دەقی پرسەنامەکە... 


بۆ خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی پڕۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و ئەدیب و نووسەر و پێشمەرگە و تێکۆشەری دیرێن و کەسایەتی نیشتمانپەروەر پڕۆفیسۆر (مارف عومەر گوڵ) مان بیست.

پڕۆفیسۆر مارف لە سەردەمی خەباتی شاخ و لە شاردا خزمەتێکی زۆر و بەرچاوی میللەتەکەمانی کردووە، یاد و یادەوەری ھەمیشە بەزیندووی دەمێنێتەوە. 

بەم بۆنەیەوە، پرسە ‌و ھاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی پڕۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ دەکەم، داواکارم لە خودای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی ھەموو لایەک بدات.

بەرھەم ساڵح 
سەرۆک کۆماری عێراق