ئەمریکا رێگە بە ئێران دەدات بەڕێژەی لە 3٪ یۆرانیۆم بپیتێنێت
محەمەد رزگار
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ئەمریکا رێگە بە ئێران دەدات بەڕێژەی لە 3٪ یۆرانیۆم بپیتێنێت، جەختیشدەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک رێگە نادات تاران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
ئاژانسی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، ئەمریکا لە پێشنیازە نوێیەکەیدا رێگە بە ئێران دەدات بۆ ماوەیەکی کاتی و بە ئاستێکی نزم لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام بێت.
ئەکسیۆس ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەو پێشنیازە نوێیە تاران دەتوانێت بەڕێژەی لە سەدا سێ یۆرانیۆم بپیتێنێت.
بەپێی ئەو پێشنیازە، کاتێک ئێران پابەندبوونی راستەقینە خۆی نیشانبدات، لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیەوە بەشێکی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵدەگیرێت.