"محەمەد حەسیب" بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەھۆی کەمی ئەو بڕەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم دابینی دەکات بە سستی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا حکومەتی عێراقیش نەوتی بۆ ھەرێم رەوانە نەکردووە. وتیشی، ئەمڕۆ و رۆژی پێنج شەممە لە سنوری مەڵبەندی شەش ٢٠٠ لیتر نەوت بە نرخی ٥٥ ھەزار دینار دابەش دەکرێت. راشیگەیاند، ھەموو رێکارە یاساییەکان بۆ ناردنی نەوت لە بەغدادەوە بۆ ھەرێم تەواو بووە بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان نەوتەکە نانێرن، ئەگەر دوای سەری ساڵ نەوتەکە لە عێراقەوە رەوانە بکرێت ئەوا پرۆسەی دابەشکردن خێراتر دەبێت.