کوردستانکوردستان

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ سبەینێ بڵاویکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، هەروەها لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک نمە باران لەو ناوچانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما  یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە بە بەراورد بە  بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزمتر دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لەچوارقورنە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین ئەفسەرێکی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا.

خالید ئەحمەد پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ لە روداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان لەسەر شەقامی 60 مەتری چوارقورنە ئەفەسەرێکی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا.

وتیشی، هەر بەهۆی روداوەکەوە کەسێکی دیکە بەسەختی برینداربووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکاتەوە، ئەوانەی  داواکارییان پێشکەش کردووە بەمەبەستی هاوەڵیکردنی حاجیان لە هەرێم بۆ حەجی ئەمساڵ، ئاگاداربن  رۆژانی سێ شەممە و چوارشەممەی داهاتوو لە مزگەوتی سەواف تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکان ئەنجام دەدرێت.

کاروان ستونی، وتەبێژی  حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاندوە؛ رۆژی سێشەممە، (2-12-2025) تاقیکردنەوە وهەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ بەرێوەدەچێت.

رۆژی چوارشەممەش (2-12-2025) تاقیکردنەوە وهەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و گەرمیان دەکرێت.

ناوبراو داواش لەسەرجەم کۆمپانیاکان دەکات کە ئامادەبن و لە ئەگەری ئامادەنەبوونیان مافی چوونیان بۆ حەج نابێت.

وتوشیەتی؛ ئەو خاوەن کۆمپانیانەی کە لە ئێستادا لە گەشتی عومرەن ئاگاداری مۆبایلەکانیان بن، چونکە وەکوو هاوکارییەک بۆیان تاقیکردنەوەکە بە شێوەی ئۆنلاین بۆیان دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری رۆشنبیری هەرێم رایگەیاند،  وەزارەت چاوەڕوانی کارابوونی پەرلەمانی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی پەرلەمان پڕۆژەیاسای سیاسەتی کولتووری لە هەرێمی کوردستان بخاتە کارنامەی کارییەوە و وەک یاسا پەسندی بکات، ئاماژەی بەوەشکرد پرۆژەکە پێویستیی بە بۆچونی شارەزایان، ئەزموون و پێشنیازی دڵسۆزان و  خەمخۆرانی سیاسەتی کولتوورییە  بۆ ئەوەی پرۆژەکە کامڵ بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چوارچێوەی کارەکانی دووەم رۆژی یەکەم دیداری زانستیی "سیاسەتی کولتووری"، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەیاسای سیاسەتی کولتووری دەخەنە کارنامەی کاریانەوە.

پەیامێکیشی بۆ دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە ئاراستەی رۆشنبیران و ناوەندە کلتووریەکان کرد بەوەی هەر کەس و ناوەندێکی کولتووری و زانستیی لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان، پێشنیاز و بۆچوونێکی هەیە بۆ دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە، ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی بکات، بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت.

وەزیری رۆشنبیری جەختیشیکردوەتەوە لەوەی  لە وەزارەتدا لیژنەیەکی تایبەتمەند بە داڕشتنی پڕۆژەی سیاسەتی کولتووری لە ئەرکدایە و هەر پێشنیاز و راسپاردە و بۆچوونێک ئاراستەی وەزارەت بکرێت، دەخرێتە بەردەست ئەو لیژنەیە بۆ لەبەرچاوگرتن و جێکردنەوەی لە پڕۆژەکەدا.

پڕۆژەکە لە کۆتایی کابینەی هەشتەمدا کاری سەرەتایی لە بارەوە کراوە و لە کابینەی نۆیەمدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان لیژنەیەکی تایبەتمەندی راسپاردوە بۆ تەواوکردنی کارەکانی، بەڵام بە هۆی کارانەبوونی پەرلەمانی کوردستانەوە، تا ئێستا نەتوانراوە لە رێگەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پڕۆژەکە رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرەڕای ئەوەی دانیشتوانی گوندی لاجان لەسەر داوای وەزیری ناوخۆ پێنج كەسیان رادەستكردووە، بەڵام هێشتا گەمارۆی سەر گوندەكە بەردەوامە و هێزە ئەمنییەكان نەكشاونەتەوە.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، هێشتا هێزە ئەمنییەكان لە دەوروبەری گوندی لاجان لە ناحیەی گوێڕ نەكشاونەتەوە و چواردەورەی گوندەكەیان چۆڵ نەكردووە.

وتیشی، شەوی رابردوو نوێنەرانی گوندەكە لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێم كۆبوونەوە و داواكارییەكانیان گەیاند، لە بەرانبەر داواكارییەكانی گوندنشینەكانیشدا،  وەزارەتی ناوخۆ داوای رادەستكردنی پێنج كەسیان كردووە و بۆ ئەوەی هێزەكانیان بكشێننەوە، بەڵام دوای رادەستكردنی پێنج كەسەكە، هێشتاش هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی گوندەكەیان داوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هێزە ئەمنییەكان چواردەوری ئەو دوو نەخۆشخانەیەشیان گرتووە كە 12 بریندارەكەی تێدایە و ناهێڵن كەسوكاریان سەردانیان بكەن و رەوشی بریندارەكانیش لە كەسێكەوە بۆ كەسێك دەگۆڕێت.

ئەمە لەكاتێكدایە لە دوێنێوە هێڵی ئینتەرنێت و كارەبا لە گوندی لاجان بڕاوە بە ئامانجی رێگریكردن لە روماڵی رووداوەكان لەلایەن میدیا ناوخۆیی و جیهانییەكانییەوە.

 

لەم لینکەوە زانیاری زیاتر لە پەیامنێری کوردسات نیوز وەربگرە....

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا نمەباران دەستپێدەکات و ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسکە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵە پەستۆی لاواز بۆ سەر ناوچەکە، کەشوهەوا دەگۆڕێت و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها  پێشبینی نمەباران لە سەر هەندێ ناوچەی شاخاویی هەیە بەشێوەی نمە بارانی پچر پچری کەم لە کاتەکانی ئێوارە و شەو .

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ لە ئەنجامی بەردەوامی ئەو نزمە پاڵە پەستۆ لاوازەی کە تا کاتەکانی نیوەڕۆ بەردەوامی دەبێت، پێشبینی دەکرێت سبەینێ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بێت، هەروەها پێشبینی باران دەکات لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای سڵێمانی،هاوکات ئەگەری دروست بوونی هەورە بروسکە هەیە، لە دوای نیوەڕۆ کەشەکە ئاسای دەبێتەوە و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەکرێت و لە ماوەی سێ رۆژدا سەرجەم وەزارەت و دەستەکان موچەکانیان وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 9ـی موچەخۆران دەکرێت و لە دوای سەعات یەکی دوانیوەڕۆوە موچەخۆران دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و موچەکانیان وەربگرن.

هەر بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەس وکاری شەهیدان وئەنفالکاراوان، وەزارەتەکانی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان،پەروەردە، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی موچەکانیان وەردەگرن.

هاوکات دابەشکردنی موچەی مانگی 9 لە رۆژی 2ـی12ـی2025 کۆتایی پێدێت و سەرجەم موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.

جێگەی ئاماژەیە دوێنێ، بڕی 941 ملیار و 874 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت: لەماوەی 24 سەعاتدا رەوشی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعات 2 دەست بە گواستنەوەی غاز لە کێگەی کۆرمۆر بۆ ویستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستیپێکردەووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وێستگەکانی کارەبا بەگەڕ دەخرێنەوە و ئێستا رەوشی کارەبا رووی لەباشبوونەوە کرد.

وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی 24 سەعاتدا رەوشەکە بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای کوژرانی دوو هاووڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی دیکە، گەمارۆدانی گوندەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە؛ کۆبونەوەی نوێنەری گوندی لاجا نو  لیژنەی ئەمنی کۆتایی هات و نەگەشتنە رێککەوتن.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوەی نوێنەری گوندی لاجان و لیژنەی ئەمنی، نەگەشتنە رێککەوتن و  تا ئێستا رێگەی هەولێر بۆ گوێر داخراوی ماوەتەوە.

راشیگەیاند؛ جگە لە نەبونی کارەبا لە گوندی لاجان تۆڕی پەیوەندی و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پچڕاوە و لە ناو گوندەکەش هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەی پێکراوە.

 پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا شەڕ وەستاوە و هێزێکی زۆری ئەمنی لەناو گوندەکە بڵاوەیان پێکراوە و رێگە بە رۆژنامەنوسان نادەن بچنە ناو گوندەکەوە.

ئاماژەبەوەشکرد، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە، نوێنەرانی گوندی لاجان و وەزیری ناوخۆ، لە وەزارەتی ناوخۆ کۆبونەتەوە، بەڵام نەگەشتونەتە رێککەوتن.

بە گوێرەی نوێترین ئاماریش، لە شەڕەکەدا دوو هاووڵاتی کوژراون و 12 کەسی دیکەش بریندارن، بریندارەکان منداڵیشیان تێدایە  و رەوشی یەکێکیان سەختە و لە ژێر چاودێری چڕدایە.

پەیامنێری کوردستان نیوز راشیگەیاند، پشتێنەیەکی ئەمنی لە سنوری گوندەکە دروستکراوە و هێزێکی زۆریش لەناو گوندەکە بڵاوەیان پێکراوە.

روداوەکە چۆن رویدا؛

دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندی لاجان لە سنووری هەولێر بۆ داواكردنی هەلی كار و دامەزراندن لەبەردەم پاڵاوگەی لاناز گردبوونەوە، دواتر شەڕ و پێكدادانی چەكداری لەنێوان خۆپیشاندەران،هێزە ئەمنییەكانی هەولێر و پاسەوانەكانی پاڵاوگەی لاناز دروستبوو، بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژرا و برینداری لێکەوتەوە و تا ئێستاش کێشەکە چارەسەر نەکراوە، وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکی حکومەتیس هێج لێدوانێکیان لەسەر روداوەکە نەداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندوە؛ بە بریارى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زیاتر لە  (چوارسەد و 42 هەزار) دۆلار  ئەمەریکی بۆ (42) دەرچووى بەرنامەی تواناسازی خەرجدەکرێت و لە سبەینێشەوە دەتوانن سەردانی وەزارەت بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی شایستەى داراییەکانیان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە  و تێیدا هاتوە؛ پاڵپشت بە نوسروای سەرۆکایەتى ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕی چوار سەدو چل و دوو هەزار و پێنج سەدو و چواردە دۆلاری ئەمەریکی بۆ (42) بەرنامەی تواناسازی خەرجدەکرێت.

ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ دەرچوانى تواناسازى ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچ هاتوە پێویستە لە رێکەوتى (2025/12/1) بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى، بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى بەپێى لینکى هاوپێچ کە بریتیە لە ناوى سودمەندان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند رێنمایەکیشی بۆ ئەو کەسانە داناوە کە سودمەند دەبن لە بڕیارەکە بەمشێوەیە؛

-دەرچووى تواناسازى پێویستە پاسۆرت (ئەسڵى و کۆپى) لەگەڵ خۆى بهێنێت. ئەگەر بریکارەکەى ئامادەبوو ئەوا پێویستە پاسیۆرت (ئەسڵى و کۆپى) کاندید و بریکارنامەکەى (ئەصڵى و کۆپى) لەگەڵ خۆى بهێنێت.

- رۆژى دوشەممە رێکەوتى (2025/12/1) سەردانى دیوانى وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى بکەن.

- ناوەکان لە زنجیرەى (1) بە ناوى (احمد خالد عبدالهادى) دەستپێدەکات و لە زنجیرەى (42) بەناوى (دێرین محمود رشید) کۆتایى دێت.

- بۆ بینینى لیستى ناوەکان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت بڵاویکردوەتەوە لە لیژنەی موەلیداتی سنووری بەرێوەبەرایەتیەکەیان ئاگاداری سەرجەم خاوەن موەلیدەکان دەکەن، کار بە موەلیدەکان بکەن، تا کاتی ئاسای بونەوەی کارەبای پڕۆژەی روناکی.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردوە، کارکردنی موەلیدەکان  لە کاتژمێر چواری عەسرەوە بۆ 12ـی شەو دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت داوا لە خاوەن موەلیدەکانیش دەکات، سەبەینێ یەکشەممە، سەعات نۆی بەیانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەبکەن، بە مەبەستی چۆنێتی کارکردنی موەلیدەکانیان.

درەنگانێکی شەوی چوارشەممە، بە موشەک کێگەی کۆرمۆر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ کرایە ئامانج و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە راگیرا و تا ئێستا دەست بە بەرهەمهێنانی غاز نەکراوەتەوە، بەهۆیەوە کارەبای نیشتمانی لەسەرتاسەری هەرێم گرفتی بۆ دروست بووە و تا ئێستا ئەو گرفتە چارەسەر نەکراوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەڵێت، "پێشتر ئاگادارکرابووینەوە لە هێرشەکە"

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە هێرشەکەی سەر کێڵگەی ‌غازی کۆرمۆر رایگەیاند: باسكردنی ئه‌وه‌ی كه‌ هێرشه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ململانێی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رنج له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ لاببرێت و به‌لاڕ‌‌ێدا ببرێت، هه‌موو رۆژێك ئه‌و چیرۆكانه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ لابردنی سه‌رنجه‌كانه‌.

هۆشیار زێباری دەشڵێت: سێ بۆ چوار رۆژ پێش هێرشه‌كه‌ زانیاریمان پێگه‌یشت كه‌ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هێرش ده‌كرێت بۆ سه‌ر چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئابووری هه‌رێمی كوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەسەر دەستپیکردنەوەی غاز لە کڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و ئاماژەیانبەوەکردوە زۆربەی کێشە تەکنیکییەکانی دانەغاز چارەسەرکراوە.
 
 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر کاتێک دەست گواستنەوەی غازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا كرا، هاووڵاتیانی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە.
 
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەمڕۆ تیمێکی هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی كارەبا لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای دانەغاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی بەرهەمهێنان بوون، کە زۆربەی كێشەكان بەرەو چارەسەرکردن چووە، تاوەکو بە زووترین کات دەست بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی بکرێتەوە بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.
 
دەشڵێن؛ بە دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی غاز راستەوخۆ بۆ وێستگەکانی کارەبا دەگوازرێتەوە و هاووڵاتیانی کوردستان لە  هەر بەرەوپێشوەچوونێکی پرۆسەکە ئاگادار دەکەینەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی هاوپەیمانی 19 ئیدانەی توندوتیژییەکانی گوندی لاجانی سەر بە پارێزگای هەولێر دەکات و رایدەگەیەنێت، لە خۆپیشاندانێکدا بۆ داواکردنی هەلی کار، هاووڵاتییەک کوژراوە و هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر رۆژنامەنوسان.

تۆڕەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بەشێک لە دانیشتووانی گوندی لاجان لەبەردەم کۆمپانیای "لاناز" گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان دەکرد، بەڵام گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و بەهۆیەوە کەسێکی سڤیل گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە پێشێلکاری دژی میدیاکان کراوە و ئاماژە بەوەدراوەبە جلی سەربازییەوە کەرەستە رۆژنامەوانییەکانی کەناڵەکان شکێنراون.

تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوا لە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر دەکات لێکۆڵینەوەی جددی لە روداوەکە بکەن، رێز لە مافی خۆپیشاندان بگرن و رێگە بدەن رۆژنامەنوسان بە ئازادی کاری خۆیان بکەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە گردبوونەوەی دانیشتووانی گوندی (لاجان) لەسەر رێگەی هەولێر – گوێر، گەنجێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بڕیار محەمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز لە شوێنی رووداوەکەوە رایگەیاند: دانیشتووانی گوندەکە دژ بە جێبەجێنەکردنی ئەو بەڵێنانەی پێش هەڵبژاردن پێیان درابوو، بەتایبەت بەڵێنی دامەزراندنی گەنجەکانیان، خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە.

بە وتەی شایەتحاڵەکان بۆ پەیامنێری کوردسات نیوز، لە کاتی گردبوونەوەکەدا تەقە کراوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش  بریندار بوون.

 

هاوکات شایەتحاڵێکی دیکە ئاماژەی بەوە دا کە هێزەکانی ئاسایش تەقەیان لە خەڵکەکە کردووە و ئەوەش بووەتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، هەفتەی رابردووش دانیشتووانی گوندی لاجان بە هەمان مەبەست گردبوونەوە و داوای جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی دامەزراندنیان دەکرد.

دیمەنی راستەوخۆی گرژییەکان:

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پرۆسەکە لە ماوەی سێ رۆژدا کۆتایی دێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سبەی یەکشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2025، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەکرێت و رۆژی سێشەممە 2ی کانوونی یەکەم کۆتایی دێت.

وەزارەتی دارایی تێبینییەکی گرنگی بۆ موچەخۆران خستۆتەڕوو و داوایان لێ دەکات سبەی لە دوای سەعات 1:00ی پاشنیوەڕۆوە سەردانی بانکەکان بکەن.

سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنەکە بۆ دوای نیوەڕۆ، وەزارەتەکە روونیکردۆتەوە کە وەرگرتنی پارەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق دەکەوێتە سبەی لە کاتی دەوامی رەسمیدا، هەروەها گواستنەوەی پارەکە بۆ بانکەکانی دیکە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کاتی پێویستە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...8788899091...955