگرییەکانی بە تایبەتی کە ئەنقەرە ئەندامێکی دیاری ناتۆیە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ناتوانن ئەو کارە بەبێ رەزامەندی کۆنگرێس بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەنس ستۆڵتنبێرگ راگەیاند، بڕیاری دەستبەسەرکردنی رۆژنامەنووسە ئەمرکییەکە مایەی نیگەرانییە و گرنگە رێز لە ئازادی رۆژنامەوانی بگیرێت و ماکەکانی رۆژنامەنووسان بپارێزرێت.

سکرتێری گشتی ناتۆ راشگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، باسی دەستبەسەرکردنی ئەو رۆژنامەوانە ئەمریکییەی پەیامنێری ۆڵ ستریت جۆرناڵ دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات رۆژنامەس تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، ھاووڵاتیەکی تری بەریتانی و دوو ھاووڵاتیی پۆڵەندی، لە مانگی ئاداری رابردوو لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکراون.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو سێ ھاووڵاتییەی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەوپەڕی ھەوڵی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ ھاوکاریکردنیان و دەستپێڕاگەیشتنیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە لە چەند ھەفتەی داھاتوودا دەچێتە دیمەشق و بەرەسمی بانگھێشتنامەی بەشداریکردن لە لوتکەی داھاتووی عەرەبی دەداتە بەشار ئەسەد.

سعودیە و سوریا رێککەوتوون لەسەر دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە چەند رۆژی رابردووشدا سعودیە دوای ١٠ ساڵ لە پچڕاندنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ سوریا کونسوڵخانەی لە دیمەشق کردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حسین ئەمیر عەبدوڵاھەیان، وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندی بە فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە کردووەو خۆشحاڵی خۆی پیشانداوە بە ئاراستەی ئەرێنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و جەختی کردووتەوە لەسەر پێداگری وڵاتەکەی لەسەر پەرەپێدانی سیاسەتی دراوسێیەتی.

ھەروەھا ھەردوو وەزیر تاوتوێی ھەنگاوەکانی داھاتوویان کردوو لەبەر رۆژشنایی رێککەوتنی سێ قۆلی  و بڕیاریانداوە لە رۆژانی داھاتوودا کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەجامبدەن.

لای خۆشییەوە وەزیری دەرەوەی سعودیە جەختی کردۆتەوە لەسەر بەردەوامی دیداری بەرپرسانی ھەردوو وڵات و  ھەنگاوەکانی بە ئەرێنی و جێی رەزامەندی ناوبردووە .

لە رۆژی ١٠ی ئاداری ئەمساڵ ئێران و سعودیە بە نێوەندگیری چین رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە تاران و ریاز.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی روسیا بڵاویکردەوە، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی ٢٠٠ گرامی لە نێو قاوەخانەی ستریت بار لە شاری سانبترسبۆرگی باکوری رۆژئاوای وڵات ڤلادلین تاتارسکی بلوگەری سەربازی کوژراوە و ١٩ کەسی تریش برینداربوون .

ھاوکات میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە، ڤلادلین تاتارسکی لەکاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەوادارانی لەنێو قاوەخانەکە لەلایەن کەسێکەوە پەیکەرێکی پێشکەشکراوەو پێدەچێت بۆمبەکە لەناو پەیکەرەکەدا بووبێت و تەقیبێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێتیری ئۆربۆی تەمەن ٥٣ ساڵ و وەزیری پێشوو، لە نێو چەپڵەرێزانی لایەنگرانیدا سەرکەوتنی پارتەکەی لە ھەڵبژاردنی رۆژی یەکشەممەی پەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاند و بە سەرکەوتنێکی مەزن ناوی برد.
وتیشی، دەستبە دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەت دەکەن.

تەلەفزیۆنی رەسمی فینلەندا بڵاویکردەوە حزبەکەی پێتیری ئۆربۆی بە جیاوازییەکی زۆر کەم و بە بەدەستھێنانی ٤٨ کورسی پەرلەمان پێش پارتی فینلەندییەکان راستڕەوی توندڕەو کە دژی کۆچبەرانە پلەی دووەمی گرتووەو ٤٦ کورسی بەدەستھێناوە 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساڵح رەشید، سەرۆکی جێبەجێکاری دەستەی شاھانەی شاری مەککە و شوێنە پیرۆزەکانی سعودیە رایگەیاندووە، لە ماوەی ١٠ رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزاندا زیاتر لە حەوت ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس لە وڵاتە جیاجیاکانی جیھانەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە لە رێگەی کۆمپانیاکانی گەشتیاریی و وەرگرتنی ڤیزای تایبەتەوە سەردانی سعودیەیان کردووە.

وتیشی، حکومەتی سعودیە لەرێگەی دامەزراوە حکومییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، ھەوڵ دەدات باشترین خزمەتگوزاری و ھۆکارەکانی گواستنەوە بۆ سەرجەم عومرەکاران دابین بکات و بۆئەوەی ھیچ کێشەیەکیان لە شوێنی مانەوە و کاتی گواستنەوەدا بۆ دروست نەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆلۆنێڵ ڤینتۆرا وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لەدوای ھێرشەکانی سوریا، کاتی بڵاوکردنەوەی فڕۆکەی ھێرشبەری جۆری ( ئەی ١٠) لەناوچەکەدا خێرا کراوە و بڕیاریش دراوە گروپێک لە کەشتییە فڕۆکە ھەڵگرەکان بھێڵنەوە بۆ پاڵپشتی ھێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

وتەبێژی پنتاگۆن دووپاتیشیکردەوە، واشنتۆن ئامادەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی گروپێک لە حاڵەتە لەناکاوەکان  لە رۆژھەڵاتی ناوەراست ئەگەر پێویست بکات.

وتیشی، ھێزی ھێرشبەری سەر کەشتی فڕۆکە ھەڵگری ( جۆرج ئێچ دەبیلو بوش)ی لە دەریای ناوەراست کەلە لەژێر سەرپەرشتی فەرماندەیی ئەوروپادایە دەمێنێتەوە و لەحاڵەتی بوونی پلان و کردەوەی لەناکاو پشتیوانی ھێزەکانیان لە رۆژھەڵاتی ناوەراست دەکات .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆلیگ گورینۆڤ، جێگری سەرۆکی ناوەندی روسی بۆ ئاشتەوایی لەنێوان لایەنە ناکۆکەکانی سوریا رایگەیاند، ناوبەناو ھێزەکانی روسیا و تورکیا لە سنوری پارێزگای حەسەکە گەڕانی سەربازیی ھاوبەش ئەنجام دەدەن، بەڵام ھێزەکانی ئەمریکا لە ژێر ناوی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیانەوە بە دەوورووبەری ھێزەکانی روسیادا دەسوڕێنەوە و ئەوەش گێچەڵکردن و شەڕ فرۆشتنە بە ھێزەکانی روسیا.

وتیشی، روسیا ناڕەزایی گەیاندووەتە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەبارەی ئەو ھەڵسوکەوتانەی ھێزەکانی ئەمریکا لە پێناو رێگرتن لە روودانی پێکدادانی سەربازیی کە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر رەوشی ئەمنی ناوچەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شیرین نامیق تەمەن ٤٠ ساڵ و لەدایکبووی شاری کەرکووکە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە راگەیاندن، وەک ژینگە پارێز و دیپلۆماتکاری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەنگاریا کاریکردووە، ئێستا بە ژمارەی ١٢ کاندیدی پارتی سەوزە. 

ھەروەھا گەشاو بیبانی لەدایکبووی ساڵی١٩٨٧ی شاری کەرکوکە، لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا بەشدار بووە، ئێستا بە ژمارە ٩٠ کاندیدی پارتی چەپەکانە.

"شەیدا سوھرابی"یش یەکێکی تر لە کاندیدە کوردەکانی پەرلەمانی فیلەندایە و تەمەنی ٣٢ ساڵە، لە سەرپێلی زەھاو لەدایکبووە، بڕوانامەی ماستەری ھەیە لە زانستە سیاسییەکان و جێگری ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی ھێڵسنکییە، ئێستا بە ژمارە ١٥٠ کاندیدی ھاوپەیمانیی نیشتمانیی فینلەندایە.

بەپێی ئامارەکان، نزیکەی ٢٠ ھەزار کورد لە فینلەند دەژین، نزیکەی ھەشت ھەزار کوردیش مافی دەنگدانیان ھەیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، بومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە بەپێوەری ریختەر پارێزگای ھۆرموزگانی ھەژاندووە و چەقی بومەلەرزەکەش شاری پارسیان بووە.

مێھرداد حەسەنزادە، بەڕێوەبەری گشتی  کۆنتڕۆڵی قەیران لە پارێزگای ھۆرموزگان رایگەیاند، تیمەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و چەند تیمێکیشیان رەوانەی ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تا ئێستا بومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی نەبووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی سانای سوری، ئەمشەو ئیسرائیل لە جۆلانەوە چەند مووشەکێکی ئاراستەی ناوچەیەکی دیارییکراوی دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت کردووە، بەڵام ھێزی بەرگری ئاسمانی سوریا ژمایەک لە مووشەکەکانی تێکشاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێرشە مووشەکییەکەی ئیسرائیل ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا، ئەوە بۆ جاری دووەمە سوپای ئیسرائیل ھێرشدەکاتە سەر دیمەشق، لە ھێرشی یەکەمدا دوو سەربازی سوریا برینداربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردن لە تورکیا رایگەیاند، بە کۆی دەنگ تانەکانی دژ بە کاندیدبوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار و کەمال کلچدارئۆغڵو سەرۆکی گشتی جەھەپە و  موحەرەم ئینجە سەرۆکی گشتیی پارتی نیشتمان رەتکراونەتەوە.

راشیگەیاند، تانەی پارتی میللەت سەبارەت بە بەکارھێنانی ناوی ھاوپەیمانیی میللەت لەلایەن ھاوپەیمانی شەش حزبەکەوە بە کۆی دەنگ رەتکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ماددەکانی ٧٧، ١٠١، ١٠٦ و ١١٦ لە دەستووری تورکیا و یاسای ژمارەی ٦٢٧١ی ھەڵبژاردنی سەرکۆمار بەکۆی دەنگ بڕیار لەسەر رەتکردنەوەی تانەکانی دژی کاندیدبوونی سێ کاندیدەکە دراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...348349350351352...609