دەستەی سوێندخۆرانی گەورە لە شاری مانھاتن دەنگیدا لە بەرژەوەندی تۆمەتبارکردنی دۆناڵد ترامپ بە پێدانی بەرتیل بە ستورمی دانیالز ئەکتەرێکی فیلمە بۆڕنەکان لەمیانی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٦ بە مەبەستی بێدەنگکردنی لە پەیوەندییەی نێوانیان.
تۆمەتبارکردنەکەش لەسەر بنەمای دانپێدانانی مایکل کوھین پارێزەری پێشووی ترامپ بووە کە دانی بەوەداناوە بە نوێنەرایەتی ترامپ پارەی وەرگرتووە.
ئەلفین براگ وتەبێژی داواکاری گشتی مانھاتن رایگەیاند، پەیوەندی بە پارێزەرەکەی ترامپەکەوە کراوە بە مەبەستی ھەماھەنگی و ئامادەبوونی ترامپ لە بەردەم دادگادا. ھاوکات سۆزان نیچیلیس پارێزەری ترامپ لە راگەیەنراوێکدا پێشبینیکرد رۆژی سێشەممەی داھاتوو ترامپ لەبەردەم دادگا ئامادەبێت.
تۆمەتبارکردنی ترامپی تەمەن ٧٧ ساڵ بەپێدانی بەرتیل کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا ھێناوە و کیڤین مەکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاری تۆمەتبارکردنی ترامپ زیانێکی ئەوتۆ بە وڵات دەگەیەنێت کە قەرەبوو ناکرێتەوە.
یەکەمجارە لە مێژووی ئەمریکادا سەرۆکێک تۆمەتباردەکرێت بە کاری تاوانکاری و چاوەڕواندەکرێت کاریگەری گەورەی لەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ ھەبێت.
پەرلەمانی تورکیا بە کۆی دەنگ بڕیارەکەی پەسەندکردووە، ئەوەش دوای دوو ھەفتە دێت لە داواکارییەکی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ قبوڵکردنی ئەندامبوونی فینلەندا لە ناتۆ. لە بەرامبەردا فینلەندا سوپاسی وڵاتانی ناتۆی کرد کە بە داواکارییەکە رازی بوون.
لە لایەکی ترەوە، یەنس ستۆڵتنبێرگ سەرۆکی ناتۆ پێشوازی لە بڕیارەکە کرد و رایگەیاند بە وەرگرتنی فینلەندا ناتۆ بەھێزتر دەبێت.
لێپرسراوێکی نەرویجیش دووپاتیکردووەتەوە بەپەسەندکردنی بڕیارەکە، ناتۆ بەھێزتر و پارێزراوتر دەبێت.
عەبدوڵاھیان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی رابردوو پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە ئەنجامداوە و رێککەوتوون لە مانگی رەمەزاندا کۆبوونەوەی راستەوخۆ بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر.
راشیگەیاند، رێککەوتنی ئێران و سعودیە لە چین جەختیکردووەتە سەر دۆسیە ئەمنییەکان و ھەندێک لە ئاستەنگی و ئاڵۆزییەکان و کارکردن بۆ کەمکردنەوەی لێکتێنەگەیشتنەکان و نەھێشتنی کێشەکانی ھەردوو وڵات.
ئاشکراشیکرد، بەر لە رێککەوتنەکەیان لە چین پێنج جار لە بەغداد و سێ جار لە مەسقەت، دانوستانی دوو قۆڵیان کردووە و لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویستیشدان بۆ رێکخستنی سەردانی شای سعودیە بۆ ئێران و سەردانی سەرۆکی ئێران بۆ سعودیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیشیکردەوە، ئاساییبونەوەی پەیوەندییەکانی ریاز و تاران کاریگەری ئەرێنی لەسەر وڵاتانی دراوسێ ھەبووەو ھاوکارە لە سەقامگیری ناوچەکە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە ئاکامی ئەو ھێرشەی سوپای ئیسرائیل کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کردیە سەر ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سوریا راوێژکارێکی سەربازی سوپای پاسداران کوژراوە.
ھاوکات ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی بە توندی ھێرشەکانی ئیسرائیل ئیدانە دەکات و نیگەرانیشی دەربری بەرامبەر بە بێدەنگبوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەو ھێرشانەی ئیسرائیل.
پێشتریش ئاژانسی سانای سوری بڵاویکردەوە، لە جۆلانەوە چەند موشەکێک ئاراستەی ناوچەیەکی دیارییکراوی دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت کراوە، بەڵام ھێزی بەرگری ئاسمانی سوریا ژمایەک لە موشەکەکانی تێکشاندوە و بە ھۆیانەوە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا، بۆ جاری دووەمە ئیسرائیل ھێرشدەکاتە سەر سوریا و لە ھێرشی یەکەمدا دوو سەربازی سوریا برینداربوون.
رووداوەکە لەکاتێکدا بووە، کە قوربانییەکان لەسەر بیرێک بوون کە بە پلیکانە لەکاتی ئەنجامدانی رێورەسمی ئاینیدا بۆی دەچنە خوارەوە، بەڵام داڕمانێک روویداوە و رووداوەکەی لێکەوتەوتەوە.
بە پێی زانیاریی لێپرسراوانی ناوچەکە، ژمارەیەک لە قوربانییەکان بە برینداری رزگارکراون و دواتر لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، ھێرۆ مستەفا تەمەنی ٥٠ ساڵە و لەدایکبووی شاری ھەولێرە، بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی خزمەتی سیاسەتی دەرەوە لە زانکۆی جۆرج تاون بەدەستھێناوە و لە زانکۆی پریستن بڕوانامەی ماستەری بەدەستھێناوە، بە زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی و فارسی و یۆنانی و ھندی و بولگاری و پرتوگالی دەتوانێت قسە بکات.
ھێرۆ مستەفا کە لەلایەن بایدن-ەوە بە باڵیۆزی ئەمریکا لە میسر کاندیدکراوە، لە تەمەنی دوو ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی عێراقی بەجێھێشتووە و دوو ساڵ لە ئێران ژیاون، دواتر لە ساڵی ١٩٧٦ گەیشتوونەتە ئەمریکا و داوای مافی پەنابەرییان کردووە.
لە ساڵی ٢٠٢١یش، لەلایەن دامەزراوەی کارنیگی وەک یەکێک لە سەرکەوتووترین پەنابەران لە ئەمریکا خەڵاتکراوە، پێشتریش باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە بولگاریا و راوێژکار بووە لە باڵیۆزخانەی نیودلھی و لە نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باشور و ناوەڕاستی ئاسیا کاریکردووە، ھەروەھا لە کاروباری ئەفغانستان و ئێران و ئیسرائیل و فەڵەستین و لوبنانیش کاریکردووە، پێویستیشە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە کاندیدکردنی بۆ ئەو پۆستە پەسەندبکرێت.
کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاند، کار بۆ فراوانکردنی ئەو تەلبەندە دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو شەپۆلی کۆچە نایاساییەی رووبەڕوویان بووەتەوە و پڕۆژەکەش لە دوورگەی ئیڤرۆس بە درێژایی سنوورەکانیان لەگەڵ تورکیا تەواو بووە.
درێژی ئەو دیوارە جیاکەرەوەیە بە درێژایی سنوورەکانی یۆنان و تورکیا، دەگاتە ٢٠٠ کیلۆمەتر و لە ساڵی ٢٠٢٠وە یۆنان دەستی بەو پڕۆژەیە کردووە و تائێستا تەنھا ٣٧ کیلۆمەتری تەواو بووە.
تان کی فا، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند چین و روسیا ھاوکاری یەکتر دەکەن لە جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییە ئەمنییە جیھانییەکان و کاردەکەن لەسەر بەھێزکردنی متمانەی سەربازیی و پاراستنی یەکسانی و دادپەروەری نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی ھاوبەش.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەردوولا کاردەکەن لەسەر ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی دەریایی و وشکانیی و مەشقی ھاوبەش.
ھاوکات وەزارەتی بەرگری چین رایگەیاند، مەشقی ھاوبەشی سەربازی چین و روسیا و ئێران لە کەنداوی عومان رۆڵی ھەبووە لە بەھێزکردنی توانا دەریاییەکانی ھەرسێ وڵاتی بۆ ئەنجامدانی ئەرکی دەریایی ھەمەجۆر.
دادگای ناوچەی لیڤۆرتوڤۆ لە رۆژھەڵاتی مۆسکۆ، ھاووڵاتیەکی ئەمریکی بەناوی (ئیڤان گرشکۆڤیچ) کە وەک پەیامنێر کاری بۆ رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ کردووە دادگایی کردو بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو مانگ دەستبەسەربێت و لەسەر دۆسیەی سخوڕی بۆ ئەمریکا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
دەستەی ئاسایشی فیدراڵی روسیا بەرەبەیانی ئەمرۆ رۆژنامەنوسە ئەمریکییەکەیان لە شاری ( یکاتیرینبۆرگ) دەستگیرکردووە کەبەوتەی دەستەکە بە پێی رێنمایی ئەمریکا ھەوڵیداوە زانیاری نھێنی لەسەر چالاکییەکانی یەکێک لە کۆمپانیاکانی سەر بە کۆمەڵگەی پیشەسازی سەربازی روسیا کۆببکاتەوە.
لەکاردانەوەیەکیشدا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی قوڵی وڵاتەکەی لە دەستگیرکردنی رۆژنامەنوسەکە راگەیاند. کارین جان بییەر وتەبێژی کۆشکی سپیش داوای لە ھاووڵاتیانی ووڵاتەکەی کرد دەستبەجێ خاکی روسیا جێبھێڵن.
کیربی لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا باسی لەوەکرد، "واشنتۆن" ھەر کات بیەوێت، وەڵامی ئەو ھێرشانە دەداتەوە کە دەکرێتە سەر سەربازانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق و مەترسییان لەسەر دروستدەکات.
راشیگەیاند، وەڵامدانەوەکە بە رێگە و کاتی گونجاو دەبێت و ناھێڵن ھیچ کات ھاووڵاتیانی مەدەنی ببنە قوربانی و زیانیان بەربکەوێت.
کیربی بە دووریشی نەزانی لە داھاتوودا ھێرشی دیکە ئەنجام بدەن، بۆ سنوردارکردنی ھەڕەشەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکە.
فاتیح دۆنمەز وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا لە وەڵامی پرساری رۆژنامەنووساندا رایگەیاند، بە ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار سزا نەدراون و ئەم زانیارییە دوورە لەراستییەوە و سزایەکی لەو جۆرە لە ئارادا نییە.
دۆنمەز وتیشی، راپۆرتێکی دوور و درێژ ھەیە و تێیدا باس لەچەند سزایەک کراوە، بەڵام سزای تاکلایەنە نییە، ئەو پێنج سزایەی عێراق باسی دەکات چواریان رەتکراونەتەوە و تەنھا دانەیەکیان قبوڵکراوە، ئەوانیش داواکاریی خۆیان ھەبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە شەش داواکارییان پێنجیان قبوڵکراون و دانەیەکی رەتکراوەتەوە، لەسەر ئەم بنەمایەش پارێزەرانیان سەرقاڵی ھەڵسەنگاندنن بۆ ئەم سزایانە.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا روونیشکردەوە، رێکەوتنیان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا ھەیە و وڵاتەکەیان لەو رێککەوتنەدا رۆڵێکی بنیانەتنەر دەگێڕێت.
دامەزراوەکە رایگەیاندووە، لەئێستادا ڕێژەی پشتیوانی لەھاوپەیمانی"میللەت"ی گەیشتۆتە ٤٤%، کە ٣٥% لە بەرژەوەندی پارتی دادو گەشەپێداندایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەگەر"ھەدەپە"پشتیوانی لە کڵیچدارئۆغڵو بکات، ئەوا بە پێی پێشبینییەکان دەنگەکانی بۆ ٥٤% بەرزدەبێتەوە.
رافائیل گروسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، بەھۆی بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین، وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا لە ژێر ھەڕەشە و مەترسی جددیدایە و بەرەو ئەوەش دەچێت کارەساتێکی گەورە رووبدات کە کۆنترۆڵ کردنی زۆر ئەستەم دەبێت بەتایبەتی لە کاتنێکدا کە تائێستا نەتوانراوە ناوچەیەکی ئارام لە دەوروبەری وێستگەکە دروست بکرێت.
وتیشی، لەپێناو رێگرتن لە رودانی ئەو کارەساتە و پاراستنی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا، لەھەوڵی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکدایە کە ئۆکراین و روسیا پێی رازیبن و لە ئەنجامیشدا ببێتە رێککەوتنێک لە نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و کیێڤ و مۆسکۆ لە پێناو دوورخستنەوەی ئەو وێستگە ئەتۆمییە لە مەترسییەکان.
ئاژانسی سپۆتنیکی روسی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە رۆژی دوو شەممە سێی مانگی داھاتوو لە مۆسکۆ کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لە نێوان تورکیا، سوریا، روسیا و ئێران لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوەبچێت بە مەبەستی لەیەکنزیکردنەوەی دیمەشق و ئەنقەرە و کۆتایی ھێنان بە کێشە و ناکۆکییەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە سەردانەکەیدا بۆ روسیا باسی ئەو کۆبوونەوەیەی کرد و رایگەیاند، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا ئەو کۆبوونەوە چوارپۆڵییە بەڕێوەدەچێت و ھەوڵ دەدرێت تورکیا و سوریا بگەنە رێککەوتن و پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.