كرملن رایدەگەیەنێت، روسیا و ئۆكراین لە ئەستەنبوڵ رێككەوتنی گرنگیان ئەنجامداوە، بەڵام هیچ كات تۆڵەسەندنەوەی هێرشە درۆنییەكەی ئەم دواییە لەبیر ناكەن.

دیمیتری پیسكۆف، وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا رایگەیاند، روسیا و ئۆكراین لە ئەستەنبوڵ رێككەوتنی گرنگیان كردووە و رێككەوتنەكەش جێبەجێ دەكرێت.

پیسكۆف هەروەها دەڵێت، چاوەڕێی پێشكەوتنی دەستبەجێ لە دانوستانەكان و وەڵامدانەوە دەكەن بۆ ئەو رەشنووسی یاداشتەی كە پێشكەشیان كردووە.

لای خۆیەوە دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا رایگەیاند، تۆڵەسەندنەوەی هێرشەكەی ئەم دواییەی ئۆكراین حەتمییەو لەبیری ناكەن.

مێدڤیدێڤ لە تێلێگرامەوە رایگەیاند، دانوستانەكانی ئەستەنبوڵ پێویستن بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتنێكی خێرا بۆ روسیا، نەك گەیشتن بە ئاشتی لەسەر بنەمای سازان.

رۆژی یەكشەممە، سوپای ئۆكراین لەرێگەی درۆنەوە توانی گورزێكی كوشندە لە هێزی ئاسمانی روسیا بدات كە زیانەكەی بە 7 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.