لە یادی یۆبیڵی زێڕینی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستاندا، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان دەکات.
لە پەیامەکەدا، مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردوە، كۆمەڵەی خوێندكاران لە خەباتی پیشەیی ، دیموكراتی و نیشتیمانیدا هەمیشە پێشڕەو و كارا بوون بۆ خزمەتی خوێندكاران و پێگەیاندنی سەركردەی لێهاتوو لەناو بزووتنەوەی سیاسی كوردستاندا
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
هەڤاڵانی تێکۆشەری كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان
لە یادی یۆبیڵی زێڕینی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستاندا، پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاڕاستە دەكەین و هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین
كۆمەڵەی خوێندكاران لە خەباتی پیشەیی ، دیموكراتی و نیشتیمانیدا هەمیشە پێشڕەو و كارا بوون بۆ خزمەتی خوێندكاران و پێگەیاندنی سەركردەی لێهاتوو لەناو بزووتنەوەی سیاسی كوردستاندا
لە قۆناغی نوێی كاركردنیشتاندا کە مەبەستتانە بە ستایڵی کاریگەری سەردەمانە خەباتی پیشەیی خوێندکاری پەرەپێبدەن و خزمەتی چۆنایەتی توێژی خوێندکاران بکەن بونەتە جێگەی هیوا و ئومێدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە هەمیشە پاڵپشت و داكۆكیكەر بوە لە ڕۆڵی رێكخراوە پیشەییەكان.
دووبارە یۆبیڵی زێڕین ی كۆمەڵەی خوێندكاران پیرۆز بێت و هەمیشە لە نوێگەریدا بن
مەكتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان