شێخ حوسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان بە کوردسات نیوزی رگەیاند، وەفدێکی حکومەتی ھەرێم گەیشووەتە یۆنان و دەزگای لوتکەش سامپڵی ‏DNAی کەسوکاری کۆچبەرە بێسەروشوێنەکانی بە وەفدەکە داوە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو پێنج تەرمەی رۆژانی ٦ و ٧ی ئەم مانگە لە دورگەی ناکسۆس لە یۆنان دۆزرانەوە و قوربانی رووداوەکەی یەکەم بوون. 

وتیشی،رۆژی دووشەممە و سێ شەممە رێکارەکانی گەڕانەوەی تەرمی ئەو نۆ کۆچبەرە کوردە تەواو دەبن کە لە رووداوی دووەمدا و لە ٢٣ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ‏ڕابردوو لە ئاوی دەریای ئیجە لە نزیک دوورگەی سانتۆری یۆنان خنکان.

نوێنەرەکەی دەزگای لوتکە راشیگەیاند،کۆچبەرەکان خەڵکی سلێمانی و دھۆک و کەرکوک و قەڵادزێن و دواتر تەرمەکان دەھێنرێنەوە بۆ ھەرێم و بەخاک دەسپێردرێن.