زانکۆی سلێمانی ھەفتەیەک دەوامی خوێندنی ڕاگرت
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەھۆی نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان و کارکردنی بەردەوام تیایاندا لەلایەن تیمێکی ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆیەکانی زانکۆی سلێمانی و بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستیەکانیان، ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریدا دەوامی خوێندن لە ڕۆژی ٢/ ١ / ٢٠٢٢ تاوەکو ٦/ ١ / ٢٠٢٢ ڕابگیرێت و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەو ماوەیە دوابخرێن و لە ڕۆژی شەممە ڕۆژی ٨/ ١ / ٢٠٢٢ دەست بە دەوامی خوێندن و تاقیکردنەوەکان بکرێتەوە.
ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریشیداوە لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکان خشتەی تاقیکردنەوەکان ڕێکبخەنەوە، بە جۆرێک کە ڕۆژی شەممە ٨/ ١/ ٢٠٢٢ یەکەم ڕۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان بێت بە گوێرەی تایبەتمەندی کۆلێژەکان.