لە ئەمساڵدا 20 هەزار کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیزەوە گەیشتونەتە بەریتانیا
محەمەد رزگار
١ی تەمووزی ٢٠٢٥
بەپێی ئامارەکانی حکومەتی بەریتانیا لە سەرەتایی ئەمساڵەوە 20 هەزار کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیزەوە بەلەمی بچوک پەڕیونەتەوە و گەیشتونەتە بەریتانیا.
حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، ئەم ئامارانە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەیی پێوانەیی تۆمارکردووە، ژمارەی کۆچبەران لە ساڵی 2024 تا هەمان کات نزیکەی 13 هەزار کۆچبەر لەکەناڵی ئینگلیزەوە گەیشتوبوونە ئەو وڵاتە، بەڵام ئەمساڵ ژمارەکە 19هەزار و 982 کۆچبەرە.
جێگەی ئاماژەیە، کییەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ساڵی رابردوو لە کاتی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، بەڵێنی کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەران و توندکردنەوەی سنورەکانی دا.