تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای دھۆک بۆ ساڵی نوێ لە ئەرکدان
کوردسات نیوز
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
ھەیسەم بەربوھاری، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای دھۆک، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ١٠ تیمیان لە سەنتەری شاری دھۆک بڵاوکردووەتەوە و ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ ڕوودانی ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
داواشی لە ھاووڵاتیان کرد، لە کاتی ڕووداوی نەخوازراو ھاوکاری تیمەکانیان بکەن، داواشی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھاوکاریان بکات و ئامبوڵانسی زیاتریان بۆ دابین بکات.