کۆشکی سپی: بەهۆی ترەمپەوە ئارامی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەرایەوە
محەمەد رزگار
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: ئێران چەند هەفتەیەكی مابوو بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی، بەڵام چیتر تاران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت.
كارۆلینا لێڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێرشی سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران سەركەوتوو بوو، هەروەها بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانمان لەناوبرد.
وتیشی، بەهۆی ترەمپەوە ئارامی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەراوەتە و سەرۆکی ئەمریکا هەموو کات دژی بەرنامە ئەتۆمییەکی ئێران وەستاوەتەوە.
لێڤیت ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا رێگەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران دەگرێتەبەر و جیهانیش بەرەو سەقامگیری هەنگاو دەنێت.