وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێنجەمین گەشتی بۆ خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد
کوردسات نیوز
٥ی شوباتی ٢٠٢٤
چاوەروان دەکرێت لەم گەشتەیدا بلینکن سەردانی ھەریەک لە ئیسرائیل و سعودیە و میسر و قەتەر بکات و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتانەدا تاوتوێی ئاگربەستێک بکات کە مانگی رابردوو لە کۆبوونەوەیەک لە پاریس لە نێوان لێپرسراوانی ئەمریکا و ئیسرائیل و میسر و قەتەر پێشنیار کراوە.
بەپێی ئەو ئاگربەستە، شەڕ بۆ ماوەی شەش ھەفتە لە غەززە دەوەستێت و بزوتنەوەی حەماس بارمتەکان ئازاد دەکات و لە بەرامبەریشدا فەلەستینیە دەستگیرکراوەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازاد دەکرێن .
پێش دەستپێکردنی گەشتەکە، بلینکن رایگەیاندبوو، دەبێت بە زوترین کات پێداویستیە مرۆییەکان رەوانەی کەرتی غەززە بکرێن.