فراکسیۆنی یەکگرتوو گەندەڵییەکی گەورەی سێکتەری دەرمان ئاشکرا دەکات
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان گەندەڵییەکی گەورەی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، حکومەت لێدانی ستیکەری دەرمان دەداتە کەرتی تایبەت لە کاتێکدا پێشتر ئەرکی وەزارەتی تەندروستی بوو.
وتیشی، بەپێدانی ستیکەری دەرمان بەکەرتی تایبەت، ھەر دەرمانێک سێ بۆ چوار ھەزار دینار گران دەبێت و ئەوەش دەبێتە بارگرانییەکی تر بۆ سەر ھاووڵاتیان.
داواشیکرد، ھەموو ئەوانەی لە پشت ئەو کارەوەن ببرێنە بەردەم یاسا و دادگا.