وەزارەتی پێشمەرگە: هێزی پێشمەرگە پەلامارەكەی داعشی تێكشكاندووە
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ئەمشەو ۲۹ی ۱۱ی ۲۰۲۱ کاتژمێر ١٠:٥ ی شەو، جارێکی تر، تیرۆریستانی داعش، هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی فەوجی ۲ی لیوای ۹ ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لەسنووری کفری، لە ئەنجامی بەرگریەکی کەم وێنەی هێزەکانمان لەو سنوورە، بەخوێنی ئاڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی سێ پێشمەرگەی تر، هێرشە تیرۆریستیەکە تێکشکێنرا، لە ئێستاشدا هێزەکانی پێشمەرگە لەراوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوامن.