جیهان


ماسیو میللەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بلینکن لە سەردانەکەیدا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەچێتە سعودیە و میسر و ھەوڵەکانی نێوەندگیری میسر و قەتەر و گەیاندنی ھاوکاری زیاتر بە غەززە تاوتوێ دەکات. ھەروەھا رەوشی ئەمنی ناوچەکە و بوژانەوەی غەززە لە دوای جەنگ باس دەکرێن. 

بە وتەی میللەر، بلینکن بە نیازە دۆسیەی ھێرشی حوسییەکان لە یەمەن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان باس بکات، لەپێناو گەڕانەوەی سەقامگیری و ئەمنییەتی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن. 

ئەمە شەشەمین سەردانی بلینکنە بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەدوای حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە کە جەنگی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس دەستیپێکردووە، بەڵام سەردانەکەی ئەمجارەی ئیسرائیل لەخۆناگرێت، لەکاتێکدا جارەکانی پێشوو ئەو وڵاتەشی بەسەرکردووەتەوە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھادی تەحان نەزیف، وتەبێژی ئەنجومەنی چاودێری دەستوری ئێران رایگەیاندووە ،  ئەنجومەنەکەیان ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرجەم بازنەکانی ئەنجومەنی شارەزایانی پەسەندکردووە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەنجومەنەکەیان ئەنجامی ھەڵبژاردنی ١٨٩ بازنەی پەرلەمانی ئێرانیشی پەسەندکردووە و ١٩ بازنەکەی دیکەش کارکردن لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانیاندا گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی، بەڵام تائێستا پەسەند نەکراون.

١ی ئەم مانگە دەنگدەرانی ئێران بۆ ھەڵبژاردنی ٢٩٠ ئەندامی پەرلەمان و ٨٨ ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایان چوونەسەر سندوقەکانی دەنگدان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی راگەیاندنی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، وەفدی ئیسرائیل لە دانوستانەکانی دەوحە پێشنیارێکی رەسمی بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی حەماس پێشکەش کردووە، راشیانگەیاندووە، دانوستانەکان لە بەرەوپێشچووندان بەڵام پێدەچێت چەند ھەفتەیەکی دیکە بەردەوام بێت و خولی دیکەی ھەبێت. 

دەستەکە راشیگەیاند، دانوستانکارانی دەوحە ھەوڵدەدەن سەرەتا بگەنە لێکتێگەیشتنێک سەبارەت بە ئازادکردنی زیندانییە ئەمنییەکان، لە بەرامبەر ئازادکردنی نزیکەی ٤٠ دەستگیرکراوی ئیسرائیلی، پاشان باس لە دۆسیەی ئاڵۆزتر دەکەن وەک گەڕانەوەی دانیشتووان بۆ باکوری کەرتی غەززە. 

لێپرسراوێکی باڵای ئیسرائیلیش کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە وتویەتی، سووربوونی حەماس لەسەر گەڕانەوەی دانیشتووان بۆ باکوری کەرتی غەززە، رەنگە دانوستانی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان لەناوببات. راشیگەیاندووە، دوای وەڵامی حەماس لەسەر ئەم پێشنیارانە، بۆیان دەردەکەوێت کە ئایا بزووتنەوەکە گرنگی بە ئاگربەست دەدات یاخود کات بەفیڕۆ دەدات. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مقاوەمەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی "بن گۆریۆن" لە ناو قوڵایی ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج. 

جەختیشی کردەوە لەوەی، بەردەوام دەبن لە بۆردوومان کردن و بە ئامانگرتنی پێگەکانی "دوژمن" وەک ئاماژەیەک بۆ ئیسرائیل، ئامادەکاریش دەکەن بۆ قۆناغی دووەمی ھێرشەکانیان، ئەوەش لە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژییەی ئیسرائیل دژی گەلی فەڵەستین ئەنجامی دەدات و بۆ پشتیوانی سەرکەوتنی گەلی غەززە.   

لەسەرەتای ئەم مانگەوە، ئەوە دووەم جارە کە مقاوەمەی ئیسلامی عێراق ئەو فڕۆکەخانەیەی ئیسرائیل بە ئامانج دەگرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسان گۆڵدریچ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، باوەڕیان وایە نوێنەرانی ھەرێمی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا و ھەموو لایەنەکانی دیکەی سوریا پێویستە بەشداربن لە داھاتووی پرۆسەی سیاسی ئەو وڵاتەدا.

وتیشی، بەشداری نوێنەرانی ھەرێمی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا لەکۆبوونەوەکانی تایبەت بە سوریا گرنگە و پێویستە ئەوانیش دەنگیان ببیسترێت، چونکە ئەوانیش بەشێکن لە سوریا.

پێشتریش نوێنەری فەڕەنسا بۆ کاروباری سوریا رایگەیاندبوو، نابێت بەھیچ پاساوێک نوێنەرانی رۆژئاوای کوردستان لە کۆبوونەوەکانی تایبەت بە سوریا بێ بەش بکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوێکی باڵای حەماس رایگەیاند، حەماس دیدی خۆی رادەستی میسر و قەتەڕ کردووە لەبارەی ئاگربەستی غەززە و و چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیل دەکەن رەزامەندی لەسەر پێشنیارەکانیان دەرببڕێت و بگەنە رێککەوتن.

راشیگەیاندووە ، لە ئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ناتانیاھۆیە و چاوەڕێیان دەکەن و حەماس ئامادەی رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵۆڕینی بارمتە و زیندانیەکانە. 

حەماس ھەفتەی رابردوو پێشنیازی ئاگربەستی لە غەززە کرد بە دوو قۆناغ کە قۆناغی یەکەم شەڕ بۆ ماوەی شەش ھەفتە بوەستێت لە بەرامبەر ئازادکردنی ٤٢ بارمتە و لە بەرامبەردا ئیسرائیل ٢٠ بۆ ٣٠ زیندانی فەڵەستینی لەبەرامبەر ھەر بارمتەیەک ئازاد بکات و رێگە بە ھاتنی ٥٠٠ بارھەڵگری ھاوکاری بدرێت.

لە قۆناغی دووەمدا حەماس سەرجەم بارمەتەکان ئازاد دەکات لە بەرامبەر ئازادکردنی سەرجەم زیندانیکراوە فەلەستینیەکان و کشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ،  ئەو ئەرکەی سوپای وڵاتەکەی ماویەتی لە سوریا تەواوی دەکەن و ئەم ھاوینەش لە رێی ئۆپراسیۆنەکانیانەوە بە تەواوی ئاسایش و سەقامگیری دەگەڕێننەوە بۆ سنوورەکانی عێراق و سوریا،

ئەردۆغان دوپاتیشیکردۆتەوە کە توانای بەرپەرچدانەوەیان بۆ پاراستنی گەل و وڵاتەکەیان ھەیە و ئامانجیان نەھێشتنی مەترسیە لەسەر ئاسایشی تورکیا و بوون بە خاوەنی سوپایەکی بەھێزە . 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سبەینێ دەچێتە سعوودیە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەربارەی ئاگربەستی ئیسرائیل و حەماس گفتوگۆ دەکات و دواتر دەچێتە قاھیرە و لەگەڵ بەرپرسانی میسر لەو بارەیەوە کۆدەبێتەوە.

وتیشی، پرسی ھاوکارییە مرۆییەکان و گەیاندنی ھاوکارییەکان بە دانیشتوانی کەرتی غەززە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی بلینکن دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە و میسر.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای ئاریا بۆ راپرسی، تازەترین راپرسی خۆی لەبارەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بڵاوکردەوە کە ٣١ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، بەگوێرەی راپرسییەکەش لە ئیستانبوڵ کە دوو ھەزار کەس بەشدارییان تێدا کردووە، کاندیدی جەھەپە ٣٨.٢٪ و کاندیدی ئاکپارتی ٣٥.٧٪ و کاندیدی دەمپارتیش ٤.٨٪ـی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە.

لە ئەنقەرەی پایتەختیش کە زیاتر لە چوار ھەزار کەس بەشدارییان لە راپرسییەکەدا کردووە، کاندیدەکەی جەھەپەبەجیاوازییەکی زۆر پێش کاندیدی ئاکپارتی کەوتووە و ٥٩.١٪ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە، لە بەرامبەریشدا کاندیدی ئاکپارتی ٣٠.٣٪ و کاندیدی دەمپارتیش ١.٢٪ـی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە.

بەگوێرەی ھەمان راپرسی لە پارێزگاکانی ئەدەنە و مێرسین و ئیزمیریش کاندیدی جەھەپە بەجیاوازی چەند خاڵێک لەپێش کاندیدی لیستی دەسەڵات ھاتووە، بەڵام لە پارێزگای ئایدین کاندیدی ئاکپارتی لەپێش کاندیدی جەھەپەیە و ٤٣.١٪ی دەنگی راپرسیەکەی بەدەستھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی پۆلەتیکۆی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، بنیامین ناتەنیاھۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو فشارە ناوخۆیی و دەرەکییانەی لەسەری دروستبووە بەھۆی شەڕی غەززەوە، تاوتوێی بژاردەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئیسرائیل دەکات، بۆ پاراستنی حکومڕانییەکەی.

یاریدەدەرێکی ناتەنیاھۆ ئاماژەی بەوەداوە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بژاردەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی لە دانیشتنە ستراتیژییەکانی وڵاتەکەی خستووەتە بەرباس و گفتوگۆی لەبارەوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئایزنکۆت سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ئیسرائیل، کە کەسایەتییەکی دیاری وڵاتەکەیە و جەماوەرێکی زۆری ھەیە، داوایکردووە، بە زوویی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئیسرائیل ئەنجامبدرێت بۆ گەڕانەوەی متمانەی گشتی بۆ حکومەتی ئیسرائیل .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێنس نیلسۆن داواکاری گشتی سوید ڕایگەیاند، نەجاح شەممەری وەزیری پێشووتری بەرگری عێراق نزیکەی ساڵ و نیوێکە داواکراوەو لەکاتی گەیشتنی بە سوید لە فڕۆکەخانەی ستۆکھۆڵم دەستگیرکراوە.

میدیاکانی سوید پێشتر بڵاویان کردبوویەوە کە شەممەری ساڵانێکە داوای پارەی منداڵ و خانووبەرەی کردووە سەرەڕای ئەوەی لە بەغدا دەژی، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ وەک ھاوڵاتیەکی نیشتەجێبووی یەکێک لە گەڕەکەکانی سوید تۆمارکراوە.

ڕۆژنامەکانی سویدی بڵاویانکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١١ شەممەری ڕووی لە سوید کردووە و لە ساڵی ٢٠١٥ ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە و لەگەڵ ھاوسەرەکەیدا بە گومانی ساختەکاری تۆمەتبار کراوە.

شەممەری لە رابردوودا چەندین پۆستی ئەمنی وەرگرتووەو لە ساڵی ٢٠١٩ تا ساڵی ٢٠٢٠ لە کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی وەزیری بەرگری بووە.

لە ساڵانی نەوەدەکاندا شەممەری کە ئەفسەر بووە لە سوپای عێراق، دەسەڵاتدارانی سوید لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرد لەسەر تاوانی جەنگ، بەڵام دواتر دۆسیەکەی ھەڵوەشایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماجید ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس سەبارەت بە شەڕی غەززە پشتڕاستکردەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، بەجیا لەگەڵ لایەنە ناکۆکەکان کۆدەبنەوە و پێشنیازەکانیان لەیەک نزیکدەکەنەوە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی ھاوبەش و گەیشتن بۆ ئاگربەست لە غەززە.

ھاوکات دەیڤد بارنیع سەرۆکی مۆساد دوای بەشداریکردن لە دانوستانەکانی ئاگربەست دەوحەی جێھێشت و پێدەچێت بەم نزیکانە وەفدی حەماسیش بگەنە قەتەر بۆ ئەو مەبەستە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەڵێت نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتن، بەڵام ناتوانن لەم کاتەدا وردەکاری دانوستانەکان ئاشکرا بکەن، ئاشکراشیکرد، ھەڕەشەی ئیسرائیل بۆ ھێرشکردنە سەر ڕەفەح، دانوستانەکانی خاوکردووەتەوە.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ھیچ جێگرەوەیەک بۆ ھێرشەکەی سەر رەفەح نییە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئامانجی کۆتایی ئیسرائیل بۆ کۆتاییھێنان بە حەماس.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ھەڵبژێردراوی روسیا دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کە سەرکەوتنی بەدەستھێناوە، وتارێکی پێشکەشکرد و ھۆشداری دا لە ھەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان روسیا و ناتۆ رایگەیاند، ھیچ کەسێک نایەوێت ئەو سیناریۆیە ببێتە راستی، بەڵام لە جیھانی نوێدا ھەموو بابەتێک ئەگەری رودانی ھەیە و بەو شێوەیەش ھەموو جیھان تەنھا یەک ھەنگاو لە ھەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیھانەوە دوورە.

لەبارەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاش پوتن وتی، ئەو بابەتە بۆ روسیا ھیچ گرنگ نییە و پشتیوانی ھیچ کاندیدێکیش ناکەن، چونکە دوای ھەڵبژاردن و لەسەر بنەمای سیاسەت و بڕیارەکانی سەرۆکی نوێی ئەمریکا بەرامبەر روسیا، بڕیار لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ دەدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی یونھاب لە زاری دەستەی ئەرکانی ھاوبەشی کۆریای باشورەوە بڵاویکردەوە، کۆریای باکور چەند مووشەکێکی بالیستی کورت مەودای بە ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن تاقیکردەوە، کە مەودای ٣٠٠ کیلۆمەتری بڕیوە بەر لەوەی لە دەریای ژاپۆن بکەونە خوارەوە. 

ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییە ھاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی بلینکن بۆ ناوچەکە، کە ئێوارەی یەکشەممە گەیشتووەتە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشور، بڕیارە ئەمڕۆش بەشداری لوتکەی لەپێناو دیموکراتی بکات. 

تاقیکردنەوە مووشەکییەکە چەند رۆژێک دوای کۆتاییھاتنی مانۆڕی ساڵانەی نێوان سیئۆل و واشنتۆن دێت، کە بەرپەرچدانەوەی مووشەک و ھێرشە ئاسمانییەکانی لەخۆۆگرتبوو، ژمارەی ھێزە بەشداربووەکانیش لەو مانۆڕە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ زیادکرابوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی روسیا بڵاویکردووەتەوە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان و دوای جیاکردنەوەی ٩٩.٧١%ی دەنگەکان، ڤلادیمیر پوتن رێژەی ٨٧.٣١ دەنگەکانی بەدەستھێناوە و سێ کاندیدەکەی تریش کە پێکھاتوون لە نیکۆلای خاریتۆنۆڤ ٤.٣٠% و فلادیسلاڤ داڤانکۆڤ ٣.٨٣% و لیۆنید سلۆتسکی ٣.٢١%ی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە، لە ناوچە نوێیەکانی روسیاش بەتایبەتی لۆھانسک و دۆنباس و نیمچەدورگەی کریما و نۆڤۆروسیا زیاتر لە ٩٥%ی دەنگەکان بۆ ڤلادیمیر پوتن بووە.

دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکان و سەرکەوتنەکەی، ڤلادیمیر پوتن رایگەیاند، ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە ناوچە نوێیەکان بەدەستیانھێناوە سەلماندویەتی کە روسیا لە بارەی ئۆکراین بە ئاراستەیەکی راست ھەنگاوی ناوە و لە ئێستاشدا خەڵکی ئەو ناوچانە لە رێگەی دەنگدانەوە سوپاسگوزاری دەردەبڕن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، لە وەڵامی پرسیارێکدا کە پەیامی بۆ ناتانیاھۆ چی دەبێت ئەگەر قسەی لەگەڵدا بکات وتی، پێویستە جەنگی غەززە رابگرێت بەخێرایی و ئاشتی بۆ جیھان بگەڕێتەوە، چونکە پێویستیان بە ئاشتییە لە جیھان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

 لەسەرەتاکانی جەنگی غەززەدا کە بزووتنەوەی حەماس ھێرشی کردە سەر ئیسرائیل، ترەمپ رەخنەی لە ناتانیاھۆ گرت کە شکستی ھێناوە لە رێگریکردن لەو ھێرشەی حەماس.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...129130131132133...513