ئەمریکا داوای ئاگربەست نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات لە کەرتی غەززە، هاوکات ترەمپ دەڵێت: هەفتەی داهاتوو ئاگربەست ئەنجامدەدرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ناتانیاهۆ سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵی کۆدەبێتەوە، هەروەها پرسی راگرتنی شەڕ لەغەززە تەوەرێکی کۆبوونەوەکی دەبێت.

وتیشی، دەمانەوێت بە هەر جۆرێک بێت بارمتەکان ئازاد بکەن و بگەن بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

سەبارەت بە پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیش، ترەم ئاماژەی بەوەکرد، هیچ کەسێک ناتوانێت بچێتە ناو بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران چونکە بە تەواوی لە ناوبراوە.