بەختیار محەمەد وتەبێژی ھاتووچۆی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیان گلەیی و گازندەیان لە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان ھەبوو، ماوەی ٤ ڕۆژە ھەڵمەتێکیان بۆ دەستبەسەراگرتنی ئەو ماتۆڕسکیڵانە دەست پێکردووە و لە ماوەی ئەو ٤ ڕۆژەدا مەفرەزەکانیان نزیکەی ١٢٠ ماتۆڕسکیڵیان دەست بەسەراگرتووە.


داواش لەو شوێن و خواردنگان دەکات کە لە ڕێگەی ماتۆرسکیڵەوە بە دیلیڤەری خواردن بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکەن، دەبێت شۆفێری ماتۆڕەکان ناچار بکەن ھۆکارەکانی سەلامەتی بەکار بھێنن و لەسەر شەقامەکانیش پابەندی یاساکانی ھاتووچۆ بن.