جێگەی ئاماژەیە، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بە هۆی لێدوانە دژەکانی بەرانبەر ترەمپ توانی سەرکەوتنی گەورە لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت.
فڕۆكەیەكی جەنگی ئەمریكا لە دەریای سور كەوتەخوارەوە و بەوەش لە ماوەی هەفتەیەكدا دوو فڕۆكەی جەنگیی ئەو وڵاتە تێكشكاوە.
تەلەفیزیۆنی سی ئێن ئێنی ئەمریكا بڵاویكردەوە فڕۆكەی جەنگیی جۆری ئێف 18ی ئەمریكا لە دەریای سور كەوتوەتە خوارەوە و فڕۆكەوان و یاریدەدەرەكەی رزگاریان بووە.
فڕۆكەكە لە یەكەی كەشتی فڕۆكەهەڵگری یو ئێس ئێس ترۆمەنی ئەمریكا بووە و بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە پێش ئەوەی بتوانی لەسەر كەشتییەكە بنیشێتەوە، كەوتووەتە خوارەوە.
لە ماوەی شەش مانگی رابردودا سێ فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكا لە دەریای سور كەوتوونەتە خوارەوە كە نرخی هەر فڕۆكەیەكی ئێف 18 زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلارە.
لە دوای ئەوەی ترەمپ رایگەیاند؛ کەنەدا دەکەینە 51هەمین ویلایەتی ئەمریکا، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا وەڵامی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە دەڵێت؛ هیچ کاتێک کەندا بۆ فرۆشتن نییە.
مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند؛ هیچ کاتێک کەنەدا بۆ فرۆشتن نییە، بەڵام هەردوو وڵات پێکەوە هاوبەشی بکەین و پەیوەندییەکی باش بنیات بنەیین.
لە وەڵامدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ هیچ کاتێک مەڵی هیچ کاتێک و ئەو پلانەی دامنناوە جێبەجێی دەکەین.
جێگەی ئاماژەیە، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بە هۆی لێدوانە دژەکانی بەرانبەر ترەمپ توانی سەرکەوتنی گەورە لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت.
لە گەڕی دووهەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی راوێژکاری ئەڵمانیا، فریدریک مێرز بووە راوێژکار و توانی 325 دەنگ بەدەستبهێنێت.
ئەمڕۆ پەرلەمانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا "بوندستاگ" بۆ هەڵبژاردنی راوێژکاری نوێی ئەو وڵاتە کۆبوەوە و فرێدریک مێرز سەرۆکی پارتی دیموکراتی کریستییانەکان،لە گەڕی یەکەمەی دەنگدانەکە نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت و دەنگدانەکە چوە گەڕی دووهەم.
هاوکات لە گەڕی دووهەمدا فرێدریک توانی لە کۆی 630 دەنگ 325 دەنگی پەرلەمان بەدەستبهێنێت و ببێتە راوێژکاری ئەڵمانیا.
جێگەی ئاماژەیە، یەکەمجارە لە مێژووی ئەڵمانیادا پارتی دیموکراتی کریستیانییەکان لایەنی پێکهێنەری حکومەتن و خاوەنی 328 کورسین، بەڵام لە گەڕی یەکەمی دەنگدان 16 پەرلەمانتاری پارتەکەی دەنگیان پێنەدا و نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی تەلەگراف، بەریتانیا بەشێوەیەكی نهێنی ئامادەكاری دەكات بۆ هێرشكردنە سەر روسیا.
بەپێی راپۆرتی ئەو رۆژنامە بەریتانییە، داوا لە لێپرسراوانی بەریتانیا كراوە پلانی فریاگوزاری كە 20 ساڵ لەمەوبەر ئامادەكراوە نوێ بكرێتەوە، هەروەها بەریتانیا ئامادەكاری بكات بۆ دروستكردنی حەشارگە بۆ پاراستنی ئەنجومەنی وەزیران و خێزانی شاهانە و هەڵگرتنی پێداویستی و كەلوپەلی گرنگ .
بەپێی تەلەگراف، بەشێك لە وەزیرەكانی بەریتانیا ترسیان هەیە لەوەی روسیا و هاوپەیمانەكانی لە مەیدانی جەنگدا سەربكەون بەسەریاندا، تەنانەت لەندەن لە ئامادەكارییەكاندا بۆ بەرگری شكست بهێنێت.
ئەو ئامادەكارییەی بەریتانیا لەكاتێكدایە نزیكەی دوو مانگە كرملین هەڕەشەی هێرشكردنە سەر بەریتانیا دەكات، بەهۆی پشتیوانییەكانی بۆ ئۆكراین.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا نیازی كردنەوەی گرتووخانەی "ئەلكاتراز"ی هەیە، كە شەش دەیەیە داخراوە و شوێنی تاوانبارە مەترسیدارەكان بووە.
ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ نوسیوێتی، دەیەوێت ئەو گرتووخانەیە بكاتەوە و فراوانی بكات، بۆ ئەوەی مەترسیدارترین تاوانبارەكانی وڵاتەكەی تێدا زیندانی بكات.
ئەلكاتراز گرتووخانەیەكی فیدراڵی ئەمریكایە و لەسەر دوورگەی كەنداوی سان فرانسیسكۆیە، لە ساڵی 1963 بەهۆی زۆری تێچووەكەی داخراو و كرایە شوێنێكی گەشتیاری كە هەزاران كەس سەردانیان كردووە.
بەهۆی بەرزییەكەی و ئەو ئاوەی دەوری داوە، هەڵاتن لەو گرتووخانەیە مەحاڵە،لە 14 هەوڵی سەركێشیدا 36 زیندانی هەوڵی هەڵاتنیاندا، كە هەشتیان كوژران و دووانیان لەسێدارەدران و پێنجیان بێسەروشوێن بوون.
ئەمریكا دەیەوێت لەم هەفتەیەدا خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئێران ئەنجام بدات، سوپای پاسدارانیش دەڵێت، تۆپەكە لە گۆڕەپانی ئەمریكایە.
ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، ئەمریكا دەیەوێت لەم هەفتەیەدا خوولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەنجام بدات.
ویتكۆف بە ماڵپەڕی ئەكسیۆسی راگەیاندووە، ئەگەر لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەكە نەكرێت، پێدەچێت بەهۆی سەردانەكەی ترەمپ لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوەبۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەمێك دوابخرێت و ئاگربەستی غەززەش لەم مانگەدا بكرێت.
لە بەرامبەردا سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندووە، دواخستنی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن شتێكی ئاساییەو لە ئێستاشدا تۆپەكە لە گۆڕەپانی ئەمریكایە.
لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی فەرەنسا ، سبەینێ ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا سەردانی پاریس دەكات .
كۆشكی سەرۆكایەتی فەرەنسا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە ، سبەینێ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە پاریس پێشوازی لە ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا دەكات ، ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كە ماكرۆن جارێكی تر پشتگیری فەرەنسا بۆ بنیادنانی سوریایەكی نوێ و ئازاد و سەقامگیر دوپاتدەكاتەوە كە تێیدا رێز لە هەموو پێكهاتەكان بگیرێت .
سەردانەكەی شەرع بۆ فەرەنسا ، یەكەمین سەردانێتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا كە دوای وەرگرتنی پۆستەكەی ئەنجامی دەدات .
روسیا رایگەیاند کە ئۆکراین بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەری و بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ لە تێلێگرام، هەر چوار فڕۆکەخانە سەرەکییەکەی پایتەخت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەهۆی هێرشەکەوە داخران.
سێرگێی سۆبیانین، شارەوانی مۆسکۆ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند کە لانیکەم 19 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئوکراین "لە ئاڕاستە جیاوازەکانەوە" لەناوبراون پێش ئەوەی بگەنە شارەکە. ئاماژەی بەوەشداوە هەندێک لە پاشماوەکان کەوتوونەتە سەر یەکێک لە رێگا سەرەکییەکانی چوونە ناو شارەکە، بەڵام هیچ زیانی گیانی نەبووە.
ئوکراین تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم هێرشە نەداوە. بەڵام شارەوانی خارکیڤ رایگەیاند، کە هاوکات روسیاش هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەنجامداوە بەتایبەت لە ناوچەکانی کیێڤ.
پارێزگاری ناوچەی ئۆدێسای ئوکراین، ئۆلێه کیپێر، رایگەیاند کە کەسێک لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی روسیادا کوژراوە.
ئەمە دووەم شەوە بە دوای یەکدا روسیا بڵاویدەکاتەوە، کە لەلایەن ئۆکراینەوە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش دەکرێتە سەری - رۆژی دووشەممەش، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند کە 26 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئوکراینی لەناوبردووە.
لە سێ ساڵ پێش ئێستاوە کە روسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکراین دەستپێکردووە، کیێڤ چەندین هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەرەو مۆسکۆ ئەنجامداوە. گەورەترین هێرشیشی لە مانگی مارسدا بوو کە تیایدا سێ کەس کوژران و زیاتر لە 10کەسیش بریندار بوون.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پەیوەندییە دوولایەنەکان و دواپێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، عراقچی دووپاتی کردۆتەوە کە ئێران ئامادەیە نیگەرانییەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی چارەسەر بکات و جەختی کردەوە "ئەگەر تاکە نیگەرانی لایەنی بەرانبەر بەدەستهێنانی بەرنامەی ئەتۆمی بێت، ئەوا دەکرێت ئەو نیگەرانییانە چارە بکرێن."
وەزیری دەرەوەی ئێران داوای کردووە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی سیاسی و گفتوگۆی بونیادنەر بەردەوام بن.
لەلایەکی ترەوە، کایا کالاس لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی کە لەو پەیوەندییەدا پشتگیریی ئەوروپای بۆ چارەسەرێکی دیبلۆماسییانەی کێشەکان دووپات کردۆتەوە، بەڵام نیگەرانیشی دەربڕیوە سەبارەت بە دەستگیرکردنی هاووڵاتییانی ئەوروپی لە ئێران، دۆخی مافەکانی مرۆڤ و پشتگیریی سەربازیی ئێران بۆ روسیا.
کالاس دووپاتی کردۆتەوە کە "باشبوونی پەیوەندییەکانی ئەوروپا و ئێران پەیوەستە بە چەند پرسێکی جیاوازەوە."
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هەردوو لا چەندین پرسی گرنگی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە، لەوانەش پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، پرسی غەززە، سوریا، ئۆکراین و دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران.
سەرۆکی تورکیا جەختی کردووەتەوە کە وڵاتەکەی لە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لە بەرەو پێشبردنی کەرتی بەرگری و کەرتەکانی دیکە. هاوکات ئەردۆغان پێشوازی لە هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین و روسیا و دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران کردووە.
لە کۆتایی گفتوگۆکەدا، سەرۆکی تورکیا بانگهێشتی سەرۆکی ئەمەریکای بۆ سەردانی وڵاتەکەی کردووە و ترەمپ دەڵێت؛ ئەردۆغان بانگهێشتی کردم بۆ تورکیا و خۆشی دێت بۆ واشنتۆن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا راستگۆ بێت لەوەی نەیەوێت ئێران بۆمبی ئەتۆمی هەبێت، ئەوا زۆر پرس چارەسەر دەبن.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لەبارەی دوایین قۆناغەکانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا باسی لەوەکرد، چاوەڕێی عومان دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.
وتیشی، داوا لە فەڕەنسا و وڵاتانی ئەوروپا دەکەن کە رۆڵی بنیاتنەر لە پڕۆسەی دانوستانەکاندا بگێڕن.
دەشڵێت: هەڵوێستە دژبەیەکەکانی بەرپرسانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر ئیرادە و پرەنسیپە جێگرەکانی ئێمە نابێت.
ئەوەشی خستە روو، "ئێمە هەڵوێستی خۆمان خستووەتە روو و لەو رووەوە جێگیرین. ئەگەر خواستی لایەنە ئەمریکییەکان ئەوە بێت کە ئێران بۆمبی ئەتۆمی نەبێت، پێموایە ئەگەر راستگۆ بن زۆر پرس چارەسەر دەبێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای ساڵی 2018 و کشانەوەی سەربەخۆیانەی دۆناڵد ترەمپ لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەیان لەگەڵ ئێران، بۆ یەکەمجار لەمساڵدا ئەو دوو وڵاتە دەستیان بە دانوستان کرد لەسەر پڕۆگرامییە ئەتۆمییەکەی ئێران و تاوەکو ئێستاش دوو گەڕی دانوستانەکان بەڕێوەچوون.
ماڵپەرێكی ئەمریكی رایگەیاند، كابینەی ئەمنیی حكومەتی ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیوە بۆ فراوانكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكانی وڵاتەكە لە كەرتی غەززە
ماڵپەری "ئاكسیۆسی" ئەمریكی بە پشت بەستن بە بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، كە ئێوارەی رۆژی یەكشەممە كابینەی ئاسایشی ئیسرائیل كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداوە و تیایدا تاوتوێی پلانێكی پێشنیازكراوی كردوە بۆ فراوانكردنی هێرشی سەربازی بۆ سەر غەززە.
ئاشكراشیكردوە، لە كۆبوونەوەكەدا كابینە ئەمنییەكەی حكومەتی ئیسرائیل بە كۆی دەنگ رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فراوانكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی وڵاتەكەی كەرتی غەززە.
هاوكات هەر لەو كۆبونەوەیەدا، ئیال زەمیر، سەرۆكی ئەركانی ئیسرائیل، پلانە نوێكەی بۆ فراوانكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە كەرتی غەززە خستووەتەڕوو، كە یەكێك لەوانە بانگهێشتكردنی دەیان هەزار سەربازی یەدەگ لە چەند رۆژی داهاتوودا هەروەها چركردنەوەی زیاتری چالاكیەكانیانە لە ناوخۆی غەززە.
لە بۆردومانێكی ئیسرائیلدا بۆ سەر باكوری كەرتی غەززە، 19 فەلەستینی كوژران.
بەرگری شارستانی كەرتی غەززە بڵاویكردەوە، بەیانی زووی ئەمڕۆ ئیسرائیل بۆردوومانی باكوری كەرتی غەززەی كردووە و گەڕەكی كەرامە و خانوویەكی لە گوندی عەتاترە كردووەتە ئامانج.
بەرگری شارستانی كەرتی غەززە ئەو بۆردوومانەی ئیسرائیلی بە دوو كۆمەڵكوژی نوێی ئیسرائیل ناوبردووە و رایگەیاند، لانی كەم 19 كەس كوژراون و تەرمەكانیان گواستراوەتەوە.
میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، بەهۆی نوقوومبوونی دوو بەلەمی گەشتیارییەوە لە چین، نۆ كەس گیانیان لەدەستدا و 75 كەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسی شینخوای چینی رایگەیاند، دوو بەلەمی گەشتیاریی کە 84 گەشتیار و تیمی بەلەمەکەی لەسەر بووە، لە رووبارێکی ناوچەی تشینشی سەر بە گویتشو نوقومبوون و بەهۆیەوە نۆ گەشتیار گیانیان لەدەستداوە و 75ی دیکەش بریندار بوون.
ئەوەش هاتووە، 70 گەشتیاریان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، کە بەشێکیان رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، هێشتا یەکێک لە گەشتیارەکان بێسەروشوێنە و تیمەکان سەرقاڵی گەڕانن بە دوایدا.
لەبارەی رووداوەکەشەوە شی جینبینگ سەرۆکی چین رایگەیاندووە، ئەوەی پێویست بکات دەیکەن بۆ ئەوەی بە زووترین گەشتیارە بێسەروشوێنەکە بدۆزرێتەوە و باشترین چارەسەریش پێشکەشی بریندارەکان بکرێت، هەروەها جەختیشی کردووەتەوە لە دووبارە پێداچوونەوە بە رێکارە ئەمنییەکانی بەلەمی گەشتیاران و سەرجەم گۆمەڵگە گەشتیارییەکان.
بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی "تۆڕی نێودەوڵەتی تەلەفزیۆنی چین" لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوەیان دەرخستووە ئەو دوو بەلەمە گەشتیارییە زیاتر لە توانای خۆیان گەشتیاریان سەرخستووە، بەوهۆیەشەوە روداوەکە رویداوە.
ئەم رووداوە نزیكەی دوو مانگ، لە دوای رووداوێكی هاوشێوە دێت لە ناوەندی پارێزگای هونان كە بەهۆیەوە 11 كەس گیانیان لەدەستدا.
Death toll rises to 9 after boat capsizing in SW #China ??
— Bridging News (@BridgingNews_) May 5, 2025
Sudden strong winds overturned 4 boats in Liuguang River, Bijie, #Guizhou. 84 people fell into the water—83 have been found, 9 confirmed dead, 70 hospitalized with no life-threatening injuries. pic.twitter.com/NXzssEZL58
نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵدا دابەزی و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە خوار 60 دۆلار.
ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 3.5% دابەزی و گەیشتە 59 دۆلار و 17 سەنت، نرخی نەوتی تەكساسیش 3.8% دابەزی و گەیشتە 56 دۆلار و 8 سەنت.
ئەوە یەكەمین جارە لەماوەی چوار ساڵ و نیودا نرخی نەوت بگاتە خوار 60 دۆلار، دابەزینی نرخەكەش دوای ئەوە بوو كە رێكخراوی ئۆپیك پڵەس رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا خێرا دەكەن.
بەپێی ئەو بڕیارە، سعودیە و روسیا و شەش وڵاتی دیكەی ئەندامی ئۆپیك پڵەس لەنێویاندا عیراق، لە مانگی حوزەیرانەوە رۆژانە 411 هەزار بەرمیل نەوتی دیكە بەرهەمدەهێنن، لەكاتێكدا بڕیار بوو زیادكردنەكە 137 هەزار بەرمیلی رۆژانە بێت.
دوای 22 ساڵ تەمەن، ئەمڕۆ تۆڕی پەیوەندییەکانی skype بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە بەکارهێنەرانی دەکات و لەبری ئەوە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاندووە، microfost teams شوێنی دەگرێتەوە.
Skype ئەو تۆڕەی کەم کەس هەیە یادگاریی لەگەڵیدا نەبێت و لەو رێگایەوە قسەی لەگەڵ ئازیزێکیدا نەکردبێت، یان چاوپێکەوتنێکی کاری پێ ئەنجام نەدابێت، ئێستاش دوای 22 ساڵ ئەمڕۆ 5ی ئایار، بە تەواوی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت تۆڕەکە دادەخات.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاندووە، لەبری سکایپ، دەتوانن هەژماری تایبەتی لە MICROSOFT TEAMS بکەنەوە و سەرجەم زانیاریی و پێویستییەکانتان راستەوخۆ لە سکایپەوە بگوازنەوە سەری.
Skype لە 29ی ئابی ساڵی 2003، لەلایەن سکاندیناڤیاس نیکلاس زێنسترۆم و جانوس فریس ئیستۆنیاوە دامەزراوە، کە بۆ ئەو قۆناغە وەک شۆڕشێک لە سیستمی پەیوەندیدا دادەنرا، کە بە تێچوویەکی کەم لەرێگای کۆمپیوتەرەکانەوە پەیوەندی ئەنجام دەدرا، تاوەکو لەگەڵ پێشکەوتنی ئینتەرنێت و زیادبوونی خێراییەکەیدا، سکایپیش زیاتر پێشکەوت و خزمەتگوزارییەکانی فراوانکرد بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی، ئەوە جگە لە نامە و ناردنی فایل و پەیوەندیکردن بە گروپ.