سەرۆكی ئۆكراین دەڵێت بە ئەندامبوونی وڵاتەكەی لە ناتۆ و رێگەدان بە روسیا بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەی كۆنترۆڵی كردوون، دەبێتە سەرەتایەك بۆ راگرتنی ئەو شەڕەی ٣٣ مانگە بەردەوامە.


ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین لە چاو پێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا راگەیاند، تائێستا هیچ وڵات و لایەنێك بە هەر هۆكارێك بێت بە ئەندامبوونی لە ناتۆ نەخستووەتە بەردەم ئۆكراین و ئەوەی دەوترێت لەسەر ئەو بابەتە تەنها قسە و لێدوانی لێپرسراوان و میدیاكانە و هیچ پرۆژە و پێشنیازێكی رەسمی بۆ ئەو مەبەستە لەئارادا نییە.


وتیشی، بە ئەندامبوونی ئۆكراین لە ناتۆ و رێگەدان بە روسیا بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەی كۆنترۆڵی كردوون، دەبێتە پلانێكی خێرا و سەرەتایەكی گرنگ بۆ كۆتایی هێنان بەو شەڕەی ٣٣ مانگە لە نێوان كیێڤ و مۆسكۆدا بەردەوامە.