کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەبارەی چارەنوسی کۆچبەران ئەنجامدەدرێت
ئایار
٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٣
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە شاری رۆما میوانداری کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی دەکات و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی درێژکردنەوەی رێککەوتنی یەکێتیی ئەوروپا و تونس بۆ رێگریکردن لە پەڕینەوەی کۆچبەران بۆ ئەوروپا دەکرێت.
وتیشی، لە کۆنگرەکەدا سەرکردەکانی ناوچەکە و یەکێتیی ئەوروپا و رێکخراوە ئابوورییەکان بەشداری دەکەن، وتیشی، سەرۆکی تونس و سەرۆک وەزیرانی مالی و میسر و سەرۆکانی جەزائیر و یۆنان و ئوردن و لوبنان بەشداریی دەکەن.
بە پێی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کۆچبەر لە رێگەی دەریا و کەناراوەکانی باکووری ئەفریقا و تورکیا و لوبنانەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا، ژمارەکەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە.