روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی ھەینی چەند پێگەیەکی چەکدارانی نزیک لە ئێران لە سوریا لە ھەردوو ناوچەی ئەبولکەمال و مەیادین بۆردومانکران و لە ئەنجامیشدا بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان شەش چەکدار کوژراون.
ئەشی خستوەتەڕوو، لەلایەکی دیکەشەوە بارەگای ھەردوو گروپی چەکداری فاتمی و زەینەبیە لە دەوروبەری دیمەشق بۆردومانکراون، ھاوکات سنورەکانی نزیک باشوری لوبنانیش بۆردومان کراون.
ھەرچەندە میدیاکانی سوریا دەڵێن، ھێرشەکان لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجام دراون، بەڵام لێپرسراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت، ھێرشەکانی سوریا لەلایەن واشنتۆنەوە ئەنجامنەدراون.
ماڵپەڕی"جویش ئینسایدەر"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ٦٢ ئیمزا کۆکراوەتەوە بۆ راگرتنی بازرگانییە نایاساییەکانی ئێران لە بواری نەوتدا و داوا لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت رێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر، بۆ راگرتنی ئەو بازرگانییەی ئێران و سەپاندنی سزا بەسەر ئەو دامەزراوانەی لەو بازرگانییەوە تێوەگلاون.
ئەوەشھاتووە، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش دەڵێن، ئێران بەو داھاتەی لە بازرگانی نایاسایی نەوت دەستیدەکەوێت، پاڵپشتی دارایی گروپە چەکدارەکان دەکات و ئەوەش گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر دەکات.
ھاوکات، ئاژانسی ئێران ئینتەرناشناڵ رایگەیاندووە، ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوایی لەئێستادا تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەکەن.
دەزگای ھەڵبژاردنەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بڵاویکردەوە، رۆژی ٣ی شوبات ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و رۆژی ١٠ی شوباتیش دەزگای ھەڵبژاردنی پارتەکەیان کۆدەبێتەوە و کۆتا بڕیار لەسەر شێوازی بەشداربوونیان لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و بەتایبەت شارەوانیی ئیستەنبوڵ ئاشکرا دەکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی چوار شەممە باشاک دەمیرتاش بە رەسمی داواکاری کاندیدبوونی بۆ سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ پێشکەشی دەم پارتی کرد.
بەپێی راپرسییەک کە لەلایەن دامەزراوەی رۆیتەرز و ئبسۆس ئەنجامدراوە، لە مانگی رابردووی ئەمساڵ، ئاستی جەماوەری بایدن زۆر دابەزیوە، بەشێوەیەک تەنھا ٣٨٪ی بەشداربووان پشتیوانی ئەرکەکانیان کردووە وەک سەرۆکێک، لەکاتێکدا لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو ٤٠٪ بەشداربووان پشتیوانییان بۆ دەربڕیبوو.
لە راپرسییەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، ١٧٪ی بەشداربووان پێیانوایە کۆچی نایاسایی گەورەترین کێشەیە کە روبەڕووی وڵاتەکەیان بووەتەوە، ئیدارەی بایدنیش لە مامەڵەکردن لەگەڵ زۆربوونی کۆچبەران لە سنوری ئەمریکا و مەکسیک سەرکەوتوو نەبووە.ھەروەھا ٢٢%ی بەشداربووان نیگەرانییان لە رەوشی ئابوری و ئاستی ھەڵاوسان و لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەربڕیوە.
سێیەکی بەشداربووانیش، کە لە نێویاندا ٤٧٪ی دیموکراتەکان ھەبووە وتویانە، وڵاتەکەیان بە ئاڕاستەیەکی ھەڵەدا ھەنگاو دەنێت.
بەپێی راپرسییەکی دیکەش کە ھەر لەلایەن رۆیتەرز و ئبسۆس کراوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و کاندید بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بە شەش خاڵ لەپێشەوەیە.
پێنج سەرچاوەی باوڕپێکراو ئەوەیان بۆ رۆیتەرز پشتڕاستکردەوە، کشاندنەوەی ئەو ئەفسەرە باڵانەی سوپای پاسدارانی ئێران، لەدوای مەترسییەکی جدی ئیسرائیلەوە بووە بۆسەر ھێزەکانی سوپای پاسداران.
بەوپێیەی سوپای پاسداران دوای ١٠ ساڵ لە بەدەمەوەچوونی بەشار ئەسەد لە شەڕی ناوخۆدا، ڕووبەڕووی سەختترین ھەلوومەرج بووەتەوە لە سوریا.
لە مانگی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا، ھێرشەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ٦٠ ئەندامی سوپای پاسدارانیان کوشتووە کە یەکێکیان ئەفسەرێکی باڵای ھەواڵگریی بووە.
سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، باڵی موحافیزکار لە ئێران داوای تۆڵەسەندنەوەی کردووە، بەڵام دواجار کشاندنەوەی ئەفسەرە باڵاکان زیاتر بۆ ئەوەیە ئێران رانەکێشرێتە ناو ئەو ململانێوە کە لە سەرانسەری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا پەرەی سەندووە.
فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا "سینتکۆم" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، کەشتی تێکشکێنەری (یو ئێس ئێس کارنی) مووشەکێکی بالیستی حوسییەکانی خستەخوارەوە کە لە یەمەنەوە ئاڕاستەی کەنداوی عەدەن کرابوو.
دوای کەمتر لە سەعاتێکیش، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە کەنداوی عەدەن خراونەتە خوارەوە، بەڵام ھێرشەکان ھیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە.
ئەو ھێرشانە دوای ئەوە دێت کە درەنگانێکی شەوی چوارشەممە لێپرسراوێکی ئەمریکی رایگەیاندبوو، بۆردوومانی نزیکەی ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە یەمەن کردووە، کە بۆ ھەڵدان ئامادەکرابوون.
جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی ھەینی رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە گەڕانەوەی ئەو سێ سەربازە ئەمریکییەی لە تاوەری ٢٢ لەسەر سنوری سوریا_ئوردن کوژران، لە بنکەی ئاسمانی دۆڤەر لە ئەمریکا رێکدەخرێت، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش ئامادەی رێوڕەسمەکە دەبێت.
کێربی وتیشی، بایدن بەر لە گەڕانەوەی لە فلۆریدا کە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن چوبوو، سەردانی خانەوادەی ئەو سێ سەربازەی کرد و دڵنیاییدا لەوەی تۆڵەیان دەسەننەوە و شانازی خۆشی دەربڕی بۆ ئەو خزمەتەی کردوویانە.
کێربی ئەوەشی ئاشکراکرد، وەڵامی ھێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاکانیان لە ئوردن بە شێوازێکی گونجاو دەدەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ ھەڵگیرساندنی جەنگ نین لەگەڵ ئێران.
ئاژانسی ھەواڵ ئێرنای رەسمی بڵاویکردەوە، دەستەی ئێران لە نەتەوەیەکگرتوەکان رەتیکردۆتەوە کە تاران نامەی لەلایەن ئەمریکاوە پێگەیشتبێت و دووپاتیشکردووەتەوە کە ھەر ھێرشێک بۆ سەر خاک یاخود بەرژوەندی یاخود چاودێرەکانی ئێران، وەڵامی بەھێز و یەکلاکەرەوەی دەبێت، جەختیشکراوەتەوە لەوەی ھێرشکردنە سەر خاکی ئێران ، ھێڵی سورە .
ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویان کردەوە کە ئەمریکا لە رێی چەند نێوەندگیرێکەوە نامەی ئاراستەی ئێران کردووە و تێیدا ھۆشداری داوە لەوەی کە فراوانکردنی ململانێکانی خۆرھەڵاتی ناوەراست ، ھەڵوێستی توندی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە .
ئەو سەرچاوەیە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشکرایکردووە، تا ئێستا ھیچ پلانێک دانەنراوە بۆ کۆبوونەوەی چوار قۆڵی نێوان روسیا و سوریا و تورکیا و ئێران، بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق.
پێشتریش، ئەلکساندەر لاڤرینتیڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا لە چاوپێکەوتنێکدا وتبووی، نەخشەڕێگەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ھێشتا ئامادە نییە، ھیچ لایەکیش رێککەوتنی لەسەر نەکردووە.
لە ١٠ی ئایاری ساڵی رابردوو، یەکەم کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی روسیا و تورکیا و سوریا و ئێران ئەنجامدرا، بەڵێنیاندا بە ئامادەکردنی رەشنوسێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سوپای پاسدارانی ئێران داوای لە گروپە چەکدارەکانی کردووە لە سوریا چالاکییە سەربازییەکانی دژی سەربازگەکانی ئەمریکا رابگرن، بە تایبەت لە دێرەزوور کە چەند سەربازگەیەکی ئەمریکی تێدایە .
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە عێراقیش کەتائیبی حزبوڵای عێراقی بریاریدا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ھێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا رابگرێت.
پێشتریش گروپی چەکداری کەتائیبی حزبوڵا لە عێراق ھێرشەکانی بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا راگرت.
وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە رایگەیاندووە، تەنھا لەماوەی ٢٤ سەعاتدا سوپای ئیسرائیل بەھۆی ھێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ١٦ کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و بەھۆیانەوە ١٥٠ کەس کوژراون و ٣١٣ کەسی تریش برینداربوون، کە تائێستاش ژمارەیەکیان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە و خانووە رووخاوەکاندان چونکە بەھۆی چڕی بۆردومانەوە تیمە فریاگوزارییەکان ناتوانن تەرمەکان دەربھێنن و بەھانای بریندارەکانەوە بچن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سەرەتای ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە کە نزیکەی ١٢٠ رۆژە بەردەوامە، تائێستا ٢٦ ھەزار و ٩٠٠ کەس کوژران و ٦٥ ھەزار و ٩٤٩ کەسیش برینداربوون کە زۆربەی کوژراو و بریندارەکانیش ژن و منداڵن.
جەھانبەخش سەنجابی، بەرپرسی ژووری بازرگانی ھاوبەشی ئێران و عێراق رایگەیاند، لە نۆ مانگی رابردوودا سەرەڕای گەمارۆکان ھەناردەی ئێران بو عێراق ٣٠% زیادیکردووە و ٢٥%ی بازاڕی عێراق لە دەست بازرگانانی ئیرانیدایە. ئەوەش ناشارێتەوە کە گەمارۆکان تێچوویەکی زۆری بۆ بازرگانانی ئێران دروستکردووە.
بە وتەی سەنجابی، بازرگانانی ئێران لە ھەر دۆلارێکدا ١٨٠ دینار زیان دەکەن، چونکە بانکی ناوەندی عێراق دۆلار بە بازرگانانی ئێران نادات.
ئاماژە بەوەش دەکات، سەرەڕای ھەموو گرفتەکان، ھەناردەی ئێران بۆ عێراق بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و لە ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی ھەناردەی ئێران بۆ عێراق ١٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین پێشوازی لە گەڕانەوەی ٢٠٧ سەربازی ئۆکراینی کرد کە لەلایەن سوپای روسیاوە دەستبەسەر کرابوون.
لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندوو، نزیکەی ١٩٥ سەربازی روسیا ئازادکراون.
ھەروەھا بەڵێنی ئەوەی داوە کە تەواوی سەربازە دیلەکانی روسیا بگەڕێنێرێنەوە و ئازاد بکرێن.
ئەوەش پێنجەمین پرۆسەی ئاڵوگۆڕی لەو جۆرەیە لەنێوان ھەردوو وڵات، تا ئێستاش سێ ھەزار و ٣٥ سەربازی دیلی ئۆکراینی لەو نێوەندەدا ئازاد کراون.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سزایان بەسەر سێ کۆمپانیا و کەسێک لە لوبنان و تورکیادا سەپاندووە بەھۆی پێشکەشکردنی پاڵپشتی دارایی بەرچاو بۆ تۆڕێکی دارایی متمانەپێکراو بۆ سوپای پاسدارانی ئێران و گروپی حزبوڵای لوبنان.
دەشڵێت، ئەوانەی سزایان بەسەردا سەپێنراوە داھاتی سەدان ملیۆن دۆلاریان لە فرۆشتنی کاڵا سەرەتاییەکان ئێران بەدەستھێناوە، لەنێویاندا بۆ حکومەتی سوریا.
ھاوکات وەزارەتی بەرگری ئەمریکا_ پێنتاگۆن رایگەیاند، وەڵامدانەوەی ئەمریکا بۆ کوشتنی سێ سەربازەکەی لە ئوردن، رەنگە بۆ چەند ھەفتەیەک درێژە بکێشێت.
ھاوکات بەرپرسێکی کۆشکی ئاشکرایکردووە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆژانی داھاتوودا دووبارە سەردانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە، ئەمەش پێنجەمین سەردانیەتی بۆ ناوچەکە لە دوای ھێرشەکەی حەماس بۆسەر ئسیرائیل.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاری لەسەر شێوازی وەڵامدانەوەی ھێرشەکەی ئوردن داوە، جەختیشیکردەوە ئێران بەرپرسە لەو ھێرشە و ئەمریکا نایەوێت شەڕی بەرفراوان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەڵبگیرسێت.
ھاوکات کەناڵی "ئەلجەزیرە" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمریکا لە ڕێگەی وڵاتێکی نێوەندگیرەوە زیاتر لە پەیامێکی بۆ ئێران ناردووە، سەبارەت بە گرژییەکانی ئەم دواییەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جەختیلەوەکردووەتەوە، نایەوێت شەڕ لەگەڵ ئێران ھەڵبگیرسێنێت، بەڵام ھۆشداری داوە لەوەی، فراوانبوونی گرژییەکانی ناوچەکە، ھەڵوێستی توندی ئەمریکای بەرامبەر ئێران لێدەکەوێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵاتدارانی ئێران ھۆشدارییەکانی ئەمریکایان ڕەتکردووەتەوە و جەختیان لەوەکردووەتەوە، بەئامانجگرتنی خاکی ئێران ھێڵی سوورە و وەڵامی توندیان دەبێت بۆ ھەر ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەوشێوەیە، جەختیشیانلەوەکردووەتەوە، کە ئێران شەڕی لەگەڵ ئەمریکا ناوێت.
٢٧ی ئەم مانگە، بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکا لەسەر سنوری ئوردن و سوریا بە درۆن بۆردومانکرا و لەئاکامدا سێ سەربازی ئەمریکی گیانیانلەدەستدا، زیاتر لە ٣٠ سەربازی دیکەش برینداربوون و ئەمریکا گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی بە ئەنجامدانی ھێرشەکە تۆمەتبارکرد.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، ئیسرائیل پێنج جار ھێرشی کردووەتە سەر خاکی سوریا، ھێرشەکانیش سیانیان ھێرشی ئاسمانی و دووانەکەی دیکەشیان زەمینی بوون و بە زۆری ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگای دیمەشقیان گرتووەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ھێرشەکاندا ١١ بنکەی سەربازی و کۆگای چەک و تەقەمەنی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی کردووەتە ئامانج و بەھۆیانەوە، ٢٣ کەس کوژراون، لە نێویاندا ھاوڵاتییەکی مەدەنی ھەیە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕوانگەی سوری ڕاشیگەیاندووە، ئیسرائیل لە بۆردومانەکانی ئەم دواییەیدا، زیاتر لە پارێزگایەکی لەیەک کاتدا کردووەتە ئامانج.