ھۆکاری ئامادە نەکردنی بودجەی ٢٠٢٢ی ھەرێم ئاشکرا دەکرێت
کوردسات نیوز
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
پەری نوری بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدابوو ھەموو داھاتی حکومەت بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری بگەڕێتەوە، بەڵام لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم تا ئێستا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داھات بۆ وەزارەتی دارایی ناگەڕێنێتەوە، ئەوەش یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە تا ئێستا نەتوانراوە بودجەی ٢٠٢٢ی ھەرێمی کوردستان ئامادە بکرێت.