لە پەلامارێكی تیرۆریستانی داعش لە كوڵەجۆ پینچ پێشمەرگە شەهیدبوون و چوار پێشمەرگە برینداربوون
کوردسات نیوز
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
پێشمەرگە تیرۆریستانی داعش پەلامار
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە پەلامارێکی ترسنۆکانەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر خاڵێکی پاسەوانی ھێزەکانی پێشمەرگەی لیوای "پێنچ "ی پیادە لە ناوچەی "تەپی تەڵان" لەسنوری کوڵەجۆ، بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوەو چەکداران و تیرۆریستانی داعشیان راونا.
دژە تیرۆری کوردستانیش رایگەیاند، لەکاتی بەھاناوەچوونی پێشمەرگەکانیش بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوەتەوە و بەھۆیەوە پێنچ پێشمەرگە شەھید بوون و چوار برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان ھەموو ئەو پێشمەرگانەی برینداربوون لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون کە بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە و دوای تەقینەوەکەش تیرۆریستانی داعش چوونەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە. سەرجەم شەھیدەکاتنیش خەڵکی سنوری قەزای شارەزوورن.