جیهانجیهان

سەنتەری راگەیاندنی ھەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێرشەکە بە فڕۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سوریاوە و لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشقەوە ئاڕاستەکراوە ئەنجامدراوە بۆ سەر ئەکادیمیای مەشق و راھێنان لە کێڵگەی نەوتی عومەر لە دێرەزور.

جەختیشیکردووەتەوە، وەڵامی گونجاوی ھێرشەکە دەدەنەوە.

لای خۆیەوە، گروپی چەکداریی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی گرتەئەستۆ و لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ھێرشەکە بە تەواوی ئامانجەکەی پێکاوە و زیانیان بە ھێزەکانی ئەمریکا لەو بنکەی سەربازییە گەیاندووە.
جەختیشیکردووەتەوە، ھێرشەکانیان بۆسەر ئەمریکا و بەرژوەندییەکانی بەردەوام دەبێت تائەو کاتەی خەڵکی بێتاوانی فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە ھێرشیان بکرێتەسەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چاوەروان دەکرێت لەم گەشتەیدا بلینکن سەردانی ھەریەک لە ئیسرائیل و سعودیە و میسر و قەتەر بکات و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتانەدا تاوتوێی ئاگربەستێک بکات کە مانگی رابردوو لە کۆبوونەوەیەک لە پاریس لە نێوان  لێپرسراوانی ئەمریکا و ئیسرائیل و میسر و قەتەر پێشنیار کراوە.

بەپێی ئەو ئاگربەستە، شەڕ بۆ ماوەی شەش ھەفتە لە غەززە دەوەستێت و بزوتنەوەی حەماس بارمتەکان ئازاد دەکات و لە بەرامبەریشدا فەلەستینیە دەستگیرکراوەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازاد دەکرێن . 

پێش دەستپێکردنی گەشتەکە، بلینکن رایگەیاندبوو، دەبێت بە زوترین کات پێداویستیە مرۆییەکان رەوانەی کەرتی غەززە بکرێن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مانوێل مۆنسالفی وتەبێژی وەزیری ناوخۆی چیلی رایگەیاند، بەھۆی ئاگرەکەوە تا ئێستا تەرمی ١١٢ کەس گەیشتۆتە پزیشکی داد و لە کۆی ئەو ژمارەیە تەنھا ناسنامەی ٣٢ کەسیان ناسراوەتەوە.

لە ئێستادا ئاگرەکە ھەرەشەی لەسەر ھەردوو شاری فینیادیل و فالبارایسۆ دروستکردوە کە ھەردوو شارەکە گەشتیارین و دەکەونە کەنار دەریاوە 

لە چوارچێوەی رێکارەکاندا بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی زیاتری ئاگرەکە، دەسەڵاتداران لە سەعات ٩ی ئێوارەوە قەدەغەی ھاتوچۆیان لەناوچە زیانلێکەوتوەکان راگەیاندوە و ھێزەکانی سوپا بۆ ھاوکاریکردنی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بڵاوکراونەتەوە، چەندین ھەلی کۆپتەریش لە ھەڵمەتەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بەکاردەھێنرێن .

ھەر بەھۆی ئەو روداوەوە گابریێل بۆریک سەرۆکی چیلی پرسەی نیشتمانی بۆ ماوەی دوو رۆژ راگەیاندووە، بە وتەی لێپرسراوانیش تا ئێستا سەدان کەس بێسەروشوێنن و زیاتر لە ھەزار خانووش زیانیان بەرکەوتووە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، بایدن لە نامەکەیدا بۆ کۆنگرێس ئاماژەی بەوەکردووە، ھێزەکانی ئەمریکا چەند ھێرشێکیان کردووەتە سەر چەندین پێگە لە عێراق و سوریا کە لەلایەن سوپای پاسداران و گروپە چەکدارەکانەوە وەک بارەگا و فەرماندەیی و ناوەندی بەڕێوەبردن و ھەڵگرتنی چەک و شوێنی مەشق و راھێنان و پاڵپشتی لۆجیستی بەکارھێنراون.

دەشڵێت ھێرشەکان بۆ رێگریکردن بووە لە ھێرشی سوپای پاسداران و گروپە چەکدارەکان و پشتیوانیکردنی ھێرشەکان بۆ سەر ھاوڵاتییان و سەربازانی ئەمریکا و ئەگەر پێویست بکات  رێوشوێنی دیکە دەگرنەبەر.

باسی لەوەشکردووە، ھێرشەکان بەشێوەیەک ئەنجامدراون کە سنور بۆ ھەڵکشانی گرژییەکان دابنێت و قوربانی مەدەنی لێنەکەوێتەوە.

بایدن جەختیکردووەتەوە فەرمانی ئەنجامدانی ھێرشەکانی دەرکردووە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی دەستور پێیداوە وەک سەرۆک فەرماندەی گشتی، ھەروەھا بەپێی مافی رێگەپێدان بەسەرۆک لەساڵی ٢٠٠١ بۆ بەکارھێنانی ھێزی سەربازی لە عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن ئەمیرعەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ھێرشە سەربازییەکەی ئەمریکا و بەریتانیا دەکەن، بۆ سەر عێراق و سوریا  و یەمەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەیڤید کامیرون وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە روونی رایگەیاندوە، درێژەپێدان و بەردەوامی شەڕ، رێگە چارە نییە و توڕەیی ناوچەکە تاقی مەکەنەوە، چونکە ئاسایش و سەقامگیری ئەو وڵاتانە بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەزانن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەربازێکیان لە کەتیبەی ئەندازیاری لە شەڕەکانی باشوری کەرتی غەززە کوژراوە کە تەمەنی ٢٤ ساڵە و سەربازی یەدەگ بووە.

راشیگەیاندووە، بە کوژرانی ئەو سەربازە، کۆی گشتی ئەو سەربازە ئیسرائیلیانەی لە ٧ ی ئۆکتۆبەرەوە بەھۆی جەنگی غەززەوە کوژراون گەیشتۆتە ٥٦٢ سەرباز .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمریکا و بەریتانیا رایانگەیاند، ھێرشیان کردوەتەسەر ٣٦ پێگەی حوسیەکان لە ١٣ ناوچەی یەمەن ئەوەش وەکو کاردانەوەیەک بووە بۆ حوسییەکان لە بەرامبەر ھێرشەکانیان بۆ سەر کەشتیە بازرگانیەکان لە دەریای سور.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو بۆردومانانە بە وردی ئەنجامدراون و ئامانج لێیان پەکخستن و لاوازکردنی توانای حوسیەکانە کە بەکاریدەھێنن بۆ ھەڕەشە لەسەر بازرگانی نێودەوڵەتی.

دەشڵێن، لە بۆردومانەکاندا دامەزراوەی کۆگای چەک و تەقەمەنی و موشەک و سەکۆی ئاڕاستەکردنی موشەک و سیستمی بەرگری ئاسمانی و راداری حوسییەکانیان کردوەتە ئامانج.

لای خۆشیەوە یەحیا سەریع وتەبێژی حوسیەکان رایگەیاند، ئەمریکا و بەریتانیا لە ماوەی یەک سەعاتدا ٤٨ بۆردومانیان ئەنجامداوە و ئەو ھێرشانەش بیرکردنەوە و ھەڵوێستیان ناگۆڕێت لە بەرامبەر دۆزی فەڵەستین و بەبێ سزا و وەڵامدانەوە نابن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، سزای نوێیان بەسەر ئەو کۆمپانیایانە سەپاندووە کە پشتیوانی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ئێرانی دەکەن، چونکە روسیا لە جەنگەکەیدا دژی ئۆکراین و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیش لە ھێرشەکانیاندا بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەکاریاندەھێنن. 

ماتیۆمیلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت، سزاکان خراونەتە سەر چوار قەوارە کە پێداویستی و تەکنەلۆژیای ھەستیاریان داوەتە پڕۆگرامی مووشەکی بالیستی و درۆنی ئێرانی. 

وتیشی، ئەمریکا ھەموو رێگەکان بەکاردەھێنێت بۆ سزادان و سنوردارکردنی ئەو لایەنانەی زیان بە ئەمریکییەکان دەگەیەنن لە ناوچەکە و ناسەقامگیری لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکەن و جەنگی روسیا دژی ئۆکراین فراوان دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەسەدە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئۆپراسیۆنەکە بەبەشداری ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ھەسەدە و یەپەژە بەرێوەدەچێت و ئامانجیان پاککردنەوەی کەمپی ھۆڵە لە شانە نوستوەکانی داعش.

ئۆپراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە کەمپی ھۆڵ ماوەی ٨ رۆژە بەردەوامیی ھەیە، بەپێی زانیارییەکانیش تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون و بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی و بۆمب و ئاڵای داعش دەستیان بەسەردا گیراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەک چاوەڕوان دەکرا، بایدن لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی حزبەکەیدا، لە ویلایەتی کارۆلینای باشور سەرکەوت بەسەر دوو رکابەرەکەیدا و زۆرینەی دەنگەکانی ئەو ویلایەتەی بەدەستھێنا.

لە راگەیەندراوێکیشدا دوای بردنەوەکەی بایدن پەیامێکی ئاراستەی لایەنگرەکانی کرد و رایگەیاند، ئەمساڵیش دانیشتوانی کارۆلینای باشور قسەی خۆیان کرد و ھیچ گومانێکی نیە کە پشتگیری دەبن بۆ بردنەوەی لە خولێکی تری سەرۆکایەتی و دۆراندنی ترەمپ بۆ جاری دوەم مسۆگەر دەکەنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وەک دەربڕینی ناڕەزاییەک دژی ھێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر چەند بارەگایەکی سەربازیی و مەدەنی، وەزارەتی دەرەوە دەیڤد بیکەر کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بانگھێشت دەکات لە کاتێکدا کە ئێستا باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یاداشتێکی ناڕەزایی دژی ھێرشەکەی ئەمریکا لە عەکاشات و قائیم لە سنوری ئەنبار رادەستی کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بە فەرمانی راستەوخۆی ئەو ھێزەکانی ئەمریکا ھێرشیان کردوەتەسەر چەند پێگەیەکی سوپای پاسداران و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سوریا، وتیشی، وەڵامی ئەمریکا سەرەتایەکە و بەردەوام دەبن لە ھێرشکردنە سەر ئەو شوێنانەی دیاریکراون.

دەشڵێت، ئەمریکا بە دوای ئاڵۆزیدا ناگەڕێت لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و جیھان، بەڵام ئەوانەی دەیانەوێت ئازاریان بدەن، پێویستە بزانن ئەگەر ئازاری ھەر ئەمریکیەک بدەن وەڵامی توندیان دەدرێتەوە.

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکاش وتی، بەرگەی ئەوە ناگرن ھێرش بکرێتەسەر ھێزەکانیان و رێکاری پێویست بۆ بەرگریکردن لە ئەمریکا و ھێزەکانیان و بەرژەوەندییەکانیان دەگرنەبەر.

کۆشکی سپیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پێش ئەوەی ھێرشبکەنەسەر ناوچە سنورییەکان، حکومەتی عێراقیان ئاگادارکردوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە ئیدارەی بایدن ھەست بەوە بکات کە ستراتیجیەتەکەیان بۆ رازیکردنی ئێران سەرکەوتوو نەبووە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەو لەناوچون دەبات و زیان بە سەقامگیری ھەرێمی دەگەیەنێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەمریکا دژی ھەر ئەو ھەوڵێک بوەستێتەوە کە زیان بە ئەمریکا دەگەیەنێت و وەڵامی ھەڕەشە و مەترسیەکان دژی ھاوپەیمانەکانیشی بدرێتەوە. 

وتیشی، ئێستا کاتی ئەوەیە کە بایدن خەبەری بێتەوە و ھەست بەوە بکات سیاسەتەکەی بەرامبەر ئێران شکستی ھێناوە و لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە زیاتر لە ١٦٠ ھێرش کراوەتەسەر بنکە سەربازی و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست. 

ھاوکات، تۆجەر ویکەر، سیناتۆری ئەمریکا رایگەیاند، پێشوازی لە ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر بارەگا سەربازیەکان دەکات، بەڵام کاتەکەی درەنگە و دوای چەندین ئاگادارکردنەوەی ئێران ئینجا ھێرشەکە ئەنجامدراوە کە ئەمەش رێگا خۆشکەرە بۆ ئەوەی ئەو گروپانە ئامادەسازی بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوێکی باڵای ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا ھێرشی کردەسەر بارەگای گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ ئەوەی ھێرشەکانیان بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا بوەستێنن.

وتیشی، لە ئەگەری بەردەوامی ھێرشەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، رەوشەکە ئاڵۆزتر دەبێت.

دەشڵێت، بایدن بە وردی لێکدانەوەی بۆ بابەتی ھێرشەکەی سوریا و عێراق کردووە و نەیویستوە پەلە بکات، بەڵام ئەگەر ھێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بەردەوام بن ھیچ بژاردەیەکی بۆ نامێنێتەوە و راستەخۆ ھێرش دەکاتە سەر ئێران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە کاتی بەڕێوەچوونی (ئۆپراسیۆنی مرۆیی و ئەمنیی) بۆ کۆنترۆڵکردنی کامپی ھۆڵ و سنووردارکردنی چالاکی شانەکانی داعش، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشی کردوەتەسەر خاڵێکی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بەھۆیەوە چوار ئەندامی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ گیانیانلەدەستداوە و ژمارەیەکیش برینداربوون.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئامانجی ھێرشەکان رێگریکردنە لە ھێزە ئەمنییەکان کە لە ھەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسایش لە کامپی ھۆڵ، کە تورکیا بە ئاشکرا پشتیوانی لە چالاکییەکانی رفاندن و دەستوەردان دەکات، کە شانەکانی داعش دەیانەوێت ئاڵۆزی و شەڕی ناوخۆیی دروستبکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گروپی چەکداری مقاومەی ئیسلامی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی بەرپەچدانەوەی ھێزی داگیرکەری ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە، بە درۆن ھێرشیانکردووەتەوە سەر بنکەی خەراب جیر لە سوریا، کە ھێزەکانی ئەمریکای تیادا جێگیرن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە ئامانجگرتنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا، وەڵامێکە بۆ ئەو ستەم و زوڵمانەی ئیسرائیل بەرامبەر بە گەلی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات.

مقاومەی ئیسلامی جەختیلەوەشکردووەتەوە، لە ھەڵوێستەکانیان بەردەوام دەبن بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل و بەرپەرچدانەوەی جموجوڵەکانیان لە ناوچەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...280281282283284...642