سەنتەری راگەیاندنی ھەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێرشەکە بە فڕۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سوریاوە و لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشقەوە ئاڕاستەکراوە ئەنجامدراوە بۆ سەر ئەکادیمیای مەشق و راھێنان لە کێڵگەی نەوتی عومەر لە دێرەزور.

جەختیشیکردووەتەوە، وەڵامی گونجاوی ھێرشەکە دەدەنەوە.

لای خۆیەوە، گروپی چەکداریی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی گرتەئەستۆ و لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ھێرشەکە بە تەواوی ئامانجەکەی پێکاوە و زیانیان بە ھێزەکانی ئەمریکا لەو بنکەی سەربازییە گەیاندووە.
جەختیشیکردووەتەوە، ھێرشەکانیان بۆسەر ئەمریکا و بەرژوەندییەکانی بەردەوام دەبێت تائەو کاتەی خەڵکی بێتاوانی فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە ھێرشیان بکرێتەسەر.