جیهانجیهان

گرانت شابس، وەزیری بەرگری بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەشتییەکی سەربازی وڵاتەکەی لە دەریای سوور، دوو درۆنی حوسییەکانی یەمەنیان خستووەتەخوارەوە کە کەشتییە بەریتانیەکەی کردبووە ئامانج.

ئەوەشی خستەڕوو، سیستەمی بەرگری ئاسمانی کەشتییەکە، بە مووشەک درۆنەکانی حوسییەکانی خستووەتەخوارەوە، بەوەش ھێرشەکەی ئەو گروپە چەکدارەی تێکشکێناوە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن. 

جەختیلەوەشکردەوە، بەریتانیا و ھاوپەیمانەکانی بەردەوام دەبن، لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ھێڵی بازرگانی دەریای سوور و گیانی دەستەی بەڕێوەبەری کەشتییەکان لە دەریاکەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٨٢ کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، بەوەش ژمارەی کوژراوانی فەڵەستین لە پێنج مانگی رابردوودا گەیشتووەتە ٣٠ ھەزار و ٩٦٠ کەس کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون، ھەروەھا ژمارەی برینداران گەیشتووەتە ٧٢ ھەزار و ٥٢٤ کەس.

ھاوکات سەلامە مەعروف سەرۆکی نوسینگەی راگەیاندنی حکومی لە غەززە رایگەیاند، ١٢٠ ھەزار خێزان لە غەززە رووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە و لە ٨٠ ٪ی ماڵ و شوێنەکانی نیشتەجێبوون چیتر بەکەڵکی نیشتەجێبوون نایەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل، ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتی ئیسرائیلی دژی بەردەوامی شەڕ لە غەززە رژانە سەر شەقامەکان و داوای دەستلەکارکێشانەوەی بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیان دەکرد.

خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشم دژی حکومەتی ناتانیاھۆ داوای ئازادکردنی بارمتەکانی غەززە و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان دەکرد.

بۆ بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەرانیش، ھێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە تەواوی تەلئەبیب بڵاوەیان پێکرا گرژی و ئاڵۆزییش لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، ھێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی چواری ئاوی کەنداو، توانیویانە دەستبەسەر کەشتییەکی بارھەڵگری سوتەمەنی بگرن، کە زیاتر لە ٣٠ ھەزار سووتەمەنی قاچاخی تیادابووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەدا، دەستەی بەڕێوەبەری کەشتییەکە، ئاگریان لە کەشتییەکە بەرداوە، بەڵام لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سوپای پاسدارانەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و دەستەی بەڕێوەبەری کەشتییەکەش دەستگیرکراون کە چوار کەس بوون.

ئاژانسەکە باسیلەوەشکردەوە، رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر دەستەی کەشتییەکە گیراوەتەبەر و تائێستاش خاوەنی کەشتییەکە دیارنییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیمانگەی نێودەوڵەتی ژنان و ئاشتی و ئاسایشی جیھانی لە راپۆرتێکیدا بەبۆنەی رۆژی جیھانی ژنان ناوی باشترین و مەترسیدارترین وڵاتانی بۆ ژنان بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، لە کۆی ١٧٧ وڵاتی جیھان، دانیمارک لە پلەی یەکەمی باشترین وڵاتاندایە بۆ ژنان و دوای ئەویش سویسرا، سوید، فینلەندا، لۆکسۆمبۆرگ، ئایسلەندا، نەرویج، نەمسا، ھۆڵەندا و نیوزلەندا لە پلەی دووەم تا نۆیەم دێن لە پاراستنی ژنان و پێدانی مافەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خراپترین و مەترسیدارترین وڵاتیش بۆ ژنان ئەفغانستانە و دوای ئەویش، یەمەن، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، کۆماری کۆنگۆ، باشووری سودان، بۆرۆندی، سوریا، ئیستوانیا، سۆماڵ و عیراق لە پلەی دووەم تا نۆیەم دێن لە خراپی رەوشی ژنان.

جەختیشیکردووەتەوە، لە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی ژنان تیایدا کەمترین بەشدارییان لە ھێزی کاردا ھەیە و ساڵ لە دوای ساڵیش بەشداری ژنان لە عێراق لە ھێزی کاردا کەمتر دەبێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، زیلینسکی لەسەر داوای ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات و پێکەوە کۆدەبنەوە. 

ئووەشھاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا ھەردولا باس لە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراین و دوایین پێشھاتەکان و رێککەوتنی دانەوێڵە و گەیشتن بە ئاشتی ھەمیشەیی لە ناوچەکە و ھەروەھا پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و کیێڤ دەکەن. 

سەرۆکایەتی تورکیا ئەوەشی ئاشکراکردووە، کۆبوونەوەکەی زیلینسکی و ئەردۆغان لە نوسینگەی سەرۆکایەتی لە کۆشکی "دۆڵماباھچە" لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت. 
چاوەڕوانیش دەکرێت ھەردوو سەرۆک دوای کۆبوونەوەکەیان کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ھاوبەش ئەنجام بدەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری ژمارەیەک سەرچاوەوە کە ئاگاداری دانوستانەکانن بڵاویکردەوە، دانوستانەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و ئازادکردنی دەیان بارمتە گەیشتووەتە بنبەست، ئەگەری گەیشتن بە ئاگربەست بەر لە مانگی رەمەزان بەدوور دەزانرێت.

لە دانوستانەکەدا، دانوستانکاران تاوتوێی راگەیاندنی ئاگربەستیان بۆ ماوەی شەش ھەفتە دەکرد، کە لەو ماوەیەدا حەماس نزیکەی ٤٠ بارمتە ئازاد بکات، کە ژن و بەتەمەن و نەخۆش و ٥ سەربازی ئیسرائیلی دەگرتەوە، لە بەرامبەر ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییە فەڵەستینییەکان. 

جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە لە کۆشی سپی دەڵێت، ئەمریکا نیگەرانە لە نەگەیشتن بە رێککەوتن، بەڵام بابەتەکە پەیوەندی بە رازیکردنی حەماسەوە ھەیە کە ئیمزا لەسەر ئاگربەستەکە بکات. 

ژمارەیەک لێپرسراویش دەڵێن، خاڵی ناکۆک ھەر ئەو خاڵەیە کە چەند ھەفتەیەکە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و بزووتنەوەی حەماس داوای ئاگربەستی ھەمیشەیی دەکات، بەڵام ئیسرائیل ئەوە رەتدەکاتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەناڵی "مسیرە"ی یەمەنی بڵاویکردەوە، فڕۆکەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دوو بۆردومانیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی "حودەیدە" لە یەمەن ئەنجامداوە، بەڵام زیانەکانی بۆردوومانەکە ئاشکرا نەکراون.

بۆردوومانەکە لەکاتێکدایە  ئەمریکا بەڵێنیدا بە تۆڵەسەندنەوە لە گروپی ئەنساروڵای یەمەن کە بە حوسییەکان ناسراون، لەسەر ئەو ھێرشەی کردیانە سەر کەشتییەکی بارھەڵگر بە ناوی "کونفیدانس" لە نزیک بابولمەندەب، کە بەھۆیەوە سێ کەس لە تیمی کەشتییەکە کوژران، کە یەکەمین ھێرشی حوسییەکانە کوژرانی لێبکەوێتەوە. 

دوای ئەو ھێرشە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، بۆردومانی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان کردووە، کە ھەڕەشە بوون لەسەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەھۆی تەقینەوەکەوە ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە ناوەندەکانی پاڵاوتگەی نەوتی بەندەر عەباس کەوتووەتەوەو کوژراو و برینداری زۆر ھەیە.

تائێستا ھۆکاری تەقینەوەکە و ژمارەی قوربانییەکان ئاشکرا نەبووە، لە کاتێکدا ھەندێک لە سەرچاوە ھەواڵییەکان رەتیانکردووەتەوە کە تەقینەوەکە بەھۆی ھێرشی ئیسرائیلەوە بووبێت.

پاڵاوگەی بەندەر عەباس یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی پاڵاوتنی نەوتی ئێرانە و تاکە پاڵاوتگەی نەوتی خاوی قورسی مۆدێرن لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە کە لە ساڵی ١٩٩٢ بنیادنراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیاریشە ئۆلڤ کریسترسون، سەرۆک وەزیرانی سوید سەردانی واشنتۆن بکات و بەڵگەنامە رەسمییەکان رادەستی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بکات. رۆژی دووشەممەی داھاتووش ئاڵای سوید لەبەردەم بارەگای ناتۆ لە برۆکسل ھەڵدەکرێت.

بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دوای دوو ساڵ لە دانوستان و دوو سەدە لە بێلایەنی و دەستوەرنەدانی سەربازی دێت، ھەروەھا وەرچەرخانێکی گەورەیە بۆ ئەو وڵاتە کە تا ساڵی ٢٠٢٢ خۆی لاداوە لە توڕەکردنی روسیا، ئەگەرچی بەشداربووە لە ھێزەکانی ئاشتی پارێز، بەڵام لە ساڵی ١٨١٤ەوە لە دوای جەنگی نەرویژ بەشداری ھیچ جەنگێکی نەکردووە.

بە ئەندامبوونی سوید لە دوای فنلەنداوە دێت کە ساڵی رابردوو بووە ئەندامی ناتۆ، بەوەش ھەموو وڵاتانی سەر دەریای بەڵتیق جگە لە روسیا، ئەندامی ناتۆن. 
روسیاش ھەفتەی رابردوو بەڵێنیدا بە گرتنەبەری رێکار دژی بە ئەندامبوونی سوید، لەسەر بنەمای ئاستی تێکەڵبوونی لەگەڵ ئەو ھاوپەیمانییە.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دانوستانەکانی قاھیرە کە بەنێوەندگیری ئەمریکا و میسر و قەتەر لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بەڕێوەدەچن، لەسەر ئەو پرسە گەیشتنە بنبەست و نەتوانرا ئاگربەست رابگەیەنرێت.

کەناڵی ئاسمانی میسر بڵاویکردەوە، دانوستانەکان بۆ ھەفتەی داھاتوو دواخراون، بەوتەی سەرچاوەیەکی باڵا، وەفدەکەی حەماس گەڕاونەتەوە غەززە بۆ راوێژی زیاتر سەبارەت بە گەیشتن بە ئاگربەستێک تا پێش ھاتنی مانگی رەمەزان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حوجەتوڵا عەبدولمەلەکی راوێژکاری سەرۆک کۆمار و ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئێران بۆ کاروباری ناوچەی ئازادی بازرگانی بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، تاران لەگەڵ دیمەش و بەغداد لە گفتوگۆدایە بۆ دروستکردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ئەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق و سوریا ئارامییان بۆ گەڕاوەتەوە، بۆیە جوڵەی ئازادی بازرگانی زۆر ئاسانبووە، ئەوەش ھاوکاری ئێران دەبێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی بگاتە دەریای سپی ناوەڕاست.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، کۆتایی ئەم ھەفتەیەدا سەردانی قوبرس دەکات بۆ کارکردن لەسەر کردنەوەی ڕێڕەوێکی فریاگوزاری لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە.

ماوەی چەند مانگێکە گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی لە رێگەی وشکانییەوە بۆ ناو کەرتی غەززە گەمارۆ دراوە، بۆیە بەناچاری لە ئاسمانەوە بە فرۆکە ژەمە خۆراک و کۆمەک بۆ ئاوارەکان لە رەفەح بەردەدرێتەوە.
چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێن، ئەم ھەوڵانە بەس نین و فریای ئەو دۆخە نالەبارە ناکەوێت کە بەرۆکی دوو ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار ئاوارەی گرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی تەواوی ھێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ناتانیاھۆ، بڕیاردرا ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو موسڵمانان لە ھەفتەی یەکەمی رەمەزاندا بچنە ناو مزگەوتی ئەقسا. 

ھەروەھا ھەفتانە ھەڵسەنگاندن بۆ رەوشی ئەمنی و سەلامەتی دەکرێت و بەوپێیە بڕیاردەدرێت، چونکە رەمەزان پیرۆزە لای موسڵمانان و رێکارەکان ھاوشێوەی ھەموو ساڵێک دەبێت. 

بەڵام، ئیتمار بن غەفیر وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو رێگەپێدانەی ناتانیاھۆ سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسا، ھاووڵاتیانی ئیسرائیل دەخاتە مەترسییەوە و وێنەی سەرکەوتن دەدات بە حەماس. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ئەمریکادا کە بۆ یەکلایکرنەوەی کاندیدی حزبەکان بەڕێوەدەچن، رۆژی سێشەممە لە ١٥ ویلایەتی ئەمریکا ھەڵبژاردن کرا و دۆناڵد ترەمپ توانی لە ١٢ ویلایەت بەسەر نیکی ھەیلی رکابەریدا سەربکەوێت، بەو شێوەیەش نزیکە لەوەی ببێتە کاندید سەرەکی کۆمارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

دوای بردنەوەشی، دۆناڵد ترەمپ لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سوشال، سوپاسی خەڵکی ئەو ویلایەتانەی کرد کە تێیاندا سەرکەوتووبووە.  

ھاوکات جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان، توانی لە ١٤ ویلایەت بەسەر دین فیلیبسی رکابەریدا سەربکەوێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دانوستانەکانیان لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوامی پێدەدەن. 

وتیشی، بزووتنەوەکەیان نەرمی پێویستی نواندووە لەپێناو گەیشتن بە ئاگربەست بۆ راگرتنی ئەو دوژمنکارییەی لەسەر گەلی فەڵەستین ھەیە، بەڵام ھێشتا ئیسرائیل لە ھەندێک دەستکەوتی ئەو رێککەوتنە خۆی دەدزێتەوە، بە تایبەت لەو خاڵانەی کە پەیوەندی بە ئاگربەستی ھەمیشەیی و گەڕانەوەی ئاوارەکان و کشانەوە لە کەرتی غەززە و دابینکردنی پێداویستییەکانەوە ھەیە، بەڵام لە دانوستانەکان بەردەوامدەبن بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک کە داواکاری گەل و بەرژەوەندییەکانی بەدیبھێنێت. 
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...211212213214215...590