لە ئەمرۆوە باجی 50%ی ئەمریكی لەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆمی ئەوروپا چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە ئەمڕۆوە، ئەمریكا پێناسی گومرگی لەسەر بەرهەمە هاوردەكراوەكانی پۆڵا و ئەلەمنیۆمی ئەوروپای لە 25% بۆ 50% بەرزكردەوە، ئەوەش بە بڕیارێكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.

سەرۆكی ئەمریكا لەدوای دەستبەكاربوونی پێناسی گومرگی بەسەر كاڵای هاوردەی زۆرێك لە وڵاتاندا سەپاند بە تایبەتیش كاڵاكانی ئەوروپا، لەدوای ئەو بڕیارەی ئەمریكاش كایا كاڵاس لێپرسراوی سیاستەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەو باجە نوێی ئەمریكا هەر ئاوا تێناپەڕێت ئەوانیش وەڵامیان بۆی دەبێت.