فەڕەنسا: بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی فڕۆکەخانەوە هەزار و 500 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشایەوە
راهۆز
٣ی تەمووزی ٢٠٢٥
مانگرتنی چاودێرانی فڕۆکەوانی لە فەرەنسا بووەهۆی هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە هەزارو 500 گەشتی ئاسمانی و ئەوەش کاریگەری لەسەر نزیکەی 300 هەزار گەشتیار دروستکرد.
چاودێرانی هاتووچۆی ئاسمانیی فەرەنسا، دوو رۆژە دژ بە کەمی کارمەند و بەڕێوەبردنی خراپ، مانگرتنێکی دوو رۆژەیان دەستپێکردووە، ئەوەش بووەتەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتی ئاسمانیی دەیان هەزار کەس لە ئەورووپا.
نیوەی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نیس هەڵوەشایەوە:
نیوەی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نیس کە سێیەم گەورەترین فڕۆکەخانەی فەرەنسایە و چارەکێکی گەشتەکانیش لە فڕۆکەخانەکانی پاریس ئۆرلی و پاریس شارل دۆگۆلن، کە لە قەرەباڵخترین فڕۆکەخانەکانی ئەورووپان، هەڵوەشێندرانەوە.



