ئاو چووە ناو چەند ماڵێک لە گەڕەکی قڕگەی کۆنی سلێمانی
کوردسات نیوز
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ھاووڵاتیەکی گەڕەکی قڕگەی کۆن ئاماژە بەوە دەکات ھەر کاتێک باران دەبارێت لە ترسی ئەوەی ئاو دەچێتە ماڵیان بە ناچاری ماڵەکەیان چۆڵ دەکەن و شەوی رابردووش ئاو چووەتە ناو ژوورەکانیان و زیانی پێگەیاندوون، ھاووڵاتیانی گەڕەکی قڕگەی کۆن داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بۆ ئەوەی کارەسات روونەدات خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەکەیان دابین بکەن. بەپێی ئاماری کەشناسی سلێمانی لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٤٤.٦ ملیم باران لە سنوری سلێمانی باریوە.