سەعدی ئەحمەد پیرە: یەكێتی دەرگای كراوەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم
ساکۆ
١٥ی نیسانی ٢٠٢٦
ئەندامێكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت دەرگایان بە روی هەموو لایەنەكاندا كراوەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، مەرج نییە هەموو شتێك بەدڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بێت، هەر شتێكیش بەدڵی ئەو نەبێت دەڵێت ئەوە یاساییە.
وتیشی، یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان ئامادەیە و دەرگاشی كراوەیە بۆ هەموو لایەنەكان بۆئەوەی لەسەر پێكهێنانی حكومەت رێكبكەون.



