تـرەمپ و پـوتن بـە تەلەفۆن سەبارەت بە ئێران و ئۆکراین قسەیانکرد
رەوەز
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند؛ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئۆکراین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پرسی دانوستانەکان لەگەڵ ئێرانلەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا قسەمکرد.
هەروەها ترەمپ ئاماژەی بەوەدا، "باسی هێرشی سەر فڕۆکەکانی روسیامان لەلایەن ئۆکرایناوە کرد؛ گفتوگۆیەکی باش بوو، بەڵام گفتوگۆیەک نەبوو کە بەخێرایی ببێتەهۆی بەدیهێنانی ئاشتی."