وڵاتانی گروپی حەوت داوا دەكەن دانوستانی ئەتۆمی ئێران دەستپێبكاتەوە
١ی تەمووزی ٢٠٢٥
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گروپی حەوت داوا دەكەن دانوستان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەبارەی ئەتۆمی ئێران دەستپێبكاتەوە، حكومەتی ئێرانیش دەڵێت، بەمزووانە دانوستان ناكرێت.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گروپی حەوت لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا پشتیوانییان بۆ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەربڕی، داواشیانكردووە دانوستانەكانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەستپێبكاتەوە، چونكە هۆكار دەبێت بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی گشتگیر، پشتیوانیشیان بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ئیسرائیل دووپاتكردەووەتەوە.
فاتمە موهاجەرانی وتەبێژی حكومەتی ئێرانیش وتی، تائێستا وادەیەك بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا رانەگەیەنراوە و ئەگەری زۆرە بەمزوانە نەكرێت، چونكە هیچ بڕیارێك لەوبارەیەوە نەدراوە.