ئەنجومەنی پیران پرۆژە یاسایەكی ترەمپی بۆ كەمكردنەوەی باج و زیادكردنی خەرجی سەربازی پەسەند كرد
شنیار
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پرۆژە یاسایەكی ترەمپی بۆ كەمكردنەوەی باج و زیادكردنی خەرجی سەربازی و پاراستنی سنور پەسەند كرد و ئیلۆن ماسكیش دەڵێت یاساكە زیانی زۆر بە ئەمریكا دەگەیەنێت.
لە دوای مشتومڕێكی زۆر ، دواجار ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بە كۆی 51 دەنگ بەرامبەر 49 دەنگ ، پرۆژە یاساكەی ترەمپی سەبارەت بە كەمكردنەوەی باج و زیادكردنی خەرجیی سەربازی پەسەند كرد .
پرۆژە یاساكە لە 940 لاپەرە پێكدێت و لە رێیەوە باج كەمدەكرێتەوە و بڕە پارەیەكی زیاتر بۆ یاساكانی كۆچ و پاراستنی سنور خەرج دەكرێت ، هەر لە رێی پرۆژە یاساكەوە 150 ملیار دۆلار بۆ خەرجی سەربازی ئەمساڵی ئەمریكا زیاد دەكرێت .
لە كاردانەوەیەكیشدا ئیلۆن ماسك سەرمایەداری ئەمریكیش كە پێشتر لە ئیدارەكەی ترەمپ كشایەوە ، پرۆژە یاساكەی بە وێرانكەر ناوبردووە و رایگەیاندوە ، ملیۆنان هەلی كار لەناو دەبات لە ئەمریكا و زیانی گەورە بە وڵاتەكە دەگەیەنێت .