ئێریك ترەمپ كوڕی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دەتوانێت خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید بكات بەبێ ئەوەی ئاستەنگی بۆ دروست ببێت. 

ئێریك ترەمپ كوڕی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمزی راگەیاند، رێگای گەیشتن بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا ئاسانە و دەتوانێت ئەوە بەدەستبهێنێت. 

وتیشی، پێدەچێت بەشێك لە بنەماڵەی ترەمپ ئارەزوی ئەوەیان هەبێت خۆیان بۆ سەرۆكایەتیكردنی ئەمریكا كاندید بكەن و ئەگەر بنەماڵەیەك هەبێت بۆ سیاسەتكردن شیاو بێت ئەوا بنەماڵەی ترەمپە.

فاینانشاڵ تایمز ئاماژەی بەوەشكردووە، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوە خواستی خۆیان بۆ خۆكاندیدكردن بۆ خولی داهاتووی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پیشانداوە.