جیهان

بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەدا، دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی کەرتی غەززە، ئیسرائیل دۆسیەی ئەمنی کەرتی غەززە دەگرێتە ئەستۆ، چونکە بۆ ھەموو جیھان روونبووەتەوە کاتێک دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچەیە لەئەستۆی ئیسرائیل نییە چی روودەدات.

جەختیلەوەشکردەوە، تا ئەو کاتەی حەماس سەدان دیل ئازاد نەکات، ئیسرائیل ئامادەنییە بۆ ئاگربەست.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتیشی، رۆژانە ناوە ناوە ئاگربەستی مرۆیی بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە کەرتی غەززە رادەگەیەندرێت بۆ گەیاندنی ھاوکارییەکان بە خەڵکی ناوچەکە و ئازادکردنی دیلەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران رۆژی یەکشەممەی داھاتوو لەسەر داوای سعودیە سەردانی ریاز دەکات، ئەوەش دوای ھەشت مانگ لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئامانج لە سەردانەکەی رەئیسی بۆ ریاز بەشداریکردنیەتی لە خولی نائاسایی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لە ئاستی سەرکردایەتی بۆ تاوتوێکردنی رەوشی کەرتی غەززە.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵ و لە دوای حەوت ساڵ لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان، ئێران و سعودیە بە نێودەنگیری چین رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە ھەردوو وڵات، بۆیە ئەم سەردانەی رەئیسی دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سعودیە لەدوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی حوڕییەتی تورکی، بەشێک لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی رۆژی دووشەممەی ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکای لە ئەنقەرە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ھاکان فیدان جەختیکردووەتەوە تورکیا چاوی لە ئاگربەستی بەپەلەیە لەنێوان ئیسرائیل و غەززە.

رۆژنامە تورکییەکە دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا کە نزیکەی دوو سەعات و نیوی خایاندووە، ئەنتۆنی بلینکن رایگەیاندووە، ئەمریکا ھیچ نیازێکی نییە بۆ راگواستنەوەی تەواوی دانیشتووانی غەززە و ھەمووان لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەو ھەواڵە لەکاتێکدایە کە لەسەرەتای ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ئیسرائیل داوای لە خەڵکی غەززە کرد، بەرەو سنوورەکانی میسر بچن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەشرەف قودرە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، لە ئاکامی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ ١٠ ھەزار و ١٦٥ کوژراو بەرزبووەتەوە کە لەو ژمارەیە، چوار ھەزار و ١٠٤یان منداڵن و زیاتر لە دوو ھەزار و ٢٥٠ کوژراویشیان ژنن.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی برینداران لە غەززە گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٧ ھەزار بریندار و دوو ھەزار و ٦٦٠ کەسیش بێسەروشوێنن، کە نزیکەی ھەزار و ٢٥٠یان منداڵن.

لای خۆیەوە، ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاریکردنی پەنابەرانی فەڵەستین ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە تائێستا ٨٨ کارمەندیان لە غەززە کوژراو، وتیشی بەھۆی بەردەوامی بۆردومانەکانەوە لە ٧٠% دانیشتوانی غەززە ئاوارەبوون و لە رەوشێکی مرۆیی خراپدا دەژین.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنیامین ناتانیاھۆ رایگەیاند، ئیسرائیل دوای جەنگ بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو بەرپرسیارێتییەکی گشتگیری ئەمنی لە غەززە وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر نەتوانن ئەو بەرپرسیارێتیە وەربگرن، ئەوا رووبەڕووی حەماس دەبنەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەستەوە رایگەیاند، ھیچ ئاگربەستێکی گشتگیر یان ئاگربەست لە غەززە، بەبێ ئازادکردنی دیلەکان نابێت، وتیشی، ئاگربەستی ماوەدرێژ سوودی بۆ حەماس ھەیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەشرەف قودرە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، لە ئاکامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوان بۆ ١٠ ھەزار و ٢٢ کوژراو بەرزبووەتەوە و لەو ژمارەیەش، چوار ھەزار و ١٠٤یان منداڵن و زیاتر لە دوو ھەزار و ٢٥٠ کوژراویشیان ژنن.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی برینداران لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە نزیکەی ٢٥ ھەزار بریندار و دوو ھەزار و ٦٦٠ کەسیش بێسەروشوێنن، کە نزیکەی ھەزار و ٢٥٠یان منداڵن.

لای خۆیەوە، ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاوکاریکردنی پەنابەرانی فەڵەستینی ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە تائێستا ٧٩ کارمەندیان لە کەرتی غەززە کوژراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری خێزانەکەی بڵاویکردەوە، نێرگز محەمەدی چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ لە ئێران کە لە زینداندایە، مانگرتنی لەخواردن راگەیاندووە، ئەوەش بەھۆی خراپی چاودێری تەندروستی کە پێشکەشی زیندانییەکان دەکرێت و ناچارکردنی ژنان بە پۆشینی حیجاب.

خێزانەکەی راشیانگەیاندووە، نیگەرانن لە رەوشی تەندروستی نێرگز محەمەدی و دەشڵێن، ئیدارەی گرتووخانەکەی رەتیانکردووەتەوە رەوانەی نەخۆشخانەی بکەن، چونکە رەتیکردووەتەوە لەچک لەسەر بکات.
بەپێی ئەو پشکنینەشی بۆی کراوە، نێرگز محەمەدی پێویستی بەوەیە بە زووترین کات رەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.

نێرگز محەمەدی لە ٢١ی نیسانی ساڵی ١٩٧٢ لە ئێران لەدایکبووە، لەنێو ٢١٢ تاک و ٩٣ رێکخراو لە مانگی رابردوو بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی. دووەم ژنی ئێران و ١٩یەمین ژنە لە مێژوودا کە دەبێتە براوەی ئەو خەڵاتە.

لە ئێران ١٣ جار دەستگیرکراوە و پێنج بڕیاری سزای بۆ دەرکراوە و سزای ٣١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، لە  ئێستاشدا لە زیندانییە و چەندین تۆمەتی ئاڕاستەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دوای سەردانەکەی بۆ عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە پرسی شەڕی ئیسرائیل و حەماسیان تاوتوێکرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە رۆژی ھەینیەوە گەشتێکی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە، بەشداری لە کۆبوونەویەک کرد کە وەزیرانی دەرەوەی ھەر یەکە لە وڵاتانی ئوردن، میسر، سعودیە، قەتەر و ئیمارات تێدا بەشدار بوون و باسیان لە دۆخی غەززە کرد.

چاوەڕواندەکرێت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای تەواوکردنی دیدارەکانی لە ئەنقەرە بەرەو تۆکیۆ و سیئول و نیودەلھی گەشت بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بزوتنەوەی حەماس لە رێگەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکەوە تێکشکاندنی ٢٤ تانکی سوپای ئیسرائیلی لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا راگەیاند و دەڵێت ھێرشەکانیان بۆسەر سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.

ھاوکات، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە ٧ ی تشرینی یەکەمەوە تاکو ئێستا زیاتر لە دوو ھەزار و ٥٠٠ شوێن و پێگەی بزوتنەوەی حەماسیان کردۆتە ئامانج و ھێرشەکانیان بۆ خاپورکردنی ژێرخانی بزوتنەوەکە بەردەوام دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی شەممە ٣٨ەمین کۆنگرەی پارتی گەلی کۆماری-جەھەپە دەستپێکرد و ھەریەکە لە کەمال کڵچدارئۆغڵو و ئۆزگور ئۆزێل رکابەرییان دەکرد بۆ بوون بە سەرۆکی جەھەپە، کە بە ٨١٢ دەنگی ئەندامانی کۆنگرە لە کۆی ھەزار و ٣٦٦ دەنگ ، ئۆزگور ئۆزێل بە سەرۆکی نوێی جەھەپە ھەڵبژێردرا.

ئۆزگور ئۆزێل تەمەنی ٤٩ ساڵە، لە ساڵی ٢٠١٥وە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی جەھەپەیە لە پەرلەمانی تورکیا و لە ساڵی ٢٠١١شەوە ئەندامی پەرلەمان بووە.

کەمال کڵچدارئۆغڵوی تەمەن ٧٤ ساڵ، ١٣ ساڵ سەرۆکی جەھەپە بوو، مانگی ئایاری ئەمساڵ لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بەرامبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان دووچاری شکست ھات، ئەوەش دووچاری رەخنەی گەورەی کردەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەندروستی غەززە رایگەیاند، بە ھۆکاری بەردەوامی شەر لە غەززە ژمارەی کوژراوان بەرزبۆتەوە بۆ نۆ ھەزار و ٥٧٢ کوژراو کە زۆرینەیان منداڵ و ژن و کەسانی بەتەمەنن، ھەروەھا زیاتر لە ٢٦ ھەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

ھاوکات، بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، لە بۆردومانێکی سوپای ئیسرائیل بۆ کەمپی مغازی ئاوارەکان لە ناوەڕاستی غەززە، ٥١ کەس کوژراون زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی فەڵەستین، لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرش بۆ سەر کەرتی غەززە، کە بۆ٣١ مین ڕۆژ لەسەر یەک بەردەوامی ھەیە، نزیکەی ٤٠ ھەزار ماڵ و باڵەخانە و ٦٠ قوتابخانە خاپور بوون، ٢٢٠ قوتابخانەی دیکەش بەھۆی بۆردومانەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە، ٥٥ مزگەوتیش بە تەواوەتی خاپوور کراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێوارەی رۆژی شەممە، لە تەل ئەبیب، ھەزاران کەس کە بەشێکیان کەسوکاری دیلەکان بوون، رژانە سەر شەقامەکان و داوایان لە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد، ھەوڵەکانیان بۆ ئازادکردنی دیلەکان لە دەستی حەماس، چڕبکاتەوە، ھاوکات یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، دوای مانگێک لە ماتەمینی، ئەمە گەورەترین ناڕەزایەتییە دژی ناتانیاھۆ.

رۆژی حەوتی مانگی رابردوو، دوای ئەوەی سەدان چەکداری حەماس دزەیانکردە ناو ئیسرائیلەوە، زیاتر لە ٢٣٠ کەسیان بەدیلگرت، لەوکاتەوە حەماس چوار دیلی ئازادکردووە، یەکێکی تر لە دیلەکانیش لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە ئۆپراسیۆنێکدا ئازادکرا، ھاوکات حەماس ئامادەیی خۆی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان راگەیاندووە بەڵام ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، لە ئێستادا نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس لە کەرتی غەززە ئاوارەی ناوخۆن و زیاتر لە ٧١٠ ھەزار کەسیش لەو شوێنانە جێگیرکراون کە لەلایەن ئۆنروا" ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستینی بەڕێوەدەبرێن. 

نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداریشیداوە لەوەی، بەھۆی قەرەباڵغییەوە لە ناوەندەکانیاندا مەترسی گەورە لەسەر تەندروستی ئەو ئاوارانە ھەیە و کۆنترۆڵکردنی رەوشەکەش سەخت دەبێت، ھەروەھا کاریگەری لەسەر تەندروستی ھزری و دەروونیشیان دروست دەبێت.  

ھەر بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی ٥٣٠ ھەزار کەس لە ٩٢ شوێنی سەر بە رێکخراوەکە دەژین لە باشوری غەززە، ئەو ناوەندانەش توانای لەخۆگرتنی ئاوارەی دیکەیان نەماوە و ژمارەیەکی دیکەش لە ئاوارەکان لەسەر شەقامەکان لە نزیک ناوەندەکان دەمێننەوە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا باسی لەوەکردوە، لەئێستادا ئەمریکا پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەکات، بۆئەوەی یەکگرتوویی ھاوپەیمانەکانی لە دژی ئێران و ڕوسیا و چین بپارێزێت، بەھۆی زیادبوونی رەخنەی دیموکراتەکانیش، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ناچاربووە سیاسەتی خۆی لەبارەی شەڕی غەززەوە بگۆڕێت.

ئەوەشی خستووەتەڕو، ئیدارەی ئەمریکا ئیسرائیلی ناچار کردووە لە ھێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە، قوربانیانی مەدەنی کەم بکاتەوە، ھێرشی زیاتریش بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس ئەنجام بدات.

لەبارەی پلانی درێژخایەنی تایبەت بە غەززە و فەڵەستینیش، رۆژنامە ئەمریکییەکە ئاشکرایکردووە، پلانی درێژخایەنی واشنتۆن دروستکردنی دەوڵەتە بۆ فەڵەستینییەکان، بەڵام پلانی درێژخایەنی ئیسرائیل لەم کاتەدا لە لەناوبردنی تواناکانی حەماس و کۆنتڕۆڵکردنی کەرتی غەززدا خۆی دەبینێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدن لە کاتی بەجێھێشتی کڵێسایەک لە ویلایەتی دیلاوێر لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گەیشتن بە ئاگربەستی مرۆیی لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، بەڵێ پێشکەوتن بەدیھاتووە، بەڵام ھیچ زانیارییەکی دیکەی سەبارەت بە ئاگربەستەکە و کاتی راگەیاندنی نەخستەڕوو. 

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش کە لە گەشتێکدایە بۆ وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کار لەسەر ھەمان بابەت دەکات رایگەیاندووە، دەبێت ئاگربەستی مرۆیی ھاوکار بێت لە پاراستنی ژیانی مەدەنییەکان و گەیاندنی ھاوکاری زیاتر بە کەرتی غەززەی گەمارۆدراو. 

بلینکن بە لێپرسراوانی ئیسرائیلی وتووە، ئیدارەکەی بایدن بەھۆی پشتیوانییەکانی بۆ ئیسرائیل روبەڕووی رەخنەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی زۆر بووەتەوە.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەمیحای ئلیاھو" وەزیری کلتوری ئیسرائیل رایگەیاند، بەدووری نازانێت بۆمبی ئەتۆمی لە غەززە بەکاربھێندرێت و ئەوە یەکێکە لە بژاردەکان بۆ لەناوبردنی حەماس. ھەروەھا دژایەتی خۆی دەربڕی بۆ چوونە ناوەوەی ھەر ھاوکارییەکی مرۆیی بۆ غەززە و رایگەیاند، ھاوکاری مرۆیی نانێرن و ئەوانەی لەو شارەن تاوانبارن و مەدەنی نین. 

بەڵام بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وەڵامی لێدوانەکانی ئەو وەزیرە وتی، قسەکانی دوورە لە واقیعەوە و ئیسرائیل و سوپاکەی بەپێی پێوەر و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەجوڵێنەوە بۆ ئەوەی زیان بە کەسانی بێتاوان نەگات و تا سەرکەوتن لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوام دەبن.

پێشتریش ژمارەیەک وڵات و رێکخراوی ناحکومی، ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و کۆمەڵکوژی لە غەززە دژی فەڵەستینییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...213214215216217...535