لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ویلایەتی کارۆلینای باشور بایدن سەرکەوتنی بەدەستھێنا
شنیار
٤ی شوباتی ٢٠٢٤
وەک چاوەڕوان دەکرا، بایدن لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی حزبەکەیدا، لە ویلایەتی کارۆلینای باشور سەرکەوت بەسەر دوو رکابەرەکەیدا و زۆرینەی دەنگەکانی ئەو ویلایەتەی بەدەستھێنا.
لە راگەیەندراوێکیشدا دوای بردنەوەکەی بایدن پەیامێکی ئاراستەی لایەنگرەکانی کرد و رایگەیاند، ئەمساڵیش دانیشتوانی کارۆلینای باشور قسەی خۆیان کرد و ھیچ گومانێکی نیە کە پشتگیری دەبن بۆ بردنەوەی لە خولێکی تری سەرۆکایەتی و دۆراندنی ترەمپ بۆ جاری دوەم مسۆگەر دەکەنەوە.