سوپا و فرۆكە جەنگییەكانی توركیا سنوری برادۆست و بەرواری باڵا بۆردومان دەكەن
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
فرۆکە جەنگییەکان تورکیا برادۆست بۆردومان
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سوپای تورکیا بۆ ماوەی زیاتر لە سەعاتێک ناوچەکانی رۆبی و روال و تارستا و ھەورەبەن و کانیە با لە سنوری برادۆست تۆپبارانکردوە، ھاوکات دوو ھەلیکۆپتەری جەنگیش بۆردومانی ناوچەکە کردوە.
وتیشی، ماوەی ھەفتەیەکە سوپاو فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەو ناوچانە بۆردومان دەکەن، بەئامانجی ئەوەی لەشکرکێشی زیاتر بۆ ناو خاکی کوردستان بکات و بنکەی سەربازی زیاتر دابنێت.
ھەروەھا پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی ھرورێ-یان لە بەرواری باڵا بۆردومان کرد.