لە رۆژمێری وڵاتی ئەسیوبیادا، هەموو ساڵێک لە 11ـی 9دا، ساڵ نوێدەبێتەوە و بەو بۆنەیەوە و ئامادەکاری بۆ جەژنێکی تایبەت بەو ساڵە نوێیە دەکەن.
حکومەتی ئەسیوبیا رایەگەیاند، بەرنامەی ساڵی نوێی وڵاتەکەیان تیشک دەخاتەسەر تەواوکردنی پڕۆژە گەورەکانی وەک، برەودان بە کشتوکاڵ، پیشەسازی و وزە، بەهێزکردنی ئابوریی دیجیتاڵی و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.
رۆژمێری ئەسیوبی، حەوت بۆ هەشت ساڵ لە دواوەی رۆژمێری زایینییە و لە 13 مانگ پێکهاتووە؛ 12 مانگیان 30 رۆژین، بەڵام مانگی سێزدەهەم لە پێنج رۆژ پێکهاتووە، یان شەش رۆژ لە ساڵی پڕدا.
ساڵی نوێی ئەسیوبی لە 11ـی 9ـی هەموو ساڵێکی زایینیدا دەست پێدەکات، یان لە 12ـی 9ـی لەو ساڵانەی پێش ساڵی پڕ دەکەون.
بەم پێیەش، لە کاتێکدا زۆرینەی وڵاتی جیهان لە ساڵی 2026 دان، ئەسیوبیا پێشوازیی لە دەستپێکی ساڵی 2019ـی ناوخۆیی خۆی دەکات.