بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی عێراق رایگەیاند، پێشنیازیان کردووە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان کەمبکرێنەوە لە رێگەی مراندنی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان، بەوەش دەتوانرێت قەرەباڵغی و لۆدی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکان کۆنتڕۆڵ بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت بۆ تۆمارکردنی ھەر ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل نوێ، ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل کۆن بمرێنرێت.
ھەروەھا پێشنیاری کردوە، بۆ ماوەیەک ھاوردەکردنی ماتۆڕسکیل بۆ عێراق قەدەغە بکرێت، تا ئەو ماتۆڕسکیلانەی ھێنراون تۆمار بکرێن و ژمارەیان پێ بدرێت.