ئەو سەرمایەدارەی مۆزێكی بە زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلار كڕی خواردی
هەژار
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
ئەو سەرمایەدارە ئەمریكییە بە رەگەز چینییەی مۆزێكی بە زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلار كڕی، مۆزەكەی خوارد و كارەكەشی بە داهێنەرانە وەسفكرد.
جاستن سەن كە سەرمایەدارێكی ئەمریكی بەرەگەز چینییە، هەفتەی رابردوو لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە نیویۆرك یەك مۆزێكی بە شەش ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار كڕی كە گوزارشت بوو لە كارێكی هونەری.
ئەو سەرمایەدارە لە هۆتێلێكی بەناوبانگی هۆنگ كۆنگ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە رۆژنامەنووسان مۆزەكەی خوارد و وتی، ئەو كارەی كردوویەتی داهێنەرانەیە و پێویستە سەرمایەدارەكان لەو جۆرە رێگایانەوە پشتیوانی هونەرمەندانی وێنەكیش بكەن.