لە دیمەشق ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەھۆیەوە پێنج کەس گیانیانلەدەستدا
کوردسات نیوز
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٣
وەزارەتی تەندروستی سوریا بڵاویکردەوە، لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشوری دیمەشق ماتۆڕسکیلێکی بۆمبرێژکراو لە نزیک گەراجێکی وەستانی تاکسی تەقیوەتەوە و بەھۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ کەسی دیکەش برینداربوون.
ھاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنیش رایگەیاندووە، تیمە تایبەتەکان گەمارۆی شوێنی تەقینەوەکەیان داوە و لێکۆڵینەوەیان بۆ ئاشکراکردنی لایەنی بەرپرسیار لە کردەوەکە دەستپێکردووە.


